لە زاری تێکۆشەر یوسف زۆزانییەوە، سەرۆک مام جەلال وایکرد

‌رێبین عومەر ‎

مام جەلال هەموو ژیانی دانایی و حیکمەت بووە، بەوە ناسرابوو کە لەوەڵامدا خێرابوو، نەدەگەرا بۆ وەڵام دەست بەجێ حەکیمانە داناو ئازایانە بە لۆژیک دەدوا، لە زاری تێکۆشەر یوسف زۆزانی هاورێیی رێگەی خەباتی سەرۆک مام جەلال، باس لەوە دەکات سەروەختی دانوستانەکانی یەکێتی و رژێمی عێراق لە ساڵی 1984 تاریق عەزیز سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری رژێم بوو کە نمایندەی سەدامی دەکرد، لەناو قسەکانیدا وتبووی کورد هەموو مافەکانیان بەدیهاتووە و هیچ جیاوازییەک نییە، لە نێوان من و هەر کوردێکدا.

مام جەلال-یش لە وەڵامدا بەتاریق عەزیز دەڵێت: ئایا رازیت بەوەی هەمان ئەو مافەی تۆ هەتە لەم هۆڵەدا منیش هەمبێت.

تاریق عەزیز لەوەڵامدا دەڵێت بەڵێ، لەو کاتەدا مام جەلال ئاماژەی بۆ دروشمێکی بەعس دەکات کە بە خەتێکی پان نووسرابوو لە هۆڵەکەدا هەڵواسرابوو کە نووسرابوو (امة عربیة واحدة... ذات رسالة خالدة) و وتی: (امة کردیة واحدة ... ذات رسالة خالدة ) هەروەها دروشمی دووەمیش نووسرابوو (الحزب القائد حزب البعث العربي الاشتراکي) و مام جەلال وتبووی (الحزب القائد الاتحاد الوطني الکردستاني).خێرا تاریق عەزیز قسەکەی پێ بڕی و وتی: نا.. نا..

ئیتر مام جەلال بە پێکەنینەوە وتی: کەواتە چۆن ئیدیعای ئەوە دەکەیت کە ئێمە یەکسانین لە مافەکانماندا؟

مام جەلال لە سیاسەتدا هەمیشە رەدی خێرابوو، نەدەگەرا بۆ وەڵام دانای سەرۆک مام جەلال لەوەدابوو هەمیشە چرکەساتی مێژووی دروست دەکرد مام جەلال بەو جۆرەبوو بەرەهایی سیاسیی و سەرۆک و رابەری گەل و شۆڕش بوو خەمی مام جەلال مافی کوردو پارێزگاریکردن بوو لە کوردو کوردستان.


AM:10:29:06/04/2025

ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی