درۆن و فەلسەفەی ئەخلاق

‌حسێن مەحمود

بابەتی درۆن و فەلسەفەی ئەخلاق، یەکێکە لەپرسە نوێ وهاوچەرخەکان لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا،کەبریتیە لە بەیەکەوە بەستنی تەکنەلۆژیای نوێ وپڕەنسیپە ئەخلاقیەکان،(تەکنۆمۆڕاڵ). هاوکات ئەم بابەتە پەیوەستیشە بە جەنگ و مافەکانی مرۆڤ وبەرپرسیاریەتی ئەخلاقی وزیرەکیی دەستکرد.

درۆن چییە؟

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەو لەبواری سەربازی و مەدەنیدا بەکاردەهێنرێت، وەک 

چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری
کوشتن و کردەوەی سەربازی
بۆکشتوکاڵ و بواری تری مەدەنی

گرفتی فەلسەفی، بۆچی درۆن پرسێکی ئەخلاقییە؟
 1- کارپێکەری درۆن لەپشتی شاشەوە ولەدوری هەزاران کیلۆمەتر،درۆن ئاراستەدەکات و بەدوگمەیەک مرۆڤ دەکوژێ،پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا ئەوکەسە هەمان هەستی ئەوسەربازەی هەیەکەلەجەنگ ولەمەیداندایە؟

2-کوژرانی خەڵکی مەدەنی بەهۆی زانیاری هەڵەوە، یان نزیکیان  لە ئامانجە سەربازییەکان، هەندێ ڕاپۆرت باس لەوەدەکەن لە پاکستان و یەمەن وئەفغانستان خەڵکی مەدەنی پێکراون بەهۆی نزیکیان لەشوێنی بەئامانجگیراو. بۆنمونە لەساڵی 2015 درۆنێکی ئەمریکی بەهەڵەدوو کەسی بەبارمتەگیروای  کوشت لەپاکستان کەیەکێکیان ئەمریکی بوو.لەحاڵەتی لەم چەشنەدا کێ سزا بدرێ،چونکە بکەری ڕاستەقینە دیارنییە.

3-کوشتن بەبێ دادگاییکردن 

4-ئازایەتی وەک چەمک وفەزیلەتی ئەخلاقی دەخرێتە ژێر پرسیارەوەوکەسی ئازا لێرەدا نادیارە، وەئەوەی پرسیاری سێنتڕاڵە لێرەدا ئەوەیە ئازا کێیە؟ مەبەستی چییە؟

5-بەرپرسیارییەتی، کێ بەرپرسەلە دروستبونی هەڵە،حکومەت یان کارگەی بەرهەمهێنان، یان ئیشپێکەر؟

ئەو فەیلەسوف و بیرمەندانەی ئەم پرسەیان خستۆتەبەرباس و لێکۆڵینەوە:
 (مایکڵ وارزەر) ڕەخنەگرێکی سەرسەختی کوشتنی بەئامانجگرتنەوپێی وایەکە پێچەوانەیە لەگەڵ جەنگی عادیلانەو ڕەوا
 (جۆدیث باتلەر) دەڵێت لەم جۆرە کوشتنەدا پەشیمانی نییەو مردنی مرۆڤ بەکارەسات نابینێ
(گرادی میکسن) پێداگری لەسەر چەمکە مۆڕاڵییەکان دەکات لەکوشتنی بەئامانجگیراودا.

دیارترینیان جۆدیث باتلەرە، کەژنە فەیلەسوفێکی ئەمریکییەو لەگۆشەنیگای فەلسەفەی ئەخلاق و کەرامەتی مرۆڤەوە، بەشێوەیەکی قوڵ ئەم پرسەی تاوتوێکردووە. باتلەرفەیلەسوفێکی هاوچەرخەوپسپۆڕە لەتیۆری ڕەخنەیی وسۆسیۆلۆژیای ئەخلاق وپێداگری لەچۆنیەتی پێناسەی مرۆڤ دەکات وکێ وەک مرۆڤ بناسرێت و کێش وەک نامرۆڤ. باتلەر کتێبێکی گرینگی هەیە لەم بوارەدا بەناوی  " چواچێوەکانی جەنگ چ کاتێک ژیان شایانی خەمبارییە " لێرەدا گفتوگۆی ئەوە دەکات کەچۆن نەخشەی سنورەکان بەهای ژیان دیاری دەکەن وئەم بیروباوەڕەی لە چوارچێوەی جەنگ ودرۆنەکاندا دەخاتە ڕوو. ئەو پێ لەسەر خاڵێکی جەوهەری دادەگرێ، ئەویش ئەوەیە کەئەوانەی بەدرۆن دەکوژرێن بەجۆرێک وێنا دەکرێن کەشایەنی هیچ دڵتەنگی وخەمبارییەک نین وبگرە شیاوی ژیان وبەزەیی نین.

گرنگترین خاڵەکانی ئایدیای ئەم فەیلەسوفە بریتین لە
 1-درۆنەکان قوربانییەکان دەکوژن بێ ئەوەی دەم وچاویان، ببینن. ئەمە وادەکات،کەبکوژ هەست بەهیچ تاوانێک نەکات وهیچ پەیوەندییەکی ئەخلاقیشی لەگەڵ قوربانیدا نەبێت.لەم ڕوەوە دەڵێت نەبینینی قوربانی نەبینینی ئەخلاقە، ئەمەش پێی دەوترێ  "dehumanization " لەمرۆڤ خستن.
2-کوشتن بەبێ مەترسی، نەبونی ئەخلاق
لەجەنگدا سەرباز مەترسییەکەی دیارە، بەڵام، لەحاڵەتی درۆندا، مەترسی دیارنییە، بۆیە کارێکی ئەخلاقی نییە، یەکێک بکوژرێ بێ ئەوەی هیچ مەترسییەکی بۆ بەرامبەر هەبێ
3-بەرهەمهێنانی ئەویدی (الاخر) ی نامرۆڤانە لەڕێگای میدیاو گوتاری سیاسییەوەوئەوانەی لەڕێی درۆنەوە دەکوژرێن بەشێوەیەک وێنا دەکرێن کە تیرۆریستی هەمیشەیی وناسڤیلن وشایەنی ژیانکردن نین.

دەرئەنجام بەرەو  تەکنۆمۆڕاڵیەتی نوێ

1-پەرەپێدانی میتا ئەخلاقی تازە،کەتەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی تر ئاراستە بکات،پێداچونەوەبە چەمکەکلاسیکیەکانی ئەرک و بەرپرسیارییەتی 

2-ڕێککەوتنامەیەکی نێوەدەوڵەتی، کەبنەماکەی لەسەر فەلسەفەی ئەخلاقی کانت بنیادنرابێ کەمرۆڤایەتی ئامانجە نەک وەسیلە

3-ڕوونیاری (الشفافية) ، هەموو کردەیەکی سەربازی قابیلی لێپێچینەوە بێت، لەئاستی نێو خۆیی ونێودەوڵەتیدا.


PM:12:07:25/07/2025

ئه‌م بابه‌ته 2716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی