بڕیاری ٦٨٨ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له‌دایكبونی هه‌رێمی كوردستان
عادل باخه‌وان
كێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی قهناعهتپێكرد كه كورده‌كان له‌به‌رامبه‌ر سه‌دام حوسه‌یندا بپارێزێت ؟ كێ هه‌لومه‌رجی دروستبونی هه‌رێمی كوردستانی دروستكرد ؟ كێ ئه‌مه‌ریكای ناچاركرد به دهستتێوهرادن ؟ چۆن هه‌رێمی كوردستان دروستبوو ؟
1. له ٢ ی پهریلی ١٩٩١، فه‌ره‌نسا به فه‌رمی و بۆیه‌كه‌مجار پرۆژه‌یه‌كی دابه ئه‌نجومه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. سه‌رۆك فرانسوا میتێران داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد كه سه‌ركۆنه‌ی داپڵۆسینی كورده‌كان بكات و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یكرد كه گه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌جوڵێت، فه‌ره‌نسا به‌ته‌نها بڕیارده‌دات و پرۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و له‌بواری مرۆیی و دیپلۆماسیدا به‌ده‌م كورده‌كانه‌وه ده‌چێت و گوتی : یان له‌گه‌ڵمان ده‌بن بۆ یارمه‌تی كوردستان یان به‌ته‌نها ده‌ستپێده‌كه‌ین.
2. جۆن مێجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش پشتیوانی له پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و داواده‌كات له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌م كورده‌كانی عێراقه‌وه بێن و یارمهتیانبدهن.
3. سه‌رۆك جۆرج بۆش له‌سه‌ره‌تاوه نه‌یده‌ویست به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكات و دژی هه‌ر هاوكاریه‌كی كوردهكانبوو. ئه‌و پێوابوو ئه‌م جۆره له ده‌ستێوه‌ردان گرفتی گه‌وره بۆ سیستمی جیهانی دروستده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی، جۆرج بۆش ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی توند بووه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی جمهوریه‌كانی هاورێشیهوه.
4. پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بریتی‌بوو له ئیدانه‌كردنی فه‌رمیانه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و ڕاگرتنی داپڵۆسینی سه‌ربازیانه‌ی كورده‌كان و به‌هاناهاتنی مرۆییانه‌ی كورده‌كان و ڕزگاركردنیان له مردنی ده‌سته‌جه‌معی حه‌تمی.
5. پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ڕاڕاییه‌كی بێسنوری لای وڵاتانی وه‌ك چین، هیند، یه‌كێتی سۆڤێت و چه‌ندین وڵاتی دیكه دروستكرد و هه‌مویان پێكه‌وه ده‌ترسان له‌وه‌ی كه لێره به‌دواوه ئه‌م جۆره له بڕیار شه‌رعیه‌ت بدات به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیاندا.
6. به‌ڵام له كۆتاییدا دیپلۆماسیه‌تی فه‌ره‌نسی یاریه‌كه‌ی برده‌وه و هه‌موو لایه‌كی قهناعهتپێكرد و له ٥ ی ئه‌پریلی ١٩٩١ دا، واته له ڕۆژێیكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، ١٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به یه‌كێتی سۆڤێتیشه‌وه، ده‌نگیان به پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا دا‌و بڕیاری پاراستنی كورده‌كان به فه‌رمی واژوكرد.
7. گرنگی ئه‌م بڕیاره ته‌نها بریتینیه له پارێزگاریكردن له كورده‌كان، به‌ڵكو گرنگیهكهی له‌وه‌شدایه كه له پاش لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ له دیسه‌مبه‌ری ١٩٢٥ دا به عێراقه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م دۆكیومۆنتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه كه به فه‌رمی ناوی كورده‌ی تیادا ده‌هێنرێت و كورد وه‌ك گروپێكی سیاسی باسده‌كرێن و ده‌خرێنه سه‌ر شانۆی جیهانی.
8. له ٨ ی ئه‌پریلی ١٩٩١ دا، به‌ریتانیا دورتر ده‌ڕوات و به‌فه‌رمی داوای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كورده‌كان ده‌كات.
9. دوو ڕۆژ دواتر، ئه‌مه‌ریكیه‌كان داواده‌كه‌ن كه نه‌ك هه‌ر ناوچه‌ی ئارام دروستبكرێت، به‌ڵكو ئاسمانیش له فڕینی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌و دیوی هێڵی ٣٦ وه قه‌ده‌غه‌بكرێت. هێڵی ٣٦ ده‌كه‌وێته هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاری ٦٨٨ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ر دراوه و لێره‌وه واشنتۆن ناچار نابێت سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
10. له ١٦ ی ئه‌پریلی ١٩٩١دا هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له توركیاوه دێنه نێو خاكی عێراقه‌وه و ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كه‌ن. سه‌دام حوسه‌ین، به ئامانجی دروستكرندی بۆشایی ده‌وڵه‌تی، ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له كوردستان ده‌كشێنێته‌وه و كوردستان ده‌خاته ژێر گه‌مارۆیه‌كی سه‌خته‌وه و پێیی وایه به‌م هه‌نگاوه‌ی كوردستان ناچارده‌كات به گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی به‌غداد. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌دام حوسه‌ین بوو به هۆكاری خێراكردنی پرۆسێسی دروستكردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌نێو ده‌وڵه‌تدا كه ٣٠ ساڵه به‌رده‌وامه.
PM:05:24:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی