ئیرهابی فیکری.. کۆیلەی ناو ئیسلامیەکان بە نمونە
سوهەیب شێخ ئەحمەد
لە دوێنێوە چوار دێڕم نوسیوە لە سەر ئەم حزبە ئیسلامیانە.. تەنها ئەوە ماوە بێنە بەردەم ماڵەکەم و بمکوژن..
لە نوسینەکە تێناگەن و توانای بیرکردنەوەیان نیە.. بە زۆر دەیانەوێ بڵێن تۆ پشتیوانی هاورەگەزبازی.. تۆ بێ دینی.. تۆ دژی ئیسلامی.. تۆ ئەمە و تۆ ئەوە..
سەدان نامە و کۆمێنتی بێ مانایان لە دژ نوسیوم تەنها لەبەر ئەوەی زەررەیەک واقیعم باسکردووە کە کاری ئێوە گەورەترەو بۆ رووخانی یەکیتیی و پارتی هاتوون نەک ئەم شتە بچوکانە کە خەڵک هوشیارەو دەزانێ چی دەکات.
تەنانەت دەسەڵاتی ئەوەیان نیە ئەگەر نا ناوی باوکمیان لەسەر ناوەکەم دەکردەوەو دەیانسوتاندین.
کاکە 30 ساڵە دەیان راپۆرت و خراپەکانی یەکیتیی و پارتی و ئەم دەسەڵاتە باسدەکەین کەسێک نەهات وەک ئێوە بێ حورمەتیمان پێ بکات و سوکایەتی بە خۆمان و ماڵ و مناڵمان بکات..
ئیسلامی بوون واتە پەروەردەیەکی تەندروست و ئیسلامیانە.. نەک کۆیلەی ئەم حزبانەی کە بوونەتە کۆمپانیا بە ناوی دین و ئیسلامەوە سەرقاڵی ژیانی ئەم دونیایەن و جار جار سودەکانی سەڵاوات بۆ خەڵک باس بکەن..
بەردەوام دەبم لە وتنی راستییەکان و شانازی بە ئیسلام بوونی خۆم و کوڕی شێخ ئەحمەد کاکە مەحمودەوە دەکەم.. کێش پێی ناخۆشە بۆ خۆی هەر کۆیلە بێت..!
PM:04:00:19/09/2022
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی