عەبادی: توركیا هێزەکەی لە باشیک دەکێشێتەوە
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڵێنی داوه په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان له باشیك".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌می 2017، بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆرك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی عیراقی كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا كۆبووه‌وه.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یڵدرم رێككه‌وتوون كه توركیا هێزه‌كه‌ی له باشیك ده‌كشێنێته‌وه و خوازیاری باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن له‌گه‌ڵ توركیادا.
له‌لایه‌كی تره‌وه بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: رێگه به هیچ چالاكییه‌ك ناده‌ن كه ببێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق.
یڵدرم وتیشی: "عه‌بادی به‌ڵێنی داوه په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات".
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و بڕیاریشه دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمدا كۆببێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سه‌ردانه‌كه‌ی بیناڵی یه‌ڵدرم بۆ به‌غدا و هه‌ولێر دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و په‌كه‌كه و ڕێكخراوی خزمه‌ت تاوتوێ ده‌كرێت.
دوێنێ به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، بوونی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له باشیك، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق نییه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كه‌ی توركیا له باشیك گرژی تێكه‌وت و حكومه‌تی عیراق چه‌ندینجار داوای كشانه‌وه‌ی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ عیراق دوای، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دێت.
PM:04:48:07/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1930
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت