سەد کوێخا

‌د.شێرکۆ عبداللە

گەمژەیەکم خۆم لێ بووە بە ئەرەستوو  
پۆپەشمینم  کەچی بانگم ئەکەن پەتوو  
قەلەمونم لە کەوڵی مامە ڕێوی یا  
 وەی کە خۆشە سەرقاڵم لە بێ ئیشی یا
زەیستانم، لە ئێوە وایە مامانم  
ڕاپم بەڵام وا بزانن کە حەیرانم  
کۆیلەم قەینا، موهیم لای ئێوە سەروەرم
شاجوانێکی ڕەززاگران و عەنتەرم  
دەوامێکم خوا وەکیلە عەینی عوتڵەم  
مشکم بەڵام بۆرەپیاوی هاوڕێ تەڵەم  
کڵاوم بەس میستەر کردومی بە کڵاش
قوبڵي و بامێم وەلێ بەتامی تەڕەماش  
برینێکم عالەم بانگم ئەکات چەقۆ  
بەردم  قوربان بەڵام بۆ یاری هەڵماقۆ  
سەلەفیم و حەزی دنیام ها لە صیغە
سەربانەکەم بێ ستارەیە و بێ چیغە
لادێ نیم و سەد کوێخام لێ پەیدا بووە
 ئەو درەنگەم دائیم ئەڵێ هێشتا زووە
 جووڵەیەکم قەت قەت ناڕۆم بۆ بەرەو پێش  
هەقایەتم بەڵام هەر هەقایەتی مێش


AM:11:08:11/09/2021

ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی