دەوڵەتمەدارە گەنجەکە ئەمانەی گووت..

‌رێبین عومەر

 قوباد تاڵەبانی وێنە گەورەکەی واقیعی سیاسی کوردستان و عێراق و کەرکوکی لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن خستە ڕوو؛ سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان زۆر بە روونی گووتی: کە کورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئەگەر بە ئاگانەبێت؛ دۆخی لە گەڕی نوێی سیاسی نوێدا باش نابێت.

هۆشداری-دا؛ کە هێزی سیاسی لە پرۆسەکەدا سەریان دەرکردووە کە بڕوایان بە حەق و حقووقی کورد نییە؛ ئەمەی گووت: قەوارەی هەرێم لەبەردەم مەترسیدایە بۆ ئەوەش کەرکوکی بە نموونە هێنا کە کەرکوک هێڵی پێشەوەی هێرش و بەرگرییەو بە بڕبڕەی پشتی یەکێتی ناو هێنا.. بەڕوونی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان باشبن؛ مەترسییەکان لەسەر کورد لە عێراق دەڕەوێنەوە و مەترسییەکان کەم دەکرێنەوە. لە بارەی گۆڕینی تەکنیکی هەڵبژاردن لە عێراق-دا.

باسی لەوە کرد کە شێوازی هەڵبژاردن گۆڕدراوە.. دەنگەکان دەبێ بەو ئاراستەیەبن ژمارەی کورسییەکان بۆ کورد زیادبکەن، بۆ ئەوەش رێکخستنەکانی یەکێتی هانداکە دەبێت رۆڵی سەرەکی بگێڕن کە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ سەرخستنی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی؛ ئەوەشی بە چارەی زانی کە بچنەوە بۆ دیسپلینی حزبی، و ستراتیژییەتی یەکێتی بگەیەننە جێ.

وویستی خۆی و یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی خستەڕوو کە دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنەدا؛ کورد زۆرترین نوێنەری خۆی لە کەرکوک بنێرێتە بەغداد. بەڕوون و ڕاشکاوی گووتی: ئەگەر بە هێزبین لە ناوەند لە کەرکوک بەهێز دەبین، و لە هەولێر و سلێمانیش؛ بەهێز دەبیین و بە پێچەوانەشەوە راستە دەرئەنجامەکان. داواشیکرد کە یەکێتییەکان گەڕەک بەگەڕەک بگەڕین بۆ ئاشت کردنەوەی خەڵک و دەنگدەرانی یەکێتی.

گووتی: کە بۆ خەڵکی پیشان-بدەن. کە یەکێتی دەتوانێت هاوکێشەکە بگۆڕێت. کەرکوکی بەبڕ بڕە پشتی یەکێتی زانی. لە بارەی مەترسییەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد کە مەترسی جددی هەیە، کە هێز لە عێراق هەیە کە دەیانەوێت؛ دەستکاری دەستوری عێراق بکەن و حەقی کوردی تێدا کەم بکەنەوە. بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسییەش داوایکرد کە هیمەت بکەن..
رۆژی ١٠/١٠ بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان.


PM:03:31:10/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی