بــــــــــاج

‌حاکم قادر حەمە جان


ئاشکرایە پرسی باج بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی داهات دادەنرێت، هەروەک ڕوونە باج و دراو لەگەڵ پیشەسازییە حکومییەکان دوو بەبەشێک لە کۆی چالاکییە مرۆییەکان لەبارەی سامانەوە لێیدەڕوانن، زانستی سیاسیش وەک فەرمانی تایبەت بەکارە ئیدارییەکانی دەوڵەت ڕیزبەندی دەکات.

گەرچی باج لە ژێر ناوی جیاوازدا لە خەڵک وەردەگیرێت و وڵاتی پێ بەڕێوەدەبرێت، ئەو باجەی لە هاووڵاتی وەردەگرن دووبارە بە شێوەیەکی زانستی بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پێشکەوتنی وڵات سەرف دەکەنەوە، بە سیستەمێکی تاقیکراوەی سەرکەوتوو بە قازانجی هەردوو پێدەری بڕی باجی دیاریکراو کە خەڵکە بەپێی یاسا و لەگەڵ وەرگری باجەکە کە حکومەت دەگەڕێتەوە.

ڕوونە لەو دەوڵەتانەی کە زۆر لەپێش میللەتی ئێمەوەن و لە پرسی باج و حوکومڕانیدا شارەزای و ئەزمونێکی دوور و درێژیان هەیە، نە کەس دەتوانێ خۆی لە پێدانی باج حەشاردا، لە بەرامبەریشدا حکومەتیش بەهۆی چاودێری بەردەوامەوە ئەو جوریەتەی نییە بڕی پارەی کۆکراوە خەرج نەکاتەوە و یاخود گەندەڵی تێدا بکات.

ئەگەر ئەوروپا بە نموونە وەرگرین پرسی باج بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی داهات دێتە هەژمارکردن و بەگوزەرکردن بەسەر ڕاستەڕێ و بە ئاڕاستەی خۆشگوزەرانی و پێشخستنی ڕووەو شارستانیەت بە تایبەت لە بوارەکانی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییەکانیان لە بوارەکانی ( تەندروستی ، پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا ، زانست ، کۆمەڵایەتی، دادگا و سەروەری یاسا ، وەرزش و لاوان ، بۆ پەرەپێدان و برەودان بە ئابوریەکانی پتەو تۆکمە ، پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوخۆ و بەهێزکردنی لایەنی گرنگی بەرگری نیشتیمانی ) لە ڕیزبەندیرکانی پێشەوەدایە.

ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانە لە هەرێمی کوردستانی لە مەڕ خۆمان بە گشتی و لەشاری سلێمانی و دەوروبەریدا بە تایبەتی لە پرسی گرنگی باجدا تا ئێستا بە پێچەوانەی هەموو ئەو پێوەرانەی کە ئاماژەمان پێدان ، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و بەداخەوە لە هەندێ کاتدا بە جیاوازی شوێن و پیشەی باجدەرەکە، بڕی دیاریکراو هاوشێوە و هاوبڕ نیە و تیایاندا وەک سزا دەسێنرێت ، کە دەبوایە زۆر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە وەریبگرێت و بەو شێوەیەش تا کۆمپانیا و سەرمایەدار و خاوەن کار و پڕۆژەکان دەستیان واڵاتر بێت بۆ ئەنجامدانی پرۆژە و کارر خزمەتگوزاریەکان ، بۆ نموونە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی تر مایە پوچ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێندەران کە کابینەکانی (٧ و ٨) دا بۆ (٢٠٦) پڕۆژە نزیکەی لە (٪٢٥ بۆ ٨٠٪) کارەکانیان تەواوکردووە و تا ئێستا پارەیان بۆ خەرج نەکراوە ، بۆ دەربازبوونی خەڵکانی خزمەتگوزار و ئەوانەی جێدەستیان لە ئاوەدانکردنەوەی نیشتماندا هەیە لە مایەپوچی ، شایستە داراییەکان لە کاتی خۆیاندا پێبدەن ، هەروەک پێویستە حوکومەت کار لەسەر ڕیکخستنەوەی سیستەمی باج بکات بەسوود وەرگەتن لە ئەزموونی شارەزایان لە کۆتایدا بەشێک لەو داهاتانە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پیشەوەر و خاوان کاری بچوک و گەورەکانیش بگەڕیتەوە.

دواجار باج و گومرک و داهات مافی گشتین و پێویستە دوای کۆکردنەوەیان کە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو چەند بەرانبەر زیادیان کردووە ، دووبارە بۆ خودی خەڵک خەرج بکرێنەوە و ئەرکی حکومەتی هەرێم باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانە و پێویستە سیاسەتێکی شەفاف لە داهاتی نەوت و سەرجەم داهاتەکانی دیکەی ناوخۆ پەیڕەو بکات ، تا لە ڕێی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە بە تایبەت کێشەی پێدانی مووچە چارەسەر بکات و بەرەوپێشبردنی پڕۆژە و کارر خزمەتگوزاریەکانی بواری ئاوەدانی و جوانکاری و ژینگە و تەندروستی و پەروەردە و سەرجەم کەیسەکانی دیکەی پەیوەست بە باشتیکردنی حاڵ و گوزەرانی خەڵک بەوەو کەناری دەربازبوون لە چەقبەستووی دەرباز و ئاڕاستە بکات.


PM:10:40:21/11/2022

ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی