ئایه په‌كه‌كه تیرۆریسته ؟
لەتیف فاتیح فەرەج
په‌كه‌كه بۆچی دروست بوو، بێنه به‌رچاوی خۆت، هاونیشتمانی وڵاتێك بیت، مافی ئازادی وتن و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ته‌نانه‌ت له به‌ركردنی جل و به‌رگی میلی خۆت نه‌بێت، مافی نه‌ورۆز و ئاهه‌نگ و خوێندنه‌وه‌ی شیعری خانی و فه‌قێ‌ی ته‌یران و مه‌لای جزیریت نه‌بێت، بێنه به‌رچاوت پێت بڵێن تۆ كێویست ناوه‌كه‌ت له كرته كرتی سه‌ر به‌فری ژێر سمی ئه‌سپه‌وه دروست بووه، جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ش بتكوژن، زیندانیت بكه‌ن، مافی بونت لێداگیر بكه‌ن، تۆش بڵێی بابه من ته‌نیا ژیانم ده‌وێ هیچی تر، پێت بڵێن تۆ مافی ژیانت نیه، هه‌ر به منداڵی مامۆستاكه‌ت به ده‌نگی به‌رزو گڕو ناخۆش پێت بڵێت "به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه بڵێ توركم" ئه‌مه له كوێ له وڵاتێك كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌سكرد ده‌كات، یانی دیموكراسی خۆرسك نا، جیاوازیه‌كه جیاوازی گوڵی خۆرسك و گوڵی ده‌سكرده، له وڵاتێكا بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر و ڕا ده‌كات، وڵاتێك ئه‌ندامی ناتۆیه، سوپایه‌كی قه‌به‌ی" 780 هه‌زار" سه‌ربازی هه‌یه، كه‌چی له كۆمه‌ڵێ كچ و كوڕی گه‌نج تۆقیوه كه له‌و شاخانه به‌كوردی گۆرانی ده‌ڵێن.
له راستیدا په‌كه‌كه ناچاری دروستی كردوه، كه سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم به‌و ته‌مه‌نه‌وه گه‌وره‌یه‌وه ده‌كوژرێ، كه شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری و دكتۆر فواد و شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی مافی بوون و ژیانیان لێده‌سه‌نرێ، كه له هه‌ر شار‌و شارۆكه‌و ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان، له بری نه‌خۆشخانه، خوێندنگه، گۆڕه‌پانی یاری و پارك و باخچه زیندان دروستده‌كرێت، له زیندانیشا مرۆڤه‌كان سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، به ڕوت و قوتی له به‌ر گڕی خۆر، یان به‌فری زستاندا راده‌گیرێن، كه له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئامه‌دا ناهێڵی دوو تیپی میوزیكی كوردی هه‌بن، رێناده‌ی كه‌ناڵێكی لۆكاڵی كوردی هه‌بێت، له سه‌ر ناوهێنانی كوردستان خه‌ڵك سزابده‌ی، به ناچاری په‌كه‌كه دروست ده‌بێت.
ئێستا به‌راوردێكی ساده‌و ساكار بكه، ئایه په‌كه‌كه تیرۆریسته یان ده‌وڵه‌تێك كه په‌نا ده‌باته به‌رهه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه، با وادابنه‌ین سبه‌ی له بوڵگاریا هه‌موو ئه‌وه‌ی تورك به كوردی ده‌كات، ده‌وڵه‌تی بوڵگاریا به توركی بوڵگاری ده‌كات، یان سبه‌ی له عیراق هه‌مان سته‌م به‌رانبه‌ر پێكهاته‌ی توركمان پیاده ده‌كرێت، ئایه ده‌وڵه‌تی تورك كاردانه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت، لێسه‌ندنه‌وه‌ی زمان، داگیر كردنی گۆرانی و هونه‌ر، هه‌ڵواسین و له دار دانی شیعر ئه‌مانه تیرۆرن، ئه‌مانه تیرۆری مرۆڤایه‌تین، پێش ئه‌وه‌ی تیرۆری بابایه‌كی بێده‌وڵه‌تی وه‌ك كورد بن، تیرۆری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئازادی و مافی مرۆڤن، ئێستا كێ تیرۆریسته پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه، هیچ وڵاتێكی دیموكراتی هه‌یه هونه‌رمه‌ندو سینه‌ماكارێكی به ناو ده‌نگی خۆی ئاواره‌ی وڵاتان بكات، ئه‌رێ یه‌ڵماز گوێنه‌ی شایانی ئه‌و هه‌موو زیندان و شكان و راونانه بوو؟ هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د كایه بۆ ده‌بێت له سه‌ر یه‌ك گۆرانی كوردی نه‌فره‌ت باران بكرێ له كاتێكا ده‌یان سترانی توركی چڕیوه، ئاخر ده‌وڵه‌ت هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ كورد نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ئاپێ مو‌سا له شوێنێكی بیره وه‌ریه‌كانیدا نووسیویه‌تی "گه‌ر له شاره‌كانی روهاو مێردین و سیرت و هه‌كاری و دیار به‌كر كه‌سێك له ترساندا بڵێ توركم یان عه‌ره‌ب، ئێوه باوه‌ڕی پێمه‌كه‌ن، چونكه خۆیشی باوه‌ڕ به خۆی ناكات" بڕوانه كتێبی بیره وه‌ریه‌كانم مو‌سا عه‌نته‌ر وه‌رگێڕانی محه‌مه‌دعه‌زه‌دین.
له راستیدا ئه‌مه‌م بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌نوسی كه كوردن و له ناونانی په‌كه‌كه‌دا به تیرۆریست لاسای توركیا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی قوڵه، سیاسیه‌كانی كورد كه نابێت هیچ به یه‌كتر بڵێن، كه ده‌یڵێن پشتیان تێكه، تۆ مه‌یڵێ، بۆ توركیا به قه‌د ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌زانێ، پارتیش واسه‌یر ده‌كات، ناشێ لامان وابێت لای توركیا كوردی باش و كوردی خه‌راپ هه‌ن، تێبگه لای ئه‌و شتێك نیه به ناوی كوردی باش.
AM:09:16:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی