بوزداغ: دادگای ئەوروپا دەسەڵاتی نیـیە بڕیار لەسەر ریفراندۆمەکەی تورکیا بدات
وێستگه نیوزـ
وەزیری دادی تورکیا رایگهیاند كه دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەسەڵاتی یاسایی نیـیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لەسەر هەر تانەیەک كه دژی ریفراندۆمەکەی تورکیا ئاڕاستەی بکرێت.
ئەمڕۆ پـێنجەشەممە 20ی نیسانی 2017، بەکر بوزداغ، وەزیری دادی تورکیا لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەری وڵاتهكهی وتی: "لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن دەتوانن تانەکانیان بخەنە بەردەم دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڵام هیچ ئەنجامێـکی نابێت، چونکە ئهو رێکكەوتنانهی تورکیا مۆری کردون، ماف بە حزبەکان نادات سکاڵا لەو دادگایە پـێشکەش بکەن."
بوزداغ وتیشی: "تەنانەت ئەگەرو لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن تانەکانیان رەوانەی دادگای دەسـتوری بکەن، ئەوا دادگاکە رەتیدەکاتەوە."
سەبارەت بە ڕاپـۆرتی چاودێرانی ئەوروپایی لەسەر ریفراندۆمەکە کە دەڵێن پـێوەرە نێودەوڵەتیـیەکانی تیادا نەبووە، وهیری دادی توركیا وتی: "ئەو راپـۆرتانە رەوا و بابەتیـیانە نین و لایەنگریـیان تێداکراوە."
PM:07:46:20/04/2017
ئهم بابهته 3237
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت