کۆڕبەندی دێڵفی دەروازەیەک بۆ ئابوری نوێ

‌رێبین عومەر ‎

کۆڕبەندی دیڵفی رێگەیەکی تری ئاوریشمییە کە سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و ئابوری لە جیهان و ناوچەکەدا، ئەم کۆڕبەندە لە هەلومەرجێکدا سازدەکرێت کە ناوچەکە ژانی گۆڕانکاری گرتوویەتی، گۆڕانکاری ناوچەکەو دەوروبەرو ناوخۆیی هێندە خێران کە زیرەکی دەوێ تا خۆتی بۆ ئامادەبکەیت. 

رۆڵی قوباد تاڵەبانی لە ئاشنابوونی ئەم ئەزموونە ئابورییە جیهانییە جێگەی ستایشە کە ستراتیژیانە بیر لەگەشەسەندنی ئابوری سلێمانی دەکاتەوە، دەیەوێت سلێمانی ببێتە ناوەندێکی بەهێزی ئابوری و بازرگانی لە ناوچەکەدا.

کونسوڵی گشتی چین جوانی گووت: ئەگەر هەولێر دوبەی بێت ئەوا سلێمانی بەحرێینە.
 دەشێ سلێمانی جیاوازتر گەشەبکات و زیاتر لە بواری پیشەسازی و داهێنان و کارسازی پێشەنگبێت . 

ئەم ئەزموونە ئابورییە گرنگییەکەی لەوەدایە کە وجودی ئابورییە زلهێزەکانی دنیای تێدا ئامادەگی هەیە. 

ناسین و ئاشنابوون و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەو فکری رێگەی جۆراو جۆری ئابوری و بازرگانی دروستدەکات کە دەرفەتی بازرگانی بەکراوەی دەهێڵێتەوە.

سلێمانی سەرباری بارگرانی قەیرانی ئابوری توانی لەم چەند ساڵەی رابردوودا پێشەنگبێت و ئابوریەکەشی زیاتر بەهێزبێت.


PM:12:31:19/05/2025

ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی