خانه‌دانێك و پارێزه‌رێك و ئیمپراتۆرێك: سێ ڕوخساری شۆڕشی فه‌ره‌نسی 1789
مەمدوح ئەلمهێنی
به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 236 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسی 1789
خانه‌دانێك و پارێزه‌رێك و ئیمپراتۆرێك: سێ ڕوخساری شۆڕشی فه‌ره‌نسی 1789
مه‌مدوح ئه‌لمهێنی
له عه‌ره‌بییه‌وه: هه‌ورامان وریا قانع
هه‌ردوو شۆڕشی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی، به‌وه ناسراون دوو شۆڕشی ئاشتیخواز بوون و به كه‌مترین تووندوتیژی حكومه‌ته‌كانی خۆیان ڕووخاند. به‌ڵام ئه‌مه به‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا پراكتیز ناكرێت. شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی 1789، هه‌ر له ڕۆژانی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانیدا، ده‌ستی به خوێن سور بوو.
پاشا لویسی شانزه، سه‌ری به مه‌قسه‌ڵه‌كه لێده‌كرێته‌وه، مه‌قسه‌ڵه ئامێرێكی تازه دروستكراوی له‌سێداره‌دان بوو. پاشا داوای سه‌پاندنی باجی زیاتری كرد، به‌ڵام ئه‌و داوایه، وایكرد شه‌قام و سه‌ركرده‌كانی شۆڕش تووڕه‌بن و له دژی ڕاپه‌ڕن. دوای چه‌ندین شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و په‌شێوی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، لویسی شانزه ده‌ستگیر كرا. پاشان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه پروسیا و نه‌مسا، بۆ سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی شۆڕش، به نیازن فه‌ره‌نسا داگیر بكه‌ن. لێره‌وه شۆڕشگێڕان بڕیاریاندا پاشا له سێداره‌بده‌ن و خۆیانی لێ ڕزگار بكه‌ن.
له‌و چركه‌ساته‌وه و له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ركرده‌یه‌كی تووندڕه‌وی وه‌ك ڕۆبسپێر، ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه پێیده‌وترێت سه‌رده‌می ترس و تۆقاندن، ڕۆبسپێر ڕایگه‌یاند هه‌مو ڕكابه‌ره سیاسییه‌كان خائین و ناپاكن، به‌م جۆره پرۆسه‌یه‌كی ترسناكی له‌سێداره‌دان هاته‌گۆڕێ. له نێو ئه‌و فه‌وزا و په‌شێوییه‌دا، ساڵی 1799، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ناپلیۆن پۆ ناپارت هات و فه‌ره‌نسای كرد به ئیمپراتۆریه‌تێك له ئیسپانیاوه درێژ ده‌بووه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا. ده‌سه‌ڵاتی ناپلیۆن كه خۆی وه‌ك ئیمپراتۆرێك ڕاگه‌یاند، دوای شكسته‌كه‌ی بۆ داگیركردنی ڕوسیا له ساڵی 1812، ڕووخا. ساڵی 1815 شۆڕشی فه‌ره‌نسی كۆتایی هات و پاشایه‌كی دیكه به ناوی لویسی هه‌ژده گه‌ڕایه‌وه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.
بۆچی شۆڕشی فه‌ره‌نسی شكستیهێنا؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌یه‌یه كه فه‌رید زه‌كه‌ریا ده‌یخاته‌ڕوو، بۆچی شۆڕش له به‌ڵێنی یه‌كسانی و دیموكراسییه‌وه، گۆڕا بۆ فه‌وزا و ئاژاوه و گۆماوی خوێن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: چونكه سه‌ركرده سیاسییه‌كان، شۆڕ‌شیان به زۆر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، سه‌پاند به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه ئاماده‌ی شۆڕش نه‌بوو.
لیبرالیزم له هۆڵه‌نده و ئینگلته‌ره، به درێژایی چه‌ندین ده‌یه، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگا و ئابوری و سیستمی سیاسی‌دا داكوتابوو. له‌و دوو وڵاته‌دا، حوكمڕانی لا مه‌ركه‌زی، ئابوری سه‌رمایه‌داری، كۆمپانیای هاوبه‌ش، فره‌یی سیاسی به‌شه‌كی/ جوزئی، وایانكرد گۆڕانكارییه‌كان به كه‌مترین تووندوتیژی و به ئاشتیانه ڕووبده‌ن. به‌ڵام شۆڕشی فه‌ره‌نسی، عه‌یامێكی دوور و درێژ بوو، گرنگرتین ڕه‌گه‌زی گۆڕانكاری سه‌ركه‌وتووی نه‌بوو كه بریتییه له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر زوو كه‌وته نێو گێژاوی تووندوتیژییه‌وه و شۆڕشگێڕه‌كان بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵك به‌سه‌ر نیشتیمانپه‌روه‌ر و ناپاك، كه‌وتنه به‌كارهێنانی چه‌كی شوناس.
فه‌رید زه‌كه‌ریا له كتێبه‌كه‌یدا، قسه له‌سه‌ر ژیانی سێ كه‌سایه‌تی فه‌ره‌نسی ده‌كات، له میانه‌ی ژیانی ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه‌وه، باس له‌وه ده‌كات بۆچی شۆڕشی فه‌ره‌نسی، هه‌مان ڕێچكه‌ی شۆڕشی هۆڵه‌ندی و دواتر شۆڕشی ئینگلیزی نه‌گرت و به هه‌مان ئاقاری ئه‌واندا نه‌ڕۆشت و بۆ خۆی ڕێگه‌یه‌كی جیاواز و پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژارد؟ ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه بریتین له: یه‌كه‌م ماركیز دی لاڤاییت، دووه‌م ڕۆبسپێر، سێیه‌م ناپلیۆن پۆ ناپارت.
یه‌كه‌م: ماركیز دی لاڤاییت-ی خانه‌دان، نوێنه‌ری هێڵی لیبراڵی بوو: واته ڕیفۆرم و چاكسازی ورده ورده. ئه‌م خانه‌دانه خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی شۆڕشی وڵاته‌كه‌ی، له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی مه‌زنی شۆڕشی ئینگلیزی بڕوات. لاڤاییت به‌شداری شۆڕشی ئه‌مریكای كردبوو، كه‌سێكی نزیك بوو له جۆرج واشنتۆنه‌وه كه به باوكی ڕۆحی خۆی داده‌نا. هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كان لاڤاییت-یان به پاڵه‌وان ده‌زانی، چونكه یارمه‌تی وڵاته‌كه‌یانی دابوو، خۆیان له‌ژێر هه‌ژمون و چنگی به‌ریتانیا ڕزگار بكه‌ن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی لاڤاییت، فه‌ره‌نسییه‌كانی ڕازیكردبوو، پشتگیری ئه‌مریكا بكه‌ن.
لاڤاییت كاتێك له سه‌ره‌تای شۆڕشی فه‌ره‌نسی، له ئه‌مریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، تێڕوانین و دیدگایه‌كی جیاواز ده‌خاته‌ڕوو. بێ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی، سیستمێكی كۆماری له‌سه‌ر شێواز و ستایڵی ئه‌مریكای نه‌ده‌ویست. پێیوا بوو ئه‌و نموونه‌یه‌ی ئه‌مریكا، بۆ وڵاته‌كه‌ی زیاد له پێویست شۆڕشگێڕانه‌یه و په‌شێوی و فه‌وزای لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
لێره‌وه تا ده‌هات پاڵپشتی بۆ فراوانكردنی ڕیفۆرمی دیموكراسیانه، زیاتر ده‌كرد، ئیمتیازاتی خانه‌دانه‌كانی نه‌هێشت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیمتیازاتانه‌شی نه‌هێشت كه تایبه‌ت بوون به خۆی. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌تا، سه‌ركه‌وتوو بوو له هێنانه‌دی تێڕوانین و دیدگا لیبرالییه میانڕه‌وه‌كه‌ی: كه‌رتی كشتوكاڵی ئازاد كرد، كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر بازرگانی لابرد، سیستمی باجی چاككرد، باجی به‌سه‌ر خانه‌دانه‌كاندا سه‌پاند كه پێشتر باجیان نه‌ده‌دا. به‌ڵام ئه‌م تێڕوانین و دیدگا چاكسازییه‌ی ماركیز دی لاڤاییت، له‌گه‌ڵ هاتن و كۆنترۆڵكردنی شۆڕش له لایه‌ن شۆڕشگێڕه تووندڕه‌وه‌كان؛ كه تینووی خوێن بوون، له‌باربرا و له‌ناوچوو. ئه‌مه وایكرد خه‌ونه‌كانی تێكبشكێنرێت و لای گروپی چه‌په‌كان، وه‌ك كه‌سێكی ناپاك و خائین و دژ به شۆڕش باس ده‌كرا. هه‌ر بۆیه ناچار بوو به‌ره‌و فه‌ره‌نسا هه‌ڵبێت، دواجار له یه‌كێك له زیندانه‌كانی نه‌مسا زیندانی ده‌كرێت و تێیدا چه‌ند ساڵێك به‌سه‌رده‌بات.
دووه‌م: ماكسیمیلیان ڕۆبسپێر، دووه‌م كه‌سایه‌تی دیاری نێو دیمه‌نی شۆڕشی فه‌ره‌نسییه، ڕه‌نگه له هه‌موان زیاتر جێگای مشت‌ومڕ و قسه له‌سه‌ركردن بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ره‌تای ژیانی، وه‌ك پارێزه‌رێكی گه‌نجی پڕ حه‌ماسه‌ت و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی ئایدیال ده‌ركه‌وت. كه‌چی دواجار بووه ڕابه‌رێكی سیاسی كه به مه‌قسه‌ڵه حوكمڕانی ده‌كرد و فه‌ره‌نسای گه‌یانده قۆناغێك كه به خوێناوی‌ترین قۆناغ داده‌نرێت، دواتر ئه‌و قۆناغه، به سه‌رده‌می تیرۆر ناونرا.
رۆبسپێر له ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای شۆڕشدا، خۆی وه‌ك نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی پاشایه‌تی و ئه‌رستۆكراتی ده‌رخست، به‌وه‌ی به‌رگری له خه‌ڵكانی هه‌ژار و په‌راوێزخراو ده‌كات. ئاخر ئه‌و گوتاربێژێكی كاریگه‌ر و زمان پاراو بوو، له ڕێگه‌ی گوتاره‌كانییه‌وه، سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێكی زۆری بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، تا ده‌هات خه‌ڵكی زیاتر له‌ده‌وری كۆده‌بوونه‌وه، ئه‌مه وایكرد جه‌ماوه‌ری زیاتربێت و له هه‌مان كاتدا حه‌ز و خواست و هه‌ڵپه‌ی بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌بوو.
لێره‌وه په‌یوه‌ندی به گروپی جاكۆبییه‌كانه‌وه/ Jacobins ده‌كات، دواتر ئه‌و گروپه به ته‌واوه‌تی ده‌خاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌وه. هه‌روه‌ها خۆی وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و شته‌ی ناوی نا "ئیراده‌ی گشتی" خسته‌ڕوو. له هه‌مان كاتدا یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كرد: ئازادی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی. داوای جێبه‌جێكردنی حوكمی یاسای ده‌كرد، بگره له‌سه‌ره‌تادا داوای كرد حوكمی له سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. وه‌لێ ئه‌م بیركردنه‌وه ئایدیالیستانه، زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا، بانگه‌شه‌كانی بۆ دادپه‌روه‌ری، گۆڕا بۆ كه‌ره‌سته‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه. له‌كاتی بوونی هه‌ر جیاوازی و ناكۆكییه‌ك، به ڕوونی سیمای توڕه‌یی و بێزاری به ڕووخسارییه‌وه دیار بوو.
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ته‌خوین بووه ترسناكترین چه‌كی ده‌ستی، چیتر هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌نها لایه‌نگرانی پاشایه‌تی یان میانڕه‌وه‌كانی له نمونه‌ی لاڤاییت نه‌ده‌گرته‌وه. بگره شۆڕشگێڕه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به چینی كرێكاریشی گرته‌وه، ئه‌وانه‌یان كه "حه‌ماسه‌ت و په‌رۆشی زۆریان" بۆ شۆڕش ده‌رنه‌بڕی بوو. ئیدی له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره نوێیه‌كه‌ی له‌سێداره‌دانه‌وه "مه‌قسه‌ڵه‌كه"، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، نزیكه‌ی 17 هه‌زار كه‌س كوژران، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ نه‌درا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
لێره‌وه ڕۆبسپێر به كرده‌یی، قۆناغی تیرۆری شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌ستپێكرد، ده‌وڵه‌تی كرد به ماشێنێكی گه‌وره‌ی ترس و تۆقاندن و ئه‌و شته‌ی دامه‌زراند كه دواتر به "تووندوتیژی سیاسی" ناسرا و به ناوی گه‌ل و دادپه‌روه‌رییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دا. ئه‌و پێیوابوو فه‌زیله‌ت (كاری چاكه) ده‌بێت به زه‌بری هێز بسه‌پێنرێت. له‌م باره‌یه‌وه به وته‌یه‌ك گوزارشتی له فه‌لسه‌فه توونده‌كه‌ی كرد كه به‌رجه‌سته‌ی پوخته‌ی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی: "فه‌زیله‌ت بێ تیرۆر بێتوانایه، تیرۆر بێ فه‌زیله‌ت به‌ربه‌ریه‌ته".
پرۆسه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و ته‌خوین، گه‌شته ئاستێك پێشتر هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، خه‌ڵكی ته‌نها به هۆی گومانكردن، یان كه‌می په‌رۆشی، یان بێده‌نگی، له‌سێداره ده‌دران. ڕۆبسپێر ته‌نها وه‌لائی ته‌واوه‌تی و ملكه‌چبوونی ڕه‌های ده‌ویست، به‌ده‌ر له‌وه، هه‌مو شتێك ناپاكی و خیانه‌ته و شایه‌نی سزایه.
به‌ڵام له دواجاردا، خودی ڕۆبسپێر، له‌و ماشێنه گه‌وره‌یه‌ی ترس و تۆقاندن كه دروستی كردبوو، ڕزگاری نه‌بوو. ئه‌مه له‌و كاته‌دا بوو هاوڕێ شۆڕشگێڕه‌كانی، هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد، پلانیان بۆ دانا و ده‌ستگیریان كرد. به‌م شێوه‌یه له هاوینی ساڵی 1974، به پێیه‌كانی خۆی چووه سه‌ر ئه‌و مه‌قسه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌میشه به‌كاریده‌هێنا، كاتێك به مه‌قسه‌ڵه‌كه سه‌ری لێده‌كرێته‌وه، له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتدا بوو. هه‌ندێك له توێژه‌ران، پێیانوایه ڕۆبسپێر، ئیلهامێكی پێشوه‌خته‌یه بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه كه دواتر ده‌رده‌كه‌ون، له نمونه‌ی لینین و ستالین و ما‌و تسی تۆنگ، ئه‌مانیش هه‌مان بیرۆكه‌ی ڕۆبسپێریان به‌كارهێنا: حوكمڕانی به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه، گرتنی خیانه‌تكاران و پاكتاوكردنیان به ناوی فه‌زیله‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به ڕژاندنی خوێنیش بێت.
سێیه‌م: كه‌سایه‌تی سێیه‌م دوای ڕۆبسپێر، بریتییه له ناپلیۆن پۆ ناپارت، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی نووسه‌ر له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت پیاوێك بوو له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، تموح و لوتبه‌رزییه‌كی زۆری هه‌بوو. ناپلیۆن له خێزانێكی ساده و ساكاری كۆرسیكا-وه هاتبوو، له بورای سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیدا، لێهاتویی و بلیمه‌تی خۆی ده‌رخست، ساڵی 1796 چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا. ناپلیۆن دوای ساڵانێك له ئاژاوه و فه‌وزا كه پارێزه‌ره خوێنڕێژه‌كه ڕۆبسپێر هێنابوویه ئاراوه، گه‌شته ترۆپكی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام گه‌شتنی به لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، له ڕێگه‌ی پلانگێڕییه‌كه‌وه بوو نه‌ك له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه. به‌ڵكو له ڕێگه‌ی پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه بوو، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دابوون دیكتاتۆرێكی ڕۆشنگه‌ر، چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و په‌شێوی و فه‌وزایه‌ی له ئارادایه.
ئیمانوێل جۆزێف سییس (Emmanuel Joseph Sieyès) قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیكی و فه‌یله‌سوفێكی سیاسی بوو، نووسه‌ری كتێبی "چینی سێیه‌م" كه ڕێگه‌ی بۆ به‌رپابوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسی خۆشكرد. سییس دژی "سیستمی سێ چینه‌كه بوو"، واته ئه‌و سیستمه‌ی ئیمتیازاتی تایبه‌تی ده‌به‌خشی به خانه‌دانه‌كان و پیاوانی ئاینی و حه‌قی میلله‌تی ده‌خوارد، پێیوابوو ئه‌وه دادپه‌روه‌ری نییه و داوای سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌كرد بۆ عمومی میلله‌ت یان ئه‌وه‌ی ناوی لێ نابوو "چینی سێیه‌م".
ئه‌م قه‌شه‌یه له پشت ئه‌و كوده‌تایه‌وه بوو كه گوایه كۆماری فه‌ره‌نسا، له فه‌وتان و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌پارێزێت، له‌و بڕوایه‌دا بوو بۆ ئه‌م كاره، پێویستی به هێزه، هێزیش له جه‌نه‌ڕاڵێكی گه‌نجدا به‌رجه‌سته بووه ناوی ناپلیۆن پۆ ناپارته. دواتر ساڵی 1799 پیلانگێڕه‌كان به هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ ناپلیۆن، توانییان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و ناپلیۆن به‌رزكرایه‌وه و بوو به كونسوڵی یه‌كه‌م.
سییس و هاوڕێ پلانداڕێژه‌ره‌كانی، ده‌یانوویست ناپلیۆن وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌ك، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كاربێنن و پاشان كه‌ناگیری بخه‌ن. وه‌لێ ناپلیۆن سه‌لماندی زۆر له‌وانه فێڵبازتره. دوای كۆنترۆڵكردنی حكومه‌ت، ناپلیۆن له دژی هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه. ئه‌مه وایكرد سییس وه‌ك په‌شیمانییه‌ك كه پاڵپشت و كۆمه‌كی جه‌نه‌ڕاڵه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌ی كردووه، له ڕسته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "من به‌شوێن شمێرێكدا ده‌گه‌ڕام بۆ كۆمار، كه‌چی شمشێرێكم دۆزییه‌وه كۆماره‌كه‌ی قووتدا".
دروست له‌و كاته‌وه، سه‌رده‌می ناپلیۆن پۆ ناپارت ده‌ستپێده‌كات. ساڵی 1804 خۆی كرد به ئیمپراتۆر، به‌مه‌ش دابڕانێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی كۆمار/ الجمهوریة ڕووده‌دات. ناپلیۆن سنورێكی بۆ ململانێ و په‌شێوییه‌كانی ناوخۆی فه‌ره‌نسا دانا و وه‌ك پیاوێكی به‌هێز حوكمڕانی ده‌كرد و چه‌ندین چاكسازی ئه‌نجامدا، له‌وانه ئازادكردنی كۆیله چه‌وساوه‌كان، تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیداره، پێشخستنی سوپا، بڵاوكردنه‌وه‌ی "یاسای ناپلیۆن"، ئه‌مه سیستمێكی یاسایی تازه‌بوو، بووه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ یاسا نوێكان، ڕیفۆرمی له په‌روه‌رده و دادگادا كرد.
ناپلیۆن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا، توانی له ئه‌وروپا، ئیمپراتۆریه‌تی فه‌ره‌نسا دروست بكات و توانی به‌سه‌ر نه‌مسا و پروسیا و ئیسپانیادا سه‌ركه‌وێت، ئیتالیای داگیر كرد، گه‌یشته مۆسكۆ. هه‌مو ئه‌و جه‌نگانه، به ناوی جه‌نگه‌كانی ناپلیۆنه‌وه ناسراون، ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه كۆنترۆڵی كیشوه‌ری ئه‌وروپای كرد و بووه سه‌ركرده گه‌وره‌كه‌ی كیشوه‌ره‌كه.
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتن و نه‌مرییه، زۆر نه‌خایاند، سه‌ره‌تای هه‌ره‌سهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1812، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی شكست به ڕوسیا بهێنێت، سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و به‌رگری ڕوسیا، سوپاكه‌یان له‌ناوبرد. ساڵی 1813، له لایبزیگ و له جه‌نگی گه‌لان دۆڕا، ساڵی 1814 دوورخرایه‌وه بۆ دوورگه‌ی ئه‌لبا. دواتر له دوورگه‌كه ڕاده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌م ڕووداوه له مێژوودا به "سه‌د ڕۆژه‌كه" ناسراوه، به‌ڵام دواجار ساڵی 1815 له جه‌نگی واترلۆ دووچاری شكستێكی گه‌وره ده‌بێت و دوور ده‌خرێته‌وه بۆ دوورگه‌ی سانت هێلینا له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی، پاش مانه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌و دورگه‌یه، كۆچی دوایی ده‌كات. فوئاد زه‌كه‌ریا له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت هاوڕێیانی ساڵانی كۆتایی ته‌مه‌نی ناپلیۆن، كتێب و باڵنده‌كانی ده‌ریابوون.
لێره‌وه پاشایه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه هه‌ره‌سی هێنابوو، جارێكی دی گه‌ڕایه‌وه. به هه‌مو پێوه‌ره‌كان شۆڕشی فه‌ره‌نسی شكستیهێنا. نووسه‌ر شۆڕشه‌كه وه‌ك لادانێكی خوێناوی نا پێویست وه‌سف ده‌كات، لادانێك و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له ڕێگای چاكسازیی ورده ورده كه دواجار ده‌گاته به دیموكراسی و سه‌رمایه‌داری.
بۆچی شۆڕشی فه‌ره‌نسی هه‌مان ڕێگای شۆڕشی مه‌زنی ئینگلیزی ساڵی 1688 نه‌گرته‌به‌ر؟ نووسه‌ر ئاوا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه: كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه بوو كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی، به وه‌رچه‌رخانی وردی ئابوری و ته‌كنه‌لۆژیدا تێنه‌په‌ڕی بوو كه به‌ره‌و لیبرالییه‌ت و دیموكراسی هه‌نگاوبنێت. له‌و ڕۆژگاره‌دا كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی، كۆمه‌ڵگایه‌كی لادێی نه‌ریتخوازی ئاینی ئه‌رستۆكراتی بوو. شۆڕش هیچ نه‌بوو جگه له شه‌رابێكی نوێ، له په‌رداخێكی كۆندا.
فوئاد زه‌كه‌ریا له كتێبه‌كه‌یدا، ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك شۆڕشی دیكه ده‌كات، له هه‌مویان گرنگتر شۆڕشی ئه‌مریكییه. به‌ڵام بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی كتێبه‌كه‌ی ڕوون و ئاشكرایه، بریتییه له باسكردنی شۆڕشی هۆڵه‌ندی، دواتر شۆڕشی ئینگلیزی كه هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، پاشان شۆڕشی فه‌ره‌نسی كه شكستیهێنا و ئاقارێكی جیاوازی گرته‌به‌ر.
هۆڵه‌ندییه‌كان و ئینگلیز، به وه‌رچه‌رخانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكریدا تێپه‌ڕین، ئه‌م تێپه‌ڕبوونه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ دیموكراسی ئاسان كرد. واته لیبرالییه‌ت پێش دیموكراسی ده‌كه‌وێت. بیرمه‌ندانی وه‌ك سپینۆزا، دیكارت له زێدی خۆیان هه‌ڵهاتن و له ئه‌مستردام به دوای هه‌وای ئازادی‌دا ده‌گه‌ڕان. بزنسمانه‌كان له‌سه‌ر خاكی هۆڵه‌نده، ئه‌و یاسا ئابوریانه‌یان دۆزییه‌وه كه یارمه‌تییان ده‌دات وه‌به‌رهێنان له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یاندا بكه‌ن.
هۆڵه‌ندییه‌كان كه‌ناڵه ئاوییه‌كانیان لێده‌دا، ئه‌و كه‌شتیگه‌لانه‌یان دروست كردبوو كه ئۆقیانووسه‌كانی ده‌بڕی. ئینگلیز هه‌مان ڕێچكه‌ی هۆڵه‌نده‌ی گرته‌به‌ر، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ڕووی بازرگانی و ئابوری و سیاسییه‌وه. كاتێكی زۆر تێنه‌په‌ڕیبوو، تا وای لێهات جیهان هه‌م ڕێزی له به‌ریتانیای مه‌زن ده‌گرت و هه‌م لێی ده‌ترسا. فه‌ره‌نسییه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ڕۆشتن. یاساكان و بیروباوه‌ڕ و گۆڕانكارییه‌كان، به زه‌بری ده‌وڵه‌ت و چه‌ك، له‌سه‌ره‌وه سه‌پێنران به‌سه‌ر خواره‌وه‌دا. به زۆری زۆرداری سه‌پێنران، نه‌ك له ئه‌نجامی وه‌رچه‌رخانێكی سروشتی و به‌دوایه‌كداهاتنێكی لۆژیكی. شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌ستی به خوێن سوربوو، سه‌رده‌می تیرۆر و ترس و تۆقاندن بڵاوبوه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد فه‌ره‌نسا كاتێكی زۆری ویست تا گه‌شته شوێنی مه‌به‌ست.
من له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا، ئه‌م پرسیاره‌م لا دروست بوو: چی ڕوویده‌دا، ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا به‌و ئاقاره‌دا بڕۆشتایه كه ماركیز دی لاڤاییت-ی خانه‌دان ئاواته‌خوازی بوو، ڕێگای چاكسازی لیبرالی ورده ورده؟ باشتره پرسیار بكه‌ین و فێرببین، له‌وه‌ی ته‌نها بیر له وه‌ڵام بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، یه‌ك شه‌ممه 13ی ته‌موزی 2025
تێبینی: كه‌مه‌كێك ده‌ستكاری ناونیشانی وتاره‌كه‌م كردووه
PM:02:20:14/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی