شەقی پۆلیس بەر سەری دادوەریش دەکەوێت

‌سارا قادر

شەقەکەی  پۆلیسێکی ناو دادگای سلێمانی ، لە ناو حەرەمی دادگادا و بەبەرچاوی ئەو هەموو خەڵکەوە لە ژنێکی مافخوراوی بێدەسەڵات،  ئەو ئاماژە ترسناکەمان  پێدەڵێت ،کە چیتر هیچ کاممان ، لە هەر جێیەکی ئەم وڵاتەدا بین مافمان پارێزراو نیەو دەبێت ئامادە بین بۆ هەموو دەستدرێژیەک.

بە درێژایی  سی و یەک ساڵی رابروو ئەم ولاتە  لەبەردەم هەرەشەو توندوتیژیدا بووەو بەردەوام پیویستی بە بەرگری کردن لە خۆی بووە. بەو هۆیەشەوە  دەستدرێژی کردنە سەر مافی ئەوانی تری بە مافی خۆی زانییوە ئەمە لە کاتێکدایە،  ئێمە کە خۆمان پاش ماوەی رژێمێکی پڕ لە رق و کیینەو توندوتیژین  و لە دوای راپەڕینیشەوەیشەوە لە سایەی دوو دەسەلاتی گەندەڵی ئەم هەرێمەدا بەردەوام تاکی لەم جۆر ە بەرهەم هاتووە.

بێگومان ئەم جۆرە رەفتارانە بۆ ئێمە نامۆنین و دوور نین لە واقیع و دنیا بینی کوردەوە ،  نابێت لە یادمان بچێت کۆمەڵگەی توندو تیژ تاکی توندوتیژ بەرهەم  دەهێنێت و ئەو تاکە توندوتیژانەشن کە جڵەوی کۆمەڵگەیان بە دەستەوەیە و  دەسەلاتی کوردی لە ماوەی چەندان ساڵی رابوردودا بۆ پاراستنی خۆی ئەم جۆرە کەسانەی پەروەردە کردوەو کە ی و لە چ شوێنێکدا پێویستی پیان بوبێت بەکاری هێناون وەک ئەو ئەفسەرەی کە لەبەرەبەیانی جەژنی رەمەزاندا دەسترێژی کردو پێنج کەسی قەتڵوعام کردو کوشتنی.

کەواتە ئەمە  بۆمان روون دەکاتەوە ، کە  سەباری ئەوەی هێزەکانی پۆلیس وئاسایش ئەرکی خۆیانە کە سەروماڵی هاوڵاتیان بپارێزن  و بەشێکیشیان ئەو ئەرکەیان وەک  خۆی و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بەجێ گەیاندووە ، بەلام  زۆرێکیشیان پێویستیان بە پەروەردەکردنەوە هەیە تا ئەو جێیەی فێر ببن چۆن مامەڵەی خەڵک بکەن کە نایزانن.

ئەوەی  ئەمرۆ رویداو شەق وەشاندن بۆ ژنێک دوای ئەو شەقانە دێت ، کە رۆژێ لە مامۆستا و رۆژێ لە خوێندکارو رۆژێ،  لە خۆپێشاندەردرا ،  کەواتە کلتووری شەق وەشاندن درێژەی هەیەو وا بڕوات بەر لە هەر کەس  و لە کاتی پێویستدا  دوور نیە ئەو شەقە بەر سەری ئەو دادوەرەش بکەوێت،  کە بە حساب پارێزەری مافی خەڵکە  و ئەو دادگا  نادادپەروەرەش کە هەزاران بێ مافی تێدا  دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە  سایکۆلۆژیای تاکی  ئێمە تا ئەو ئاستە شێواوە کە بێ هیچ سڵەمینەوەیەک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی پەلاماری هەموو شتیک دەدات و دڵنیام  ئەم جۆرە کەسانە  خۆیان بەرجەستەی  خێزانێکی توندو تیژن و گومانم هەیە ئەو پۆلیسە  شەقی باوکی  نەبینبێت کاتێک لە دایکی داوەو خۆی رۆژێ لە ژنەکە نەدابیت بۆیە وا لای ئاسایی بوو پەلاماری ژنێ بدات  و بەرشەقی بدات.


PM:10:29:13/06/2022

ئه‌م بابه‌ته 1992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی