ئامارەکان بۆ هەڵبژاردن... ترسناکن!

‌مەلا بەختیار


هەڵبژاردن، لە لایەکەوە هونەری کۆکردنەوەی دەنگە، لە لایەکی دیکەشەوە، پشت بەستنە بە یٔامارو راپرسی.
هەرلایەک، گوێ نەداتە یٔامار و راپرسی لەسەر بۆچونی جەماوەر، چارەنوسی خۆی یان دەداتە دەستی قەدەر، یاخود دەستەبەری تری هەیە!
لە ساڵی (2005)وە بۆ (2018) لە نێوان دوو هەڵبژاردندا رێژەی دەنگدەران  (%36) دابەزیوە. بۆ ئەمجارەش دەنگدەران بۆ بایۆمەتری، بەم چەشنەی خوارەوەن:
1-هەولێر؛  لە (1000222) دەنگدەر تەنها (741) هەزار تۆماری دەنگدەرانیان نوێ کردۆتەوە.
2-سلێمانی؛ (1000361) دەنگدەر، تەنها (913199) کەس نوێیان کردۆتەوە.
3-دهۆک؛ (827657) دەنگدەر (583216) دەنگدەر نوێیان کردۆتەوە.
4- لە تەواوی عێراقدا (25,139379) دەنگدەر هەیە.. تەنها (1600025) تۆماریان بەسەرکردۆتەوە.
ئامارەکان ترسناکن.. کەچی حیزبەکان بێباکن!!
تێبینی: ئامارەکان لە رۆژنامەی شکۆی کوردستان ژمارە (12)ی 28/ی نیسانی 2021 لەپەڕە (2) وەرگیراون.


PM:02:09:29/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی