موقته‌دا سه‌در هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی كرد...
ڕێکان سەباح
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی موقته‌دا سه‌در له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌ژێر هه‌ر ناوێك و له‌ژێر هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك بێت، له‌رووی ئه‌و ستراتیژه‌ی كه موقته‌دا سه‌در پیاده‌ی ده‌كرد هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی كرد، چونكه له ئێستادا موقته‌دا سه‌در ناتوانێت هه‌نگاو بۆ دواوه بنێت، بگه‌رێته‌وه بۆ پێش بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر چی سه‌رۆك بارزانی زۆر واقیعانه هه‌نگاوی نا تویته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر جێگای ئومێد بوو، چونكه سه‌رۆك بارزانی به‌م تویته، تا راده‌یه‌كی باش نیه‌تی بێ ئومێد بوونی له سه‌در نیشاندا، من پێشتریش ئه‌وه‌م گوتبوو مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی بكات، ئه‌گینا سه‌در له‌مێژوودا ده‌رفه‌تی وه‌های بۆ نه‌ره‌خسابوو، هه‌نگاوه‌كانیش زۆر به‌باشی ده‌چوونه پێشه‌وه.
بۆچی ستراتیژی موقته‌دا سه‌در مه‌ترسیدار بوو؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له‌و رۆژه‌ی كه پارتی چووه ناو هاوپه‌یمانیه‌تی موقته‌دا سه‌در من پێم وابوو هه‌ڵیه‌كی مێژووی كرد، بۆ؟ چونكه سه‌در ستراتیژیه‌كی زۆر مه‌ترسیداری له ئاستی كوردستان په‌یره‌و ده‌كرد، سه‌در له‌ته‌واوی به‌ره‌ی ئییتار و كاڵفامه سیاسیه‌كانی عێراق زۆر زیره‌كانه‌تر هه‌نگاوی به‌ئاراسته‌ی كۆتایی هێنان به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌نا، ئه‌ویش به‌ستراتیژیه‌تی شه‌رعیه‌تدان به دروستكردنی حكومه‌تێك له به‌غدا، ئه‌م شه‌رعیه‌ته كه سه‌در هه‌وڵی بۆ ده‌دات ده‌یویست له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی " دانی پێدا بنرێت" چونكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری له‌كوردستان بستێنیه‌وه پێویسته حكومه‌تێكی شه‌رعی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوونی هه‌بێت له‌به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ببێت ده‌بێت خاوه‌نی ستراتیژیه‌كی روون بیت بۆ سیاده و سه‌روه‌ری عێراق، سه‌در هه‌ردوو ئارسته‌كه‌ی زۆر به‌باشی ده‌بینی بۆچی؟ چونكه سه‌در باش ده‌زانێت به‌هێزی سه‌ربازی ناتوانرێت كوردستان كۆتایی پێ بهێنرێت هه‌تا ئه‌مریكا له كوردستان بێت، ئه‌مه خه‌یاڵه، جگه له‌وه‌ش كه خه‌یاڵه! سه‌در باش ده‌یزانی به‌هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و كوردستان بروات، عێراق دابه‌ش ده‌بێت، بۆ؟ چونكه كوردستان به‌هێزی سه‌ربازی هه‌رگیز شكه‌ست ناهێنێت تا ئه‌مریكا بوونی هه‌بێت له‌عێراق، ئه‌مریكا پشگیری له كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مریكا ناتوانێت له‌به‌رده‌م شه‌رعیه‌تی به‌غدا بوه‌ستێت، له‌كاتێكدا پارتی خۆی به‌شێك له شه‌رعیه‌تی به‌غدا، كاتێك سه‌روه‌ریه‌كانی وه‌كو، ده‌روازه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خان و بیره نه‌وته‌كان له‌رووی یاساوه حكومه‌تی به‌غدای شه‌رعی بیه‌وێت ده‌ستی به‌سه‌ر دابگرێت ئالێره‌دا سه‌در ده‌ویست هه‌نگاو بنێت نه‌ك به‌هێزی سه‌ربازی وه‌ك ئه‌وه " چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باوه‌ری پێیه‌تی، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك " ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا رێگا به‌وه‌ها ده‌رفه‌تێك نادات، به‌هێزی سه‌ربازی كۆتایی به‌هه‌رێمی كوردستان بهێنیت، سه‌در زۆر به‌باشی ئه‌وه ده‌زانی بۆیه ستراتیژیه‌تی سه‌در سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه له رێگای شه‌رعیه‌تی حكومه‌تێك له به‌غدا هه‌نگاو بنێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به پارتی بوو، ئالێره‌دا سه‌در زۆر نزیك بوویه‌وه له پارتی، چونكه سه‌در باش ئاگای له‌وه بوو، شه‌رعیه‌تی پارتی واتا شه‌رعیه‌تی هه‌ولێر ئالێره‌دا سه‌در به‌هه‌ر نرخێك بووه ده‌یویست پارتی په‌لكێشی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهان ئه‌و شه‌رعیه‌ته مسۆگه‌ر بكات..
هاوپه‌یمانی سه‌در و پارتی
بێ شك پارتی له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، تا سه‌ر ئێسقان زه‌ره‌ری كرد، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه ئێسكی پارتی نه‌شكاند، واتا تا سه‌ر هێڵه سوره‌كه نه‌رۆیشت، ئه‌ویش شه‌رعیه‌ت دان بوو به حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رد له به‌غدا، كه‌وایه ده‌توانرێت بگوترێت ئه‌وه‌ی سه‌در كردی له ده‌ستله‌كاركێشه‌نه‌وه‌ی دا، سه‌د ده‌ر سه‌د له قازانجی پارتی بوو، بۆ؟ چونكه پارتی له هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌در" یاسایی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نه‌وت و غازی له‌كوردستاندا زه‌ره‌ر كرد، دۆسیه‌ی به‌تاوان ناساندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل جارێكی تر سه‌د ده‌ر سه‌د له زیانی پارتی بوو، كه‌وایه پارتی له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا هیچ قازانجێكی نه‌كردوو بگره زیانێكی زۆریشی كرد، به‌ڵام ئایا زیانێكی وا ده‌توانرێت بگوترێت زیان؟ له‌كاتێكدا ستراتیژیه‌تی سه‌در " كۆتایی هێنان بوو به‌هه‌رێمی كوردستان"؟ نه‌خێر ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌غدا رووده‌دات، ده‌رفه‌تێكی مێژووی بۆ پارتی ره‌خساندووه..
سه‌در چ رێگایه‌كی له‌به‌رده‌مدایه
له ئێستادا سه‌در دوو رێگا له‌پێش دایه، یان ده‌بێت به‌ره‌و شه‌ری ناوه‌خۆی شیعه هه‌نگاو بنێت یان ده‌بێت رازی بێت، به‌داواكاریه‌كانی " ئیتار" بۆ دروستكردنی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش هه‌ردووكی له‌زیانی ستراتیژیه‌تی موقته‌دا سه‌در دایه، چونكه سه‌در له قیمه‌ی به‌هێز بوون دابوو پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، ده‌توانم بلێم له‌وه تێنه‌گه‌یشت كه ئیتار به‌ئاگاهاتۆته‌وه، بۆیه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نا! به‌ڵام ئێستا ئیتار ده‌رفه‌ت به‌سه‌در ده‌دات وه‌ها به ئاسانی بگه‌رێته‌وه پێگه‌ی پێشووتری، سه‌د ده‌ر سه‌د نه‌خێر! ئه‌ی سه‌در رێگا به‌وه‌ها دۆخێك ده‌دات، دیسانه‌وه سه‌د ده‌ر سه‌د نه‌خێر كه‌وایه چ رووده‌دات" له‌وه‌ڵامدا ته‌نها یه‌ك رێگا هه‌یه، ئه‌ویش شه‌ڕی ناوه‌خۆی شیعه، كه سه‌ره‌تاكه‌ی به هێزی جه‌ماوه‌ری ده‌ستپێده‌كات، بۆ رێگری كردن له ئیتاری ته‌نسیقی، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه نابێت كه سه‌در له‌به‌رامبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یره‌وی كرد، نه‌خێر ئێستا هاوپه‌یمانه‌كانی ئیتاری ته‌نسقی هه‌مان ئه‌و كه‌سانه نین كه له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌بوون، ئیستا ئیتار زۆر به‌ئاگایه، ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌رگیز نادات به سه‌در..
دوو زۆنی تر له عێراق
ئه‌گه‌ری شه‌ری نێوماڵی شیعه، له نێوان ئیتار و سه‌در دا، له ئێستادا زۆر نزیكه، ده‌توانرێت بگوترێت، سه‌در له ئێستادا هیچ رێگایه‌كی ئه‌وه‌تۆی له‌به‌رده‌م دا نیه، یان ته‌سلیم به ئیتار بێت بۆ دروست كردنی حكومه‌ت، یان ده‌بێت شه‌ڕ به‌رپا بكات، كه‌وایه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی شه‌ردا دوو زۆنی تر له‌نێو ماڵی شیعه‌دا وه‌ك شه‌ری نێوان پارتی و یه‌كێتی كه دوو زۆنی سه‌وز و زه‌ردی دروست كرد له‌شه‌ری نێوماڵی شیعه‌ش دا ئه‌گه‌ری سه‌د ده‌ر سه‌د دوو زۆنی تر دروست ببێت. كه ئه‌و شه‌ره به‌ته‌واوی عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بوونی ناوچه‌یی ده‌بات، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی مێژوویه بۆ كورد و سوونه به‌تایبه‌تی بۆ كورد.
سودی كورد له‌و ده‌رفه‌ته چیه؟
له كوردستاندا دوو رێگا هه‌یه له‌و "چه‌ق به‌ستووه سیاسیه رزگار بین" رێگای یه‌كه‌م هیچ كات و شوێنی ناوێت ته‌نها باوه‌ر هێنانی ده‌وێت به سازكردنی جۆڕێك له پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و دورستكردنی موئه‌سه‌ساتی ده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش به ته‌سلیم كردنی هێزی سه‌ربازی به‌كوردستان و دامه‌زراوه‌ی یاسایی و ده‌ستووری دێته بوون كه یاسا حكومی كوردستان بكات له‌سه‌رووی هه‌مووان بێت..
رێگای دووه‌م" مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات من ده‌توانم زۆر به‌بوێریه‌وه ئه‌وه بلێم پارتی به‌ئاراسته‌ی رێگای دووه‌مدا هه‌نگاو ده‌نێت، كه مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ریه، ئایا ئه‌وه سه‌ر ده‌كه‌وێت، بێگومان ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدا به‌ره‌و شه‌ڕی ناوه‌خۆی شیعه بروات، پارتی ده‌توانێت مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات بكات، به رێژه‌ی سه‌دا 70ش ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام پارتی ده‌بێت ئاگای له‌وه بێت له مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، نابێت هێزی سه‌ربازی رۆڵی تێدا ببینێت، ته‌نها ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ئاراسته‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستان دا بروات، ئایا ئه‌وه باشه، بێگومان رێگای یه‌كه‌م سه‌د ده‌ر سه‌د باشتره، به‌ڵام هه‌نگاوی دووه‌میش هه‌نگاوێكی خراپ نیه له درێژ ماوه‌دا كورد ده‌توانێت جۆڕێك له حكومرانی دامه‌زراوه‌یی بسه‌پێنێت، واتا پارتی ده‌توانێت فۆرمی جۆڕێك له ده‌وڵه‌ت دروست بكات، به سوپایه‌كی سه‌رتاسه‌ری و دامه‌زراوه سه‌رتاسه‌ریه‌كان، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باشه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌باته قۆناغێكی تر.
ئایا هێرش بۆ سه‌ر كوردستان رووده‌دات؟
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و تێروانینه لاوازه و دووره به‌ڵام ئه‌گه‌ر روویدا چی؟ له حه‌قیقه‌تدا ئیتاری ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه ئه‌وه بكات، بۆ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك یه‌كه‌م، ئیتار بیه‌وێت تۆڵه له پارتی بكاته‌وه،
دووه‌م، ئێران وه‌ك رووسیا كه داوای داگیركاری ئۆكرانیا ده‌كات و چین كه داوای داگیركاری تایوان ده‌كات، ئێرانیش بیه‌وێت كوردستان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێراق
ئه‌مانه‌ش له‌ژێر ناوی چه‌سپاندنی یاسای نه‌وت و غازی دادگای فیدراڵی عێراق و به‌تاوان ناساندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م تێروانینه لاوازه به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك هه‌فته مقاوه‌مه بكات، ئیتار و ئێران شكه‌ستێكی مێژووی ده‌شكێن ته‌نانه‌ت كه‌ركووك و نیوه‌ی موسلێش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و عێراقیش دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌مریكاش له‌و نێوه‌نده‌دات به‌ته‌واوی پاڵپشتی له‌كورد ده‌كات،
مه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی هه‌ر راست هه‌لبێن و هیچ شه‌ر نه‌كه‌ن، مه‌گه‌رنا هیچ هێزێكی سه‌ربازی ناتوانێت به‌هێزی سه‌ربازی له‌كاتێكدا ئه‌مریكا بوونی هه‌یه له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بێت به‌سه‌ر كوردستان، وه‌كوو گوتم ته‌نها ئه‌گه‌ر سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی راست رابكه‌ن و كوردستان به‌جێ بێلن كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره، چونكه شتی وا له‌مێژوودا نه‌بووه خۆ ناكرێت ئه‌و سوقووته مێژوویه‌ش به‌سه‌ر خۆیان بهێنن وه‌ڵا به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسن؟!
كه‌وایه ده‌بێت پارتی چی بكات؟
یه‌كه‌م: هه‌رگیز نابێت پارتی بیر له وه بكاته‌وه فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه
دووه‌م: پارتی ده‌توانێت درێژه به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی هێز بدات له‌به‌غدا، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتنی نێوان سه‌در و ئیتار
سێهه‌م : پارتی نابێت مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات له‌چوارچێوه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات له كوردستاندا، به‌ڵكو ده‌كرێت له‌رێگای چه‌سپاندنی یاسا ئه‌نجامی بدات و كه‌مێكیش بێت رێز له سه‌روه‌ری هێزه سیاسیه‌كان بگرێت و جۆڕێك له پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی له‌هه‌ولێر ساز بكات و ناوچه‌ی سیاسی له‌كوردستاندا كۆتایی پێ بێنێت جگه له‌هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هاتنه پێشه‌وه...
PM:05:10:14/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی