كورد و ئیستعمارییه‌تی له‌نده‌ن
کەنعان بەهادين
به‌ر له چه‌ند رۆژێك كارۆلین لیڤیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نه‌بوان، ئێستا فه‌ڕه‌نسییه‌كان به ئه‌ڵمانی قسه‌یان ده‌كرد، وەک ئاماژەیەک بۆ رزگارکردنی فەڕەنسا لەچنگی نازییەکانی ئەڵمان لە میانی جەنگی جیهانی دووەم.
كارۆلین وه‌ڵامی رافاییل گلاكسمانی په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی دایه‌وه، كاتێك داوایكردبوو په‌یكه‌ری سه‌ربه‌خۆیی له نیویۆركه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه پاریس، كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م فه‌ڕه‌نسییه‌كان ئه‌و په‌یكه‌ره‌یان به دیاری پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا كردبوو.
به‌هۆی قسه‌كانی كارۆلین، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له نێو فه‌ڕه‌نساییه‌كان دژی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رزبووه‌و رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نه‌بوان، ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به به‌ریتانی قسه‌یان ده‌كرد.
چیرۆكی ئه‌م قسه‌یه‌ش بۆ سه‌رده‌می جۆرج واشنتن (دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك به هاوكاری فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤه‌ده‌هه‌م رێگرییان له داگیركاری به‌ریتانییه‌كان گرت و شه‌ڕی شه‌ش ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند، وایكرد هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی خۆیان راده‌ست بكه‌ن و كۆتایی به ئیستعماری ئەوان بۆسەر ئه‌مه‌ریكا بهێنرێت.
بۆیه مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا خۆیان له داگیركاری به‌ریتانیا رزگار كرد، ئه‌ی چۆن له ئێستادا عێراق به كورده‌وه‌ش خۆی له ئیسعمارییه‌تی له‌نده‌ن رزگار بكات..بابه‌تێكی جدییه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م پرسه، له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردان، رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له ساڵی 2017، یه‌كه‌مین به‌رپرسی جیهانی تیریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وسای به‌ریتانیا بوو گه‌یشته به‌غدا و حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی لێ‌كرد..
بۆیه دواجار گۆرینی نه‌خشه‌رێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایە، به كوردیشه‌وه.
ده‌خوازێت كورد له‌م قۆناغه‌دا یه‌كگرتوو و یه‌كگوتاربێت..
PM:10:23:24/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی