‌نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد

وێستگە نیوز-

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردو له‌ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌سه‌رو 53 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

كاتژمێر 1:30 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌جۆری برێنت به‌ 53 دۆلارو 21 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا، له‌كاتێكدا به‌یانی ئەمڕۆ به‌ 52 دۆلار و 76 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 49 دۆلارو 88 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانی ئەمڕۆ به‌ 49 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.


PM:05:07:10/08/2017


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو