فەڕە نسا دژایەتی خۆی بۆ لکاندنی غەززە بە ئیسڕائیلەوە دەردەبڕێت… ئەی کوردستان؟
ئاری محهمهد ههرسین
خەڵکی فەڵەستین نەک هەر تەنیا مافی سەبەخۆییان هەیە، بەڵکو ئەوەی لە غەززە بەرامبەریان کرا تاوانێکی گەورە بو کە دڵ و دەرونی هەمو ئینسانێکی بەویژدان ئەهەژێنێت… بەڵام ئەی کورد؟
هەواڵێک بڵاوبتەوە کە ئەڵێت: فەڕە نسا دژایەتی خۆی بۆ لکاندنی غەززە بە ئیسڕائیلەوە دەر دەبڕێت. ئێمە ئەڵێین ئافەرین بۆ هەڵوێستی وڵاتی فەڕەنسا بۆ هەڵوێستە مرۆڤدۆستانەکەی. پێویستە ئینسانەکان لەهەر جێیەکی دونیا بژین هەست بە ئازاری هاوشێوەکانیان بکەن، ئیتر ئەو ئینسانە لە ئەفەریقا، لاتین ئەمەریکا یان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێت. بۆیە دەستخۆشی لە هاوسۆزی فەڕەنسا بەرامبەر بە گەلی زوڵم لێکراوی فەڵەستینی ئەکەین.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو ناحەقیەیە کە لەم هەڵوێستەی فەڕەنسادا بەدەر ئەکەوێت. کورد و فەڵەستینی دو میللەتی بێ دەوڵەتن، هەردولامان مافمان خوراوە. یەکێکمان لەلایەن عەرە ب و یەکێکمان لە لایەن دەوڵەتی جولەکەوە. بۆچی فەڕەنسا لەسەر دەستبەسەراگرتنی نیوەی خاکی پیرۆزی کوردستانەوە لەلایەن حەشدی شەعبی و دەوڵەتی عێراقی عەرەبیەوە و، لکاندنی نیشتیمانی ئێمە بە عەرەبستانەوە نایەتە دەنگ و ناڕەزایی دەرنابڕێت؟… بۆ؟
PM:07:26:21/03/2025
ئهم بابهته 1804
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی