بەڤیدیۆ: جاكی شان لە فیلمێكی هیندی
وێستگە نیوز-
رۆژنامە هونەرییەكان یەكەم پۆستەری ریكلامی فیلمە چاوەڕوانكراوەكەی Kung Fu Yong ی جاكی شان ئەستێرەی هۆلیودی و "سۆنۆ سود"ی ئەكتەری هیندستانیان بڵاوكردەوە كە وابڕیارە لە 3ی مانگی داهاتوو لە هۆڵی سینەما جیهانییەكان نمایش بكرێت.
رووداوی فیلمەكە (كۆمیدی و ئەكشن)ەو جاكی شان رۆڵی سەرەكی تێیدا دەبینێت كە مامۆستایەكی بەناوبانگە لە زانستی شوێنەوارناسی لە مۆزەخانەی "شیئان".
جاكی شان بەشوێن گەوهەر و زێڕدا دەگەڕێت كە لەنێو ئەشكەوتەكانی ژێر زەویدا ژێرخاك نراون، لەو نێوەندەشدا رووبەڕووی چەندان رووداوی سەیر و ناوازە دەبێت.
لەگەڵ جاكی و سۆنۆ هەریەك لە، تامر ئۆز، عارف عەبدولڕەحمان، پۆڵ فیلیپ كڵارك و ئیلینا رۆڵ لە فیلمەكەدا دەگێڕن كە لە دەرهێنانی "ستانلی تۆنگ"ە.
PM:06:00:11/01/2017
ئهم بابهته 2971
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت