بانگەوازێک بۆ هێزە سیاسەکان.. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

‌ئەحمەد حاجی رەشید

لای هەموان ئاشکرایە کە سیستەمی بەڕێوەبردن دیاری دەکات کە هەر وڵات و مەملەکەتێک چەند گرنگی بە تاکی هاوڵاتی دەدات و بەشداری پێدەکات لە بڕیاردان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا. 

هەربۆیە لەدەوڵەتە شمولیەکان دا هاوڵاتی نابێتە سەنتەرو ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە ، بەڵام لەو وڵاتانەی کە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات ناناوەندییە (لامرکەزیە) هاوڵاتی دەبێتە سەنتەرو  ڕۆلی کاریگەری هەیە لە بڕیاردان. 

لەدوای روخانی ڕژێمی پێشوو و کۆتا هاتنی سیستەمی تاک حیزبی و پەیرەو کردنی سیستەمی فیدڕاڵی و جێگیرکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی ناناوەندی (لامرکزی ئیداری) دۆخێکی تازە هاتە کایەوەو حکومەتە نێوخۆیەکان دەست بەکار بوون و یاسای نوێ و هەمواری چەند بارە بۆ گەشەکردنی ئەو سیستەمە تازە هاتنە بوون ،بەداخە لەمەشدا هەرلەدواوە بوین بەوەی دوای (۲٠٠۸) یاسا دەرچوو بۆ ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی هەرێم و یاساکەش شمولی خولی یەکەمی نەدەکرد و لەوەش خراپتر پرۆسەی هەلبژاردن ناوبەناو دوادەخراو ئەوەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ کەیەکەم هەڵبژاردن بوو بۆ  ئەنجومەنی پارێزگاکان تائێستا کە ٢٠٢٣ دەکاتە (١٨) ساڵ تەنها دوو هەلبژاردن کراوە  بۆ  (٤) خول و نیوی ئەنجومەنەکان ئێستەش تەنها باس لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

هەربۆیە لەم بانگەوازەدا بۆ هێزە سیاسیەکان و جەماوەر داواکارم کە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوکات لەگەڵ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا  بەئەنجام بگەیەنرێت باچیتر ئەوسیستەی کە بوەتە بابەتێکی دەستوری فەرامۆش نەکرێت پارێزگاکانیش بەئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری هاوڵاتیان بە کرداری جێبەجێ بکرێت.


AM:09:00:01/02/2023

ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی