سه‌ركۆ ئازاد: ئێستا هه‌رێم رۆژانه سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌شی دیار نییه
سه‌ركۆ ئازاد
وێستگه‌نیوز-
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه : ئێستا هه‌رێم رۆژانه سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌شی دیار نییه، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم كای بفرۆشتایه قازانجی زیاتر ده‌بوو وه‌ك له نه‌وت".
سه‌ركۆ ئازاد، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه "به‌پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بداته كۆمپانیای كرۆكی كۆری له ساڵی 2019-2020 له به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌كردنی له مافه‌كانی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، كه ده‌بێت له 2023 تا 2030 ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، تائێستا ڕوون نیه گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه چۆنه؟ بۆچی پاشه‌كشه‌ی كردووه؟ ئایا بۆچی ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات و ڕاستی ئه‌و بڕه پاره‌یه چۆنه؟ بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری كۆمپانیایه‌كی كۆرییه تا ساڵی 2030 ده‌بێت بڕی یه‌ك ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بداته ئه‌و كۆمپانیایه‌یه!".
سه‌ركۆ ئازاد ده‌ڵێت: "ئه‌و كۆمپانیا كۆرییه له خولی ئێمه‌دا هاتووه 2019-2020 كه‌چی ئێمه نه‌بینیومانه، نهزانیومانه. ته‌نانه‌ت سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش ئاگادار نه‌بووه".
سه‌ركۆ ئازاد كه سه‌ر به فراكسیۆنی یه‌كێتی بوو، باس له‌وه ده‌كات كه "یه‌كێك له پێشبینییه‌كان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی له ڕێگای هێزه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌ی هه‌رێمدا بگرێت تا ڕێگا له فرۆشتنی ئه‌و سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بگرێت كه ئێستا هه‌رێم ڕۆژانه دهیفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی دیار نیه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌مه بكات به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی ڕووده‌دات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ربۆیه چوار ساڵیش ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ده‌ستی بۆ ئه‌م كارته نه‌بردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕونه‌دات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای دانوستانه‌وه ئه‌مه بكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له‌سه‌ر نه‌وتفرۆشتنی هه‌رێم چ هی دیلیۆت یا ڕونبین و ڕێكخراوه‌كانی تر سه‌باره‌ت به فرۆش و داهاتی نه‌وت بڵاوده‌بێته‌وه كه‌چی هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌موو پاره‌یه قه‌رزاره".
سه‌ركۆ ئازاد راشیگه‌یاند كه "به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم كای بفرۆشتایه به‌دڵنیاییه‌وه قازانجی زیاتر ده‌بوو وه‌ك له‌وه‌ی نه‌وتی بفرۆشتایه و هێشتا قه‌رزاریش بی"َ.
PM:09:41:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت