دەچن دەچن

‌هوشیار عه‌بدوڵا

لە دوای روداوەکانیی ریفراندۆم و ۱٦ ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک، پارتی بە پیلان رێگریکرد لەوی ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبێتەوە و پارێزگارێکی نوێی کورد دابنێن بۆ شارەکە.

بۆ رێگری لەو هەوڵانەی کە یەکێتی لە بەغداوە دەستێپێکردن پارتی لەگەڵ کەسایەتیەکانی عەرەبی سوننە و تورکمانەکان كە پێشتر خراپترین پەیوەندی هەبو پەیوەندیەکانی چاککردەوە و بانگهێشتی کردن بۆ سەری رەش و هەولێر، تەنها بۆ ئەوەی رێگری بکا لەوەی یەکێتی بتوانێ پارێزگاری کەرکوک وەرگرێتەوە!

ئێستا و دوای هەڵبژاردن و هاتنە دواوەی دەنگەکانی یەکێتی و کێشە ناوخۆییەکانی پارتی دەیەوێ کەرکوک یەکجاری لە دەستی یەکێتی دەربێنێ کە ئەمەش یەکسانە بە لاوازبونی یەکجاری یەکێتی لە هاوکیشەی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا.

د.کەمال کەرکوکی کە وەک مام جەلال گوتویەتی نە دکتۆرە نە کەمالە نە کەرکوکیە بە خۆرایی ناڵێ پارێزگاری کەرکوک بۆ ئێمەیە!

لە باشترین حاڵەتدا دورنیە پارتیی لە نیوان کورسی سەرۆکی کۆمار و پارێزگاری کەرکوکدا بە یەکێتی بڵێ یەکیان هەڵبژێرە.

لەم ئان و ساتەدا یەکێتی خەریکی یەک بەیت و بالۆرەی پوچە و زو زو دەیڵێنەوە؛ ( پێویستە بە یەکریزی بچینە بەغدا).


PM:01:26:20/10/2021

ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی