وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر فریوانی خوێندكاران په‌یجێكی به سزا گه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سزا گه‌یاندنی په‌یجێكی راگه‌یاند كه قوتابیان و خوێندكارانی فریوداوه و داواشیكرد خۆیان له فریودان به‌دوور بگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی و تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان، تیمی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ئاماده‌سازیی ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له رێگای سۆشیال میدیاوه ده‌یانه‌وێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبده‌ن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م په‌یجه‌ی كه له‌وێنه‌كه‌دا هه‌یه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا و له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تمان ده‌ستگیركران".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوا له قوتابیان و خوێندكاران ده‌كات "به‌هه‌موو جۆرێك دووربن له‌و فریودانانه و بێ ئه‌نجامن".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كارانه بكات هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌تایبه‌ت ساڵی پار رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش بێت".
AM:11:49:20/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت