تاوه‌كو ره‌شه‌با لە کەرکوک هه‌ڵینه‌كردووه
ئاکۆ کەریم مەعروف
نازانم ...؟ بۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانم به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌وه، له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانیان، زۆربه‌یان له شاره‌كانى كه‌ركوك، هه‌ولێر، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه ده‌ژین، ئه‌مانه‌و چ جاى شوێنه‌كانى ده‌ورووبه‌ر...؟.
ئێمه كتێب و نووسین كۆمان ده‌كاته‌وه، خه‌مخۆرانى ئاینده بۆ ژیانێكى باشتر له‌وه‌ى كه هه‌یه.
هیچ له‌وه ترسناكتر نییه كه ته‌نها توێژێك قسه بۆ یه‌كترى بكه‌ن و كه‌سێك نه‌بێت گوێیان لێبگرێت...؟.
ئازار... تاوه‌كو برین جیاوازیان هه‌یه، لقى كه‌ركوك هه‌م برینه‌و هه‌م ئازار.
برینه... له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشمه‌رگانه قۆڵى لێهه‌ڵماڵیوه، ئه‌ركێكى كلتوورى.. رۆشنبیرى مێژوویی و ئه‌خلاقى له‌سه‌ر شانه، ئازاره بۆ بیركردنه‌وه‌و ژیانى ئه‌ده‌بیمان كه هیچ شتێكمان بۆ ناكرێت بۆ ئه‌و لقه.
بۆچى هیچم پێناكرێت..؟ چونكه من لقى كه‌ركوكم خۆشده‌وێت، شارى كلتووره داهێنه‌ره‌كانه.
بۆچى...؟
ته‌نها هۆكارێك له‌به‌ر دوو هۆ، له‌هه‌موو قۆناغه مێژوویی سیاسیه‌كاندا ئامانج سڕینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كلتووره ئه‌ده‌بی و روناكبیرییه‌كان بێت، پاشان به هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه، كه ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، هۆكارى دووه‌م پشتگوێخستنى ئه‌و لقه‌یه له قۆناغى ئێستادا.
ناكرێت مێژووى ئه‌ده‌بیى و رۆشنبیری ئه‌م شاره فه‌رامۆش بكرێت، بۆ نموونه شیخ ره‌زاى تاڵه‌بانى، تاوه‌كو ده‌گاته مخێدین زه‌نگه‌نه‌و، سه‌رجون پۆڵس.... زۆر ناوى دیارى تر به مامۆستا‌و شاعیرى هه‌ڵكه‌وته له‌تیف هه‌ڵمه‌ته‌وه، به رۆماننووس محه‌مه‌د موكرى ... زۆر له داهێنه‌رانى تر.
ئه‌گه‌ر ئێمه به نووسه‌رانى گێڕانه‌وه سارده‌كان داده‌نێن، ئه‌وا نووسه‌رانى كه‌ركوك و گه‌رمیان هه‌ڵگرى گێڕانه‌وه گه‌رمه‌كانن.
له‌بیرمه جارێكیان له شارى به‌سره رۆماننووسى عیراقى محه‌مه‌د خزه‌یرم بینى، ئه‌و پێیوتم ئاینده‌ى گێڕانه‌وه بۆ میلله‌ته په‌راوێزخراوه‌كانه. له‌خۆمه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م باشترین خوێنه‌رى كتێبه‌كان خه‌ڵكانى شار نین، به‌ڵكو ده‌ورووبه‌رو دووره ده‌سته‌كانى شارن.,
دیسانه‌وه بۆچى لقى كه‌ركوك..؟
چالاكترین لقه گه‌ر گرنگى پێبدرێت، لقى كه‌ركوك پردى په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ دونیایه‌كى تر، بۆ ناو ئه‌ده‌بیات و كلتووره جیاوازه‌كان... كه‌ركوك شارى پێكه‌وه ژیان و كلتووره هه‌مه چه‌شنه‌كانه، مێژووى ئه‌م شاره پڕ پڕه له رووداوى سه‌یرو كاره‌سات، فازڵ عه‌زاوى مێژووى ئه‌م شاره به زمانى مناڵێك ده‌گێڕێته‌وه. له‌بیرمه هه‌موو مناله عه‌جوله‌كانى ئه‌م شاره بوون به نووسه‌رو هونه‌رمه‌دنى گه‌وره.,
ئێستا بۆچى...؟
كرێچین و كریى بینایان پێ‌نادرێت، داهات هیچ، په‌رته‌وازه‌بوون، هیچ چاوێكیان له‌سه‌ر نییه بۆ هاوكاریكردن، زۆربه‌یانى بژێوى ژیان سه‌رگه‌ردانى كردوون، نه‌خۆشیان زۆره، كه‌مترین ده‌ستى هاوكاریان پێده‌گات، كورد واته‌نى.. له هه‌ردوو جێژنه‌كه بوون، من ده‌زانم خه‌مخۆرانى ئه‌و شاره دێرینه كه‌م نین، ئێوه ده‌توانن ئه‌م لقه رابگرن كه‌وتنى لقى كه‌ركوك ره‌شه‌باى هه‌موو لقه‌كانى تر راده‌ماڵێت.
PM:01:31:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی