ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه و ئه‌مڕۆش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تاووتوێ كرد، په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
زانا سه‌عید رۆستایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی خۆی كرده‌وه.
وتیشی: "له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند بابه‌تێك گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك كرا، له‌وانه په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در خوێندرایه‌وه كه هی موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وته‌كه بوو، تیایدا داوای كرد بۆ داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد بكرێت".
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیبشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كاتێكدایه كه دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2017ی عیراق دێت، پشووی زستانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد.
بودجه‌ی 2017ی عیراق له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
PM:04:40:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 881
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت