وتارەکەی سەرۆک بارزانی لە بارزان
زانا توفیق بەگ
ووتارەکەی سەرۆک بارزانی ئومێدیەکی گەورەو تێڕوانینیەکی نیشتمانی بوو بۆچارەسەر. داوای لە کۆی هێزو پارتە سیاسیەکانی کوردستان کرد ، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی بەردەوام بوونیان لەسەر یەکتر شکاندن ئەوا هەرێم وگشت هێزەکان دەکەونە لێواری مەرگ لێژبوونەوەی دەسەڵاتو هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی کوردستان.
ناوەرۆکی قسەکانی بەڕێزبارزانی بریتی بوو لە گەڕانەوەی ئاسۆی گەشبینی بۆ ئەم قۆناغە سیاسیەی ئێستای هەرێم بەتایبەتی ، کە پێداگری دەکرد لەسەرکۆبونەوەیەکی فراوانی بەپەلە نێوان سەرکردەکانی پارتی ویەکێتی.
نزیک بوونەوەی ئەم دوولایەنە سیاسیە لەناو دەسەلاتی بەڕێوەبردندا وە وازهێنان لە عینادی سیاسی وە چارەسەری کێشە هەلپەسراوەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ و تێگەیشتن.
ئامۆژگاریەکانی سەرۆک بارزانی بریتیبوون لە تەقاندنەوەی ئەو بۆمبانەی کە لەسەڕێگای پەیوەندیەکانی پارتی ویەکێتی دانراون . گرنگە ئەم دەرفەتە بۆ گەڕانەوەی ئاشتی سیاسی بێت لەنێوان پارتی و یەکێتیدا. وە هەناسەیەکی دیموکراتی وپێکەوەیی بێت ، بۆکاری دەستەجەمعی بەڕێوەبردنی ووڵات.
باشترین نمونەی بەڕێز بارزانی ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 بوو کە وەک نمونەی پێکەوەی بەرنامەو ستراتیژیەتی یەکگرتوو، توانیان سەرکەوتنو دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێرێت بۆ گەلی کورد .
لە هەمان ووتاردا داوای پاڵپشتی رێکخراودەزگاکانی میدیایی و توڕە کۆمەڵایەتی کرد . کە پشتگیری بکەن بۆ سەرخستنی ئاشتی و پێکەوەی ، لە نێوان پارتی و یەکێتی گشت هێزە سیاسیەکاندا .
هەرچەندە تێڕوانین من بەرامبەر بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێچەوانەیە کە بتوانن ئەو داواکاریەی سەرۆک بارزانی جێبەجێ بکەن . چونکە زۆربەیان هەڵگری بەرپرسیاریەتی ئاشتی کۆمەڵایەتی و،ئیتکی کاری میدیای نین. لە جیاتی ئەوەی ببنە فاکتەری خیر بۆ،پڕکردنەوەی کەلێنەکانی نێوان پارتی ویەکێتی دەبنە هۆکاریەکی سەرەکی بۆ دروستکردنی دلەڕاوکی و فراوانکردنی کەلێنو ململانیە سیاسیەکان گشت هێزە سیاسیەکاندا ، وە تێکچوونی دەروونی کۆمەڵگا کوردی بۆ بڕوانەبوون بەدۆخەکە دروستکردنی دلەڕاوکێ لەناو تاکەکانی کۆمەڵگای کوردیدا.
کۆبونەوەی گشت هێزو کاریکتەرە سیاسیەکانی عێراق و کورد لە مۆزەخانەی بارزانی، کردنەوەی دەرگایەکی گرنگە بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوەی متمانەی سیاسی و کاری پێکەوەیی .
لە زۆربەی ووتارەکان لە سەر ستێج ، تێبینی دەکرێت کە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ خوێندنەوەیەکی نوێ هاوکێشە سیاسیەکانی عێراق. وە دروستکردنەوەی پردی پەیوەندیەکانی هەرێم بەغداد لەسەر پرنسیپەکانی هاوسەنگی و هاوبەشی ڕاستەقینە لەناو پرۆسەی سیاسی عێراقدا. بەشێکی گرنگی ناوەڕۆکی ووتارەکەی بەڕێز بارزانی باسی ڕۆڵی کاریگەری بەڕێزسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات ، لە بەشداری سەرەکی مەتبەخی سیاسی عێراق بۆداڕشتنەوەی پەیوەندیە سیاسیەکانی هەرێم وچارەسەرکردنی کێشەکان. واتە بەپێ دیسکورسی ووتارەکانی ئمڕۆی ڕووداوەکان بێت . دیدگایەکی نوێ بۆچارەسەری قەیرانەکان هەستی پێدەکرێ بۆ داهاتووی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەک و یەکێتی و پارتی لە لایەکی تر.
PM:03:01:11/05/2023
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی