مه‌سرور بارزانی: ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێشدایه
وێستگه نیوز -
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێشدایه، كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه سه‌قامگیریی و بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه له میانه‌ی پێشوازیكردنی له كێنتارۆ سۆنۆرا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێش دایه، كه به‌هۆیه‌وه‌ی سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌ی زیاتر له بواره جیاكاندا بۆ ناوچه‌كه به‌دیدێت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه به ئاماده‌بوونی فۆمیۆ ئاوای باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق و كاتسۆمی مۆریاسۆ كونسوڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن له بواره جیاكاندا.
له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ژاپۆنی له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ باشتر فه‌راهه‌مكردنی به‌رژوه‌ندی دوولایه‌نه به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوو دانا و رایگه‌یاند، "ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێش دایه، كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه سه‌قامگیریی و بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ".
لای خۆیه‌وه كێنتارۆ سۆنۆرا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن به ڕێز و پێزانینه‌وه باسی له قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی كرد و رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن زۆر گرینگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندی پته‌وممان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت".
وتیشی: "له پلاندایه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه فراوان بن و بواره‌كانی كلتوور و په‌روه‌رده و ژێرخانیش بگرێته‌وه".
په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
PM:05:41:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1205
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت