مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌رێم هاوتای به‌غدا ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند، دوای هەوڵەکان بەغدا بەنیازە ئەمساڵ مووچەی خانەنشیانی هەرێمیش هاوتای خانەنشینانی عێراق بکات کە کەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێم 500 هەزار دینار دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسان، رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند، دواى هەوڵەکانیان بەغدا بەنیازە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکات.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان. دەشڵێت، "دوای جەژن سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ئەو پرسە". 

لای خۆشییەوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمزوانە لیستی مووچەی خانەنشینان رەوانەی بەغدا دەکەن بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان.

هەر لەو بارایەوە مەغدید حاجی، ئەندامی سەندیکای خانانیشینان باسی لەوە کرد، پێویستە سەرجەم خانەنشینان لە عێراق مووچەکانیان وەک یەک بێت. 


PM:10:51:10/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 27952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت