ئێمە و ھەڵبژاردن لە عێراق

‌د. رێزان هەردی

هەر لەپاش هاتنی بەریتانیا بۆناوچەکە ودەرکردنی سوپای عوسمانی لەوولایەتەکانی بەسرەوبۆ بەغداد وموسڵ ،بەپشتگیری ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینگلیز وهێنانی فەیسەڵی کوڕی حوسەین لەشامەوە وکردنی بە مەلیکی عێراق ،عێراق کەوتە قۆناغێکی نوێوە برواناکەم هیچ دەوڵەتیک ئیرەییی  پێ بردبێ ،چونکە هەرلەسەرەتای دروست بوونیەوە مەلیکەکەی سووننەی هاوردەبوو، لەکاتێکدا مەزهەبی شیعە زۆرایەتی بوو،کوردیش نەتەوەیەکی جیاوازبوو بەزۆر خزێنرایە ناو ئەم چوارچیوەیەوە...بەدوای ئەمەشدا دووکاراکتەری سەرەکی  دەوری کاریگەری خۆیان هەبوو بەشیوەی کرداری لەپرۆسەی جێگیرکردن و سەپاندنی ئەم دەوڵەتە بەسەر دانیشتوانەکەیدا ئەوانیش بیری نەتەوەپەرستی عەرەب و‌هێزە چەکدارەکەی ئینگلیز بوو، ئەم دوانە پاڵپشتی یەکتری بوون تاکو ڕوخانی حوکمی مەلیكی، کە ئەنجامەکەی واشکایەوە، ‌هێزی نەتەوەپەرستی عەرەبی دەسەڵاتی خستە ژێر زووڵمی تاکڕەوی خۆیەوە. هەموو ئازادیەکانیان لەگەلی پێکەوە لکێنراوی عێراق زەوتکرد،‌ هیچ ئاسانکاریەکی بەرچاو نەکرا بۆ پیکەوە ژیانی پرکەرامەت لەم ناوچەیەدا، ئەمە وایکرد پیکدادانی چەکداری برەو بسینێ و ڕق و تورەیی جێگەی ئاشتی کۆمەڵایەتی بگرێتەوە تاگەیشتە پاکتاوینەژادی کورد لەپرۆسەی کۆمەڵکوژی ئەنفال و راگواستنی کورد و کاولکردنی کوردستان و کۆمەلکوژی شیعەکان و کپکردنی دەنگی ئازادی سونەکانیش تارادەیەک، 

بۆئێمەی کورد لەم ناوچەیەدا کە چواردەورمان داگیرکەری ماڵکاولکەرە، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق  فرسەتێک هاتۆتەکایەوە کەگرفتەکانمان لەگەڵ ئەم عێراقەدا بەشێوەی دیموکراتی لەپەرلەمانێکی هەڵبژێردراودا بەووتوویژ و پێسەلماندن چارەسەربکەین. ڕاستە ئەم ڕێگەیە دوورودریژوو بیزارکەرە چوونکە دانوساندنەکانمان لەگەڵ حیزب و کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوودایە کە مووتوربەکراوە بەگیانی تۆڵە و ڕق ومەزهەبگەرایی وبێسەرەو بەرەیدا، بەڵام وەک ئەلێن گفتوگۆ هەرچەند درێژدادڕیش بێ لەشەر وپێکدادان چاکترە! 

ئێمە مێژووی خەباتی چەکداریمان لەسەدساڵەی دروستبوونی عێراقدا ئەزموونکردوە بەخوێنی باشترین ڕۆڵەکانی ئەم میللەتە، بەڵام هەرماڵوێرانی زیاتری بەدواداهات تا گەیشتووینەتە ئەم ڕادەیەی ئێستا، ئەگەر چی حوکمداری خۆمان لەهەرێم باش نیە و لێی ڕازی نین و دەکرا باشتر بووینایە، بەڵام باشتروایە کەهەرسووربین لەسەر خەباتی پەرلەمانی و هەنگاوەکانمان سست نەکەین لەسەرگفتوگۆی پەرلەمانی لەگەڵ نەیارەکانماندا. بەردەوامبین بۆسەلماندنی مافە زەوتکراوەکانمان  لەبودجەو شەریکبین لە بەڕێوەبردنی ئەم دەوڵەتە و خۆمان تەریک نەکەین، خۆئەگەر وانەکەین  ئەواکەس لەڕێی خوا دا بەزەیی بەم میللەتەدا نایەتەوە مافەکانی بۆبگێڕێتەوە، بۆیە ئەم بژاردەیە باشترینە، بەشداری کردنمان لەهەڵبژاردن بەڕیژەیەکی بەرچاوئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوایەتیە،   زەمانەتی بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانمانە لە چوارچێوەی عێراقدا.


AM:12:01:15/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی