هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەستکەوتی نەوەی نوێ یە یان یوسف محەمەد؟

‌دڵشاد ئەنوەر

پێش ئەوەی ئەم چەند سەرە دێڕە بنوسم، نەوەی نوێ و یوسف محەمەد بۆ من جیاوازییان نییە، بەڵام وەک ڕۆژنامەوانێک گواستنەوەی ڕاستی ئەرکی سەر شانمە.

نەوەی نوێ لە تۆمار کردنی سکاڵاکان لەسەر سەرۆکی هەرێم و درێژکردنەوەی پەرلەمان پەلەیان کردووە، سێ سکاڵایان تۆمار کردووە لە دادگای فیدراڵی ( شاسوار عەبدولواحید، سروە، کاوە عەبدولقادر).

ئەم پەلە کردنە خستنیە هەڵەوە، ئەمان پێشتر سکاڵایان کردووە، بەڵام گەر دواتر یوسف محەمەد سکاڵای تۆمار نەکردایەو سکاڵاکانی یوسف و نەوەی نوێ دەمج نەکرایەن، نەوەی نوێ هەر سێ سکاڵاکەی دەدۆڕاند، چۆن؟
*نەوەی نوێ بە پەلەپەل، سکاڵایەکی لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمار کردووە، لەسەر ئەوەی ئیمزا دەکات لەسەر یاسای درێژکردنەووی پەرلەمانی کوردستان، کەچی سەرۆکی هەرێم ئیمزای نەکردووە، بێگومان گەر ئیمزاشی نەکات، دواتر لە وەقایع بڵاو دەکرێتەوە و دەبێتە یاسا.

بۆیە ئەمڕۆ نەوەی نوێ ئەم سکاڵایەی لەسەر سەرۆکی هەرێم دۆڕاند…

*دیسانەوە نەوەی نوێ لە سکاڵا تۆمارکردنیش لەسەر درێژکردنەوەی پەرلەمانیش پەلەیان کردووە، پێش دەنگدانی پەرلەمان لەسەر درێژکردنەوەکە سکاڵایان کردووە.لەکاتێکدا بەپێی مادەی ٩٣ ی دەستور، سکاڵا لەسەر پرسێک کاتێک تۆمار دەکرێ کە دەرچووبێت و جێبەجێش کرابێ..

واتە گەر دواتر یوسف محەمەد سکاڵای نەکردایەو سکاڵاکەی یوسف محەمەد و نەوەی نوێ دەمج نەکرایەن، ئەمڕۆ نەوەی نوێ سکاڵاکەی تریشی لەسەر درێژکردنەوەی پەرلەمان دەدۆڕاند، چونکە پێش درێژکردنەوەکە تۆماری کردوەو مخالەفەی مادەی ٩٣ بووە..


AM:12:53:31/05/2023

ئه‌م بابه‌ته 1096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی