وه‌زاره‌تی دارایی خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا خشته‌ی نوێی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راشیگه‌یاندووه: رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 16و 17ی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه خشته‌ی نوێی مووچه رابگه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
رۆژی 17ی ته‌مموزی 2017 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند و تا رۆژانی 8 و 9ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوو.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه، به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، كه پاشه‌كه‌وته‌كه له %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه.
PM:01:55:10/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 15937
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت