رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18یه‌مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد کە هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی ماڵئاوایی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا خەڵاتی زێڕینی بلە درا کۆمەڵێک کەسایەتی دیار لە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان کە جێ دەستییان ھەبووە لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا کۆمەڵێک کەسایەتی و دۆستانی گەلی کوردیش لە جیھاندا بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاته پاڵیوران ئه‌وه‌ش له‌پای "پشتیوانی‌یان دۆزی کورد و داوا رەواکانی گەلی کورد".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی كه له‌م رێوره‌سمه‌دا خه‌ڵاتی زێرینی بله-یان پێبه‌خشرا:
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له‌پای دانانی ئهلف و بێ-ی كوردی و خزمه‌تكردن به بواری په‌روه‌رده
عه‌لی ئه‌كبه‌ری مورادی له‌پای خزمه‌تكردن به موزیكی كورد
دكتۆره ئه‌خته‌ر نه‌جمه‌دین له‌پای خزمه‌تكردن به توشبوانی شێرپه‌نجه
ناسری ره‌زازی له‌پای خزمه‌تكردن به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی
خالید عه‌لی موراد جاف كه به به‌ڵگه‌نامه‌كانی كوردستانیبونی كه‌ركوك ده‌سه‌لمێنێت
د. شێركۆ عه‌بدوڵا له‌پای خزمه‌تكردنی به بواری نوسینی ته‌نز
PM:05:49:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت