كتێبی
سه‌حرا نوه‌رد
ئاکۆ کەریم مەعروف
به رێكه‌وت ئه‌م كتیبه‌م به ده‌ست گه‌یشت، له ئاماده‌كردنی مامۆستا هه‌ڵكۆ عومه‌ر تۆفیق، كتێبه‌كه خه‌یاڵی بردمه‌وه بۆ چوار ساڵی رابردوو ئه‌و شه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی كه‌ژاڵم بیست مه‌به‌ستم كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر، له‌خۆم پرسی ئایا دره‌ختی شیعر ده‌بێت بمرێت؟.
كتێبه‌كه چه‌ندین وتاری نووسه‌ره ناوداره‌كانی عیراقی له‌خۆگرتووه كه‌م تا زۆر هه‌وڵیانداوه له خه‌یاڵبینی و دونیا شیعرییه‌كه‌ی كه‌ژاڵ تێبگه‌ن كه له‌ناو چ كلتوور‌و مێژوویه‌كدا ده‌ژی و شیعر ده‌نووسێت.
له كلتووری ئێمه‌دا رێ به‌وه نادرێت كه ژن ته‌عبیر له هه‌موو هه‌سته شاراوه‌كانی خۆی بكات، ئێستاشی به‌دواوه‌و بێت هه‌ر به‌و جۆره‌یه كه پیاو پاشا‌و سه‌رداری هه‌ست و نه‌سته‌كانێتی ده‌بێت ژن له ئاست هه‌موو شته‌كاندا ملكه‌چ بێت.
له باوه‌ڕه‌دام هه‌موو دایكانی ئێمه شاعیر یان رۆماننوس بن، گڕی هه‌ناویان فرمێسكه‌و هه‌موو دڵۆپه فرمێسكێكیش وشه‌یه‌كه.
كه‌ژاڵ
ژنه شاعیر سۆفیزم
سۆفیه‌كان له‌باره‌ی شیعر‌و شاعیرانه‌وه ده‌ڵێن
( شیعر نووسین وه‌ك قامیش وه‌هایه تا نه‌سووتێت نابێت به شمشاڵ. هیچ ئاوازێك ده‌رناكات).
له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و ئاگره‌ی په‌روانه بۆی ده‌سووتێت ئاگری سارده، ئه‌و گڕه‌ی ناخ ده‌كات به قه‌قنه‌س، ئه‌وه ئه‌و سه‌مایه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان شاعیر‌و شیعربوون دروست ده‌كات، ئه‌ویش ئاگره.
له‌باره‌ی كه‌ژاڵه‌وه چی نووسراوه
دكتۆر محه‌مه‌د زه‌بابه ده‌ڵێت
شاعیرێكه كه‌م ژن هه‌یه بتوانێت به‌و ئاواز‌و سه‌مفۆنیایه بنووسێت.
نووسه‌رو ره‌خنه‌گر به‌شیر حاجی ده‌ڵێت
به‌چاوی خوێنه‌رێكی هۆشمه‌ند ده‌ڕوانێته تاریكیی و شكستی میلله‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی لێیكراوه.
مه‌ند سه‌ڵاح شاعیر‌و ره‌خنه‌گر ده‌نوسێت
كه‌ژاڵ بێ ماندووبون هه‌وڵی ده‌دا له رێگی زمانی شیعره‌وه نامه مرۆڤایه‌تییه‌كانی بگه‌ێنێت.
مامۆستا‌و شاعیر له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌نوسێت
شاعیرێكی پڕ له به‌هره‌و به‌هره‌مه‌نده و هه‌ستی ناسكی بووه‌ته قه‌ڵایه‌ك له كوانووی شیعر، كه ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه له جوانی ئه‌م شاعیره.
من ده‌زانم
چاه‌رنووسم چی به‌سه‌ر دێ
ئه‌مشه‌و ده‌بم به‌خۆم
گڕی عیشق له ده‌رونمایه
دونیای
PM:01:10:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی