وابەستەیی ڕووداوەکانی ئەم دواییانە:-

‌د. دانا ئەحمەد


ئەگەر لێکدانەوەیەکی خێرا بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییانە بکەین، دەکرێت بە کورتی لەسەر  سێ خاڵی گرنگ بووەستین:

١- هیچ بەرژەوەندیەکی ئەوتۆ بەدیناکرێت بۆ ئەو باڵە سەربازییەی سەر بە چوارچێوەی هامەهەنگین لەم هەل و مەرجەی ئێستادا، کە لەڕووی ئەمنیەوە پشێوی دروست بکەن لەو ناوچانەدا کە ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتییە، بۆیە لە ڕاستیدا، بەلامانەوە، جێی گومانە کە ئەم ڕووداوە لەلایەن گروپی چەکداری سەر بە شیعەکانی چوارچێوەی هەمەئاهەنگی کرابێت. 

ئەگەر دیقەتی ئەو بەیاننامەیەش بدەین کە گروپی حزب اللە دەریان کردووە، ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بەهیچ شێوەیەک ئەوان لەگەڵ موشەک بارانکردنی ئەو حەقلە نەوتییانەدا نین. 

بۆیە دەکرێت ئێمە رەهەندی سیاسی تری لێبخوێنینەوە، چونکە هەنووکە ئەو دووهێزەی کە هاوپەیمانی سەدرییەکان بوون لە دۆخێکی سیاسی نالەباردان، بۆیە ڕەنگە ئەمە هەوڵێک بێت بۆ (کەمێک) دوورخستنەوەی یەکێتی لە چوارچێوەی هەمە ئاهەنگی و جۆرێک لە هاوسەنگی (بەبۆچوونی ئەوان) بگێڕنەوە بۆ چوارچێوەی هەمەئاهەنگی و لە پرسی سەرۆک کۆماردا گۆڕانکاری لە بۆچوونەکاندادروست بکەن. 

٢- بیرمان نەچێت، کە داناغاز هی ئیماراتێکانو ھەندێ وڵاتانی نزیکیانە، بێگومان ئەوانیش پشتیوانی سەدر و هاوپەیمانانی دەکەن (هاوپەیمانانی سێقۆڵی)، ئێستا سەدر کشایەوە و ئەو هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە دەتوانین بڵێین شکستی هێنا، بۆیە چوار چێوەی هەمە ئاهەنگی و شیعەکانی تر هەست بە جۆرێک لە سەرکەوتن دەکەن، داناغازیش چاوەڕێی ئەوەی لێداکرا کە لە ئایندەدا جێی بەشێک لە غازی بڕدراوی ڕوسیا لە جەنگی ڕوسیا و ئۆکراین بگرێتەوە، بێگومان ئێران و ڕوسیا و چین، ئەمانە بەرەیەکن دژبە بەرەی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر مەسەلەی وزە، کە ھەنووکە دۆشداماون لە جیهاندا. 

٣- تورکیا، سەربە هەردوو تەوژمەکەیە، لە یەک کاتدا، ئەندامی ناتۆیە، و لەگەڵ ڕوسیا تێکی نەداوە، و نێوەندگیرە لە نێوان ڕوسیا و ئۆکراین، دووجار کۆبونەوەی سازکرد لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا و ڕوسیادا شاندی دانوستانکاریان هاتنە ئەوێ و بەیەک نەگەشتن، و ئێستاش بەتەمان لەڕێگەی ئەوانەوە، ڕێگەی دەریایی بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو گەنم و دانەوێڵەیەیکە  لە میناکانی ئۆکراین و روسیا گیری خواردووە دابەش بکرێت بەسەر وڵاتاندا، هەروەها بەرهەڵستی زۆری هەیە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ بۆ فنلەندا و سوید و … بۆیە تورکیا پێگە ستراتیجییەکەی وایکردووە کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت، لەسەر عێراق و ڕوسیا …


AM:11:19:27/06/2022

ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی