شكاندنی ریكۆردێكی نوێ‌ بەپێ‌ خاوسی

‌ئاسۆ عوسمان

ئەم خەڵكە چەندە قوربانی دەستی گەندەڵیە دووهێندەش گیرۆدەی دەستی پۆپۆلیزمە،هاویشتنی دەبەی ئاو لێدانی تەپڵ و دواجار هاویشتی پێڵاو بۆتەخەسڵەتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم هەرێمە.یەكەمین هەنگاوەكانی ئۆپۆزیسیۆن،گردبونەوەی كۆمەڵێك و داگیرساندنی مۆمێك بوو لەگردێكدا،تانیشتیمانێك رووناك بكەنەوە،بەڵام  نەرووناكی مۆمەكە بووەڕۆشنای بۆخەڵكو نەسنۆبەرەكانیش بونە هێلانە ی هەژاران و سێبەری بەشمەینەتەكان.

لەكوێی دونیادابووە دەیان ساڵ لەناودەسەڵات بوبیت و خاوەنی دەیان دۆنم زەوی و ڤێلاو ئۆتۆمۆبیلی گران بەهابیت و لەشەو رۆژێكدا خۆت لێبگۆرێت و بانگەشەی چاكسازیش بكەیت و گۆتارەكەشت لەباتی چاكسازیكردن وبەدەمەوە چونی خەمی هەژارن فرتوفیڵ و چاو بەستكردنبیت لەخەڵكی  لەپێناوی كۆكردنەوەی لایكی سۆشیال میدیا و بەدەستهێنانی دەنگی  خەڵكی سادەو هەژار لەهەڵبژاردندا، بۆئەوەی لەداهاتودا سادو سەودا وكرێن و فرۆشتنی پێوەبكەی لەگەڵ دەسەڵاتدا.

گوتاری پۆپۆلیزمی چەندە زیانی بۆخەڵك و پرۆسەی سیاسی لەهەرێم هەبووە دوو هێندەش زیانی بەخودی ئۆپۆزیسیۆن گەیاندووە.مێژووی ئۆپۆزيسیۆن ئەوەندە دێرین نیەپێویست بەبیرهینانەوەبكات ئەوان رۆژگارێك بەشێوەیەك لەگەشەكردندا بوون كەپایەكانی دەسەڵاتیان لەم هەرێمە لەرزاند و چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكرا ببنە بەدیلێكی حەتمی دەسەڵات.

بەڵام ئەوەی شكستی پێهێنان زەبرو زەنگی دەسەڵات نەبوو پارە وچەكیش نەبوو" وەك خۆیان دەیڵێن" بەڵكو گۆتارە پۆپۆلیزمەكەیان بوو.ئاخر ئەوانەی دوێنێ‌ پەیداخی ئۆپۆزیسێۆنیان بەرزكردبوەوە وشەقام و كۆچەو كۆڵان ولاپەڕەكانی سۆشیال میدیایان  پركردبوو لەدروشمی ناواقعی و  خۆبەفریشتەكردن و بەشەیتانكردنی بەرامبەر وسترانیژیان بوبوە لێدان لە هەموو بەها نیشتیمانی نەتەوەییەكان، ئەمرۆ بەشێكیان خەریكی سادو سەودا و بەشكردنی پلەو پۆستن.

بەشیكیشیان دوای وەرگرتنی بەشەكێكی خۆیان خەریكی  وەرگرتنی پاسپۆرتی بیانی و كڕینی ئاخر مودێلی مارسیدس و ڤیلاو ئاپارتمانی گەورەن و تەنانەت ئامادەش نین بەئۆتۆمبیلە گران بەهاكانیانەوە  بەكوچەو كۆڵانێكی  هەژارانەی ئەم نیشتیمانەشدا بۆجارێكیش  تێپەرن.

لەدوای شكستهینانو پاشەكشەو  بێهیوا بون لەگوتاری پۆپۆلیستی گەڕانەوە بۆرێچكەیەكی دروستر لەسیاسەتكردن  هەنگاوێكی راستبوو لەرسەر ڕێگایەكی دروست. بەڵام ئەوەی ئێستا بۆتەكارەسات و جارێكیتر یەخەی خەڵكی هەژاری ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە بەرنەدانی رێچكەی ئۆپۆزیسیۆنی دایكەو هەڵگرتنی شوێن پێی ئۆپۆزیسیۆنێكە كە شسكستی لەگۆرەپانەكەدا سەلمێنراوە .

هەموو ئەوانەی رۆژگارێك لەگۆران جیابونەتەوە ئێستا لەژێرناوی جیا جیا هەر لە گروپودەستەو حزب و تەنانەت لەسەر ئاستی تاكەكەسیش  نەك سودیان لەهەڵەكانی پێشو وەرنەگرت بەڵكو خەریكی دوبارەكردنەوەی هەڵەكانن و كارەساتەكەش ئەوەیە كۆتای رێگاكەیان لێ دیارە و دەشزانن بەكوێ‌ دەگەن !لێ‌ ئەوان ئەوەی لایان گرنگە بەدەستهینانی دەنگ و كورسی پەرلەمان و پۆست و ئیمتیازدا بەناوی بەرگریكردن لەخەڵكی هەژار و بەشمەینەتی ئەم وڵاتەوە.

دەبوو سەرۆكی نەوەی نوێ و سەرۆكی فراكسێۆنەكەیان ئەو راستیە بزانن كە پێڵاو هاویشتن كلتوری عەرەبێكی شوڤینی بوو دژی سەرۆكیك كە كۆتای بەدەسەڵاتێكی دیكتاتۆر و ملهور هێنا  كە خەریكی قركردنی كوردبوو،دەشبو دەرسێكیان لەو رووداوە وەربگرتایە نەوەكو دووبارەیان بكردایەوە، ئاخر ئەو عەقڵیەتەی لەپشتی پێڵاو تێگرتنی سەرۆكی ئەمریكا بوو هەرهەمان ئەقڵیت بوو كەعێراقی گەیاندە ئەم رۆژگارە .

ئەگەر بەهانەو  بیانوەكان نگەندڵی و نادادی بێت لەم وڵاتە، رێگاو شێوازی ئەقڵانی زۆرپەنای بۆ ببرێت و كەمێك لەخەمی سەرشانی خەڵكی سوك بكرێت،بەڵام كاتێك بەشێك لەپەرلەمانتاران لەبری چارەسەر خۆیان دەبنە كێشە ئەوا بڕینی خەڵك نەك ساڕێژ نابێت بەڵكو قوڵتری دەكەنەوە.

نمونەی پەڕلەمانی ئێمە لەكام نمونەی پەرلەمانی جیهان دەچێت؟! پەرلەمانتارێك حزبەكەی لەدەسەڵات بێت و حاكمی رەهای نیوەی ئەم كوردستانە بێت كەچی لەپێناوی خۆدەرخستن و كۆكردنەوەی لایكی فەیسبوك پلار و تونج لەو حكومەتە بدا ت كەحزبەكەی خۆی پێكهێنەری سەرەكیەتی و لەوش كارەساتبارتر بێت بەناوی رەخنەگرتن لەحكومەت سوكایەتی بەنێوەی كۆمەڵگاكەت بكەیت و حكومەت بەمێینە وەسف بكەیت و هەست و شعوری ژنانی ئەم وڵاتە برۆشێنی .

خۆڵاسەی كەلام،رووداوەكانی پەرلەمان بۆ بەرگریكردن لەخەڵك نەبوو پێڵاو هاویشتنەكەی كازم فاروقیش لەپێناو كۆكردنەوەی دەنگە بۆهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق  كەدڵنیام چۆن بەپێی خاوسی پەڕلەمانی جێهێشت كۆتا هەنگاوی خۆی و جوڵانەوەكەشی ئیفلاسی و جێهێشتنی پرۆسەی سیاسیە بەپێ‌ خاوسی .


PM:01:30:02/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی