داوای لێبوردنێكی دره‌نگوه‌خت له مادلین
سه‌میر عه‌تاڵا
وەرگێڕان/ هەورامان وریا قانع
لە جه‌نگه گه‌وره‌كاندا، بچووكه‌كان بزرده‌بن و له‌ناوده‌چن. بچووك و بێ تاوانه‌كان، ده‌بن به كفن، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن یه‌كێك بێت و به ئارامی و میهره‌بانییه‌وه بیانخاته ژێر گڵ.
ناوه دروست و راسته‌قینه‌كان، به ته‌واوه‌تی ونده‌بن و ده‌گۆڕێن بۆ ژماره‌ی نه ناسراو: 80 كوژراو، 180 بریندار. كاتی دانانی پرسه و سه‌رخۆشی نییه. خه‌ڵك ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شت ده‌كه‌ن؛ فرمانه تازه‌كان: ئایا ئه‌وانه‌ی به زیندوویی ماونه‌ته‌وه، بڕۆن بۆ باشور یان بۆ باكور؟
كات بۆ مرۆڤه‌كان نییه، ماڵ نییه، بن‌میچ نییه، نانه‌واخانه نییه، ته‌نها نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه. شوێنی به تاڵیش له‌و عاره‌بانانه‌دا نییه كه گوێدرێژه‌كان رایانده‌كێشن.
خه‌ڵك دڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه و خوێنی ناو ده‌ماره‌كانیان به‌ستوویه‌تی، له پشت مانشێته گه‌وره‌كانه‌وه هه‌ڵكورماون، چیتر كاتیان بۆ داستانی نه‌هامه‌تی تاكه كه‌سی نییه، هه‌ر بۆیه من مادلین-م له‌ده‌ستدا، كاتێك له غه‌ززه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕام، تاكو داوای لێبوردنی لێ بكه‌م.
به‌ڵام مادلین زۆردوور بوو، ئه‌و له نێو ده‌ریا بوو. بێگومان مه‌به‌ستم كه‌شتی مادلین نییه كه ئیسرائیل رێگری لێ‌كرد. به‌ڵكو مه‌به‌سم مادلینی كیژۆڵه‌یه كه كه‌شتییه‌كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناونراوه: مادلین كه‌لاب، كچی ئه‌و ڕاوچییه‌ی غه‌ززه كه باوكی له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژرا.
كاتێك باوكی ده‌كوژرێت، مادلین هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نامێنێته‌وه ئه‌وه نه‌بێت، بچێته نێو به‌له‌مه بچوكه‌كه و بڕوات بۆ ده‌ریا و ماسی بگرێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خێزانه‌كه‌ی به‌خێوبكات.
ئه‌م كیژۆڵه له‌چه‌ك به‌سه‌ره، ئێواران به خۆی و به‌له‌مه بچوكه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی ڕاویكردووه و توانای هه‌ڵگرتنی هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئه‌و كاتی ئه‌وه‌ی نییه تاكو بزانێت چی به‌سه‌ر كه‌شتی ئازادی‌دا هاتووه كه ناوی ئه‌می هه‌ڵگرتووه. ئاخر له‌سه‌ر وشكایی، كۆمه‌ڵێك منداڵی برسی هه‌یه، وه‌ك نه‌وره‌س، چاوه‌ڕێی خوشكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاكو بزانن له راو چی بۆ هێناونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات، وه‌ك چیرۆك و داستانه ئه‌فسانه‌ییه‌كان وایه. كیژۆڵه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ئه‌و "سته‌مكاره" ده‌بێته‌وه كه شاری برسی كردووه. كیژۆڵه‌یه‌ك كاره‌كه‌ی ڕاوی ماسی جۆراوجۆره و ده‌ڵێت من و ئه‌م ده‌ریایه.
دیمه‌نی یه‌ك له دوای یه‌كی مادلین كه‌لاب، چیرۆكی سانیتاگۆی منداڵی بیرخستمه‌وه، له شاكاره مه‌زنه‌كه‌ی ئارنست هیمنگوای "پیره‌مێرد و زه‌ریا"، له‌وێدا سانتیاگۆ ململانێ له‌گه‌ڵ شه‌پۆل و نه‌هه‌نگ و لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیدا ده‌كات و رسته به‌ناوبانگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: مرۆڤ بۆ ئه‌وه له‌دایك نه‌بووه شكستبهێنێت، ده‌كرێت مرۆڤ تێكبشكێنرێت، به‌ڵام شكستناهێنێت.
مادلین-یش هه‌ر وایه.
PM:01:55:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی