پەرۆشیی وڵاتانی دیموکراتی بۆ هەرێمەکەمان
سەلام عەبدوڵا
دوا به‌دوای كوده‌تای سه‌ربازی ساڵی 1958 كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه دژ به سیستمی پاشایه‌تی جێبه‌جێ كرا، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه تاكو ڕووخانی ڕژێم له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ده‌سه‌ڵات له عێراقدا به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه‌وه بووه، به ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسیشه‌وه كه (35) ساڵی خایاند، ڕاسته دوا به‌دوای ڕووخانی ڕژێم له 2003دا، به‌ڕواڵه‌ت سیستمێكی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردن و پارتی جۆراوجۆر هاتنه مه‌یدان و فیدڕاڵییه‌ت له ده‌ستووردا چه‌سپا كه ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان پیاده كرا، ئیدی ئه‌و سیستمه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنیش یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی مێژووه‌وه، سیستمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌ره‌و زاڵبوونی تایفه‌گه‌ری و دروستبوونی میلیشیای جۆراوجۆری ده‌رۆیشت كه ده‌سه‌ڵاتی له خودی سوپای عێراق و بودجه‌كه‌شی زیاتر بوو، هه‌روه‌ك گه‌مارۆدانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌نگاوی ده‌نا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو به ته‌واوه‌تی سیستمی فیدڕاڵی نابووت بكات، كه دیاره سوودی له‌و ناكۆكییه‌ی نێو خۆشمانی ده‌بینی.
ئێستا وڵاته دیموكراتییه‌كان و خودی هاوپه‌یمانان بێ هیوابوون له خودی ده‌وڵه‌تی عێراق، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌و بایه‌خه زۆره به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، چونكه به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه له هه‌رێمدا جۆرێك له دیموكراتی و فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و تا ئاستێكی گونجاویش ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌ربه‌ستی میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری فه‌راهه‌م كرا، بۆیه ئه‌و وڵاتانه قورسایی خۆیان خسته سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان، كه هه‌ر نه‌بێت له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌و پره‌نسیپه دیموكراتی و هاوچه‌رخ و مه‌ده‌نییه‌دا لێره بره‌وی پێبدرێ و پیاده بكرێ كه به كردار زۆری له واقعدا پیاده كراوه.
هه‌ربۆیه ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌رده‌وامبوونی بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی هاوپه‌یمانان، دۆستانمان و داوای چاره‌سه‌ری خێرای ئه‌و ناكۆكییانه‌یان ده‌كرد كه خۆشبه‌ختانه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و گرفتانه- كه له ڕاستیدا هێنده سه‌ختیش نه‌بوون، چاره‌سه‌ر كرا و تیمی وه‌زاری هه‌رێم جارێكی تر پێكه‌وه له‌ژێر چه‌تری حكوومه‌تی هه‌رێمدا دانیشتنه‌وه، بۆیه لێره‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و دۆست و ده‌وڵه‌تان و كه‌سایه‌تییانه ده‌كه‌ین كه رۆڵیان له چاره‌سه‌ری ئه‌و دووره‌په‌رێزییه له یه‌كدی گێڕا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به ڕۆڵی دڵسۆزانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ین كه هه‌ر له سه‌ره‌تای گرفته‌كانه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و ڕێكه‌وتنیان ده‌دا، له ڕاستیدا هه‌رێم جێی هیوای خۆمان و جیهانی دیموكراتییه، بۆیه ئه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌ركێكی مێژووییه و ده‌بێت به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له‌و هه‌له ڕه‌خساوه سوود ببینین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانی پێبكه‌ین و نه‌هێڵین جارێكی تر گرفت و جیاوازی نێوانمان بێ چاره‌سه‌ر به‌جێ بهێڵین و ناحه‌زانی ئه‌م هه‌رێمه دڵخۆش و ئاسووده بكه‌ین.
PM:12:01:21/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی