بڕیارێكی هه‌ڵه
هەورامان وریا قانع
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ریكردووه و گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی 1-9ی سنوری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ كردووه، تا بڵێی بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن ناكات.
به كورتی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كاتێك له قوتابخانه‌یه‌ك، له وانه‌یه‌كدا شاغیر دروست ده‌بێت، واته بۆ نمونه له قوتابخانه‌یه‌كدا مامۆستای زانست نییه و وانه‌ی زانست شاغیره، ئه‌وا ده‌بێت مامۆستایه‌كی هه‌مان قوتابخانه كه به‌شه وانه‌ی كه‌می هه‌یه و پسپۆرییهكهشی زانست نییه، ده‌بێت بڕوات وانه‌ی زانست بڵێته‌وه. ئه‌گه‌رنا ئه‌و مامۆستایه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شه وانه‌كانی ده‌نێردرێت بۆ قوتابخانه‌ی دیكه.
بۆ نمونه، با وای دانێین مامۆستای كوردی یان كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه وانه‌كه‌ی كه‌مه، ده‌بێ بڕوات وانه‌ی زانست بڵێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه پرۆگرام و كتێبه‌كانی زانست بۆ هه‌موان، هه‌م قورسه، هه‌م زۆره، هه‌م ئاڵۆزه، ته‌نانه‌ت خودی مامۆستاكانی زانست، به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و فریای وتنه‌وه‌ی ناكه‌ون. مه‌نهه‌جی زانستی قۆناغی 1 بۆ 9ی بنه‌ڕه‌تی، مه‌نهه‌جێكی ساده و ئاسان نییه و هه‌مو مامۆستایه‌ك ناتوانێت بیڵێته‌وه. بۆچی؟ چونكه مه‌نهه‌جی كتێبه‌كانی زانست بۆ هه‌موان، پێنج زانست له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له : زینده‌وه‌رزانی، فیزیا، كیمیا، جیۆلۆجی، ژینگه‌زانی.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر راستگۆبین له‌گه‌ڵ خۆمان و قوتابییه‌كانمان، مامۆستایه‌ك پسپۆڕ یان شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و زانستانه‌دا نه‌بێت، ناتوانێت ئه‌و وانه‌یه بڵێته‌وه و قوتابی تێگه‌یه‌نێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، بۆ خوێندنی ئه‌م ساڵ 2025-2026 كتێبی زانست بۆ هه‌موانی پۆلی پێنج و حه‌وتی بنه‌ڕه‌تی، گۆڕاون و هه‌ندێك بابه‌تی كۆن لابراون و بابه‌تی نوێ دانراون و قورس‌تر بووه. ته‌نانه‌ت مامۆستایانی زانستی ئه‌و دوو پۆله، پێویسته به‌ر له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، خولیان بۆ بكرێته‌وه و بابه‌ته نوێیه‌كانیان بۆ شه‌رح بكرێت و زانیاریان پێبدرێت كه تا ئه‌م چركه‌ساته، نه خولیان بۆ كراوه‌ته‌وه و نه ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كانن.
لێره‌وه له بری خولكردنهوه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانست بۆ هه‌موان ده‌ڵێنه‌وه، دێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌م وانه گرنگ و بایه‌خداره، به مامۆستایه‌ك پڕكه‌نه‌وه كه نه پسۆڕییه‌كه‌ی زانسته و نه توانای به‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی وانه‌كه‌دا ده‌شكێت و نه حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌كه هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ته من ئه‌م قسانه له‌خۆڕا ناكه‌م و زیاد له 15 ساڵ وانه‌ی زانست بۆ هه‌موانی 1-6م وتووه‌ته‌وه و به باشی ئاگاداری مه‌نهه‌جی زانست بۆ هه‌موانی پۆله‌كانی 7-9م و ده‌زانم وانه‌یه‌كی چه‌ند قورسه و چه‌ند هیلاكی و ماندووبوونی ده‌وێت و كه‌م مامۆستا هه‌یه خۆی له قه‌ره‌ی وانه‌ی زانست بدات، هه‌ر بۆیه له به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان، كێشه‌ی نه‌بوونی مامۆستای پسپۆڕی زانست هه‌یه.
له كۆتایدا ئه‌و بڕیاره، له‌م دۆخه خراپه‌ی هه‌نووكه مامۆستا پێیدا تێده‌په‌ڕێت، هێنده‌ی تر مامۆستا بێزار ده‌كات و قوتابیش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت. شاغر پڕكردنه‌وه به زۆره‌ملێ و فشار و ناچاركردن نابێت. ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به دامه‌زراندنی مامۆستای پسپۆڕی زانسته، نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ی مامۆستای وانه‌كانی دیكه بگریت و ناچاری بكه‌یت بیڵێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته حاڵه‌تی وانه‌ی زانست، ته‌نها وه‌ك نمونه هێناومه‌ته‌وه و ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م وانه‌كانی دیكه‌ش راسته. واته مامۆستای زانست ناتوانێت بڕوات شاغیری بیركاری یان ئینگلیزی پڕبكاته‌وه.
PM:05:24:19/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی