ره‌حمان غه‌ریب و داره‌كانی نیشتمان
لەتیف فاتیح فەرەج
1
له داره‌كانمان ده‌ترسن
ئه‌وان له ئاكامی بێده‌نگی دنیا‌و چاو نوقاندنی بایدن و هاوجۆره‌كانی خه‌ریكی سوتاندن و بڕینه‌وه‌ی داری چیاكانی ئێمه‌ن، بێئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ركرده‌ی باشوری كوردستان نقه‌ی لێوه بێت، ئه‌وان له داره‌كانی ئێمه، له گه‌ڵای داره‌كانی ئێمه، له سروشتی ئێمه، له ده‌نگی مه‌ل و باڵنده‌كانی ئێمه له خوڕه‌ی كانیاوه‌كانی ئێمه ده‌ترسن، ئه‌وان هه‌موو دار‌و به‌ردێكیان لێبوه‌به گه‌ریلاو زاره تره‌ك بوونه، پارێزه‌رانی ژینگه‌و رێكخراوه‌كانی دار‌و دره‌ختی دنیاش به‌شێكن له پرۆسه‌ی به سوتماك كردنی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌ومه‌لایانه‌ش ده‌نگیان لێوه نایه‌ت كه ده‌زانن له‌و چیا‌و چۆڵانه دار‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانیش ده‌بنه قوربانی.
2
هه‌ژێن ساڵح
له كورته نامه‌یه‌كدا بۆ هاوڕێیه‌كی ده‌ڵێت "به وشكانیدا ده‌ڕۆم و ترسی نیه" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "تۆ دڵی دایكم بده‌ره‌وه" ئه‌و له بری ئه‌وه‌ی بگاته كه‌ناری ئارام، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ سه‌یدسادق، ئه‌وه سه‌ری چه‌نده‌مین جاره كوڕه جوانه‌كانی ئێمه ته‌رمه‌كانیان ده‌هێنرێته‌وه بۆ نیشتمان، بێئه‌وه‌ی سه‌رانی نیشتمان تۆزقاڵێ كه‌رامه‌تیان بجوڵێت و چاره‌سه‌رێكی ئه‌و بار‌و دۆخه بكه‌ن، ئه‌وه چ سه‌رۆك و سه‌ردارێكه كوڕ‌و كاڵی خۆی له نازو نیعمه‌تا بێت و كوڕی دایكانی نیشتمانه‌كه‌شی به دوای ژیانا بڕۆن و به مردوی بێنه‌وه، ئه‌رێ ئه‌و مه‌رگه‌ی هه‌ژێنیش كه‌ستان ناهه‌ژێنێ.
3
ره‌حمان غه‌ریب
سه‌نته‌ری میترۆ‌و ره‌حمان غه‌ریب له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردندان له ئازادی میدیا، ئه‌ركی ئه‌وانه یه‌خه‌گیری هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه بن كه توانای بڕیار‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌یان هه‌یه، دنیا كۆتایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر له ته‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت یان هه‌رێم دابنیشن، ئه‌وه گرنگه له‌وێ چی ده‌ڵێن، میدیاكار به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ناوه‌ندێكی بۆ داكۆكی هه‌بێت، پێویسته هه‌موو ده‌رگاكان بكاته‌وه، لای ئێمه بووه به بڤه‌و كفر ده‌نا محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل، جه‌نگیز چاندار، تۆماس فریدمان، سه‌دان و هه‌زارانی دیكه هه‌میشه له ته‌ك پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوون و كه‌سیش له گوڵكاڵتری پێنه‌وتن، ئه‌وانیش هه‌میشه قسه‌ی خۆیان ده‌كرد، ئه‌ركی غه‌ریبه نزیك بێت، غه‌ریب له ئازاری میدیاكاران ده‌گات.
AM:10:35:30/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی