زیرەكی دەستكرد دەڵێت: بەم شێوەیە خۆتان ئامادە بكەن بۆ ڕەمەزان

‌پ. د. سەعید عەلی محەمەد

پرسیارم لە ( زیرەكی دەستكرد ) كرد : چۆن بەشێوەیەكی جوان و ڕێك و پێك و دروست خۆمان ئامادە بكەین بۆ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان ؟ زیرەكی دەستكرد لە وەڵامدا ووتی:

ئامادەیی وەرگرتن بۆ ڕەمەزان دەخوازێ دڵ و دەروون و لاشە پێكەوە خۆیان بۆ پێشوازی ڕەمەزان ئامادە بكەن ، ئەمەش لەڕێی ئەنجامدانی كۆمەڵێ عیبادەت و پەرستش و نەریت و ڕەفتاری جوانەوە ، ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین هەنگاوەكانی خۆئامادەكردنن بۆ پێشوازی كردن لە مانگی ڕەمەزان:

یەكەم / گەڕانەوە و وازهێنان لە گوناھ و نوێكردنەوەی نیەت ... ڕەمەزان هەلێكی گەورە و مەزن و بەردەستە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان ، بۆیە پێویستە مرۆڤی بڕوادار ( ڕاستگۆیانە بگەڕێتەوە) و دەست لە گوناهەكان هەڵگرێ ، قورئان دەفەرموێت:
( ئەی بڕواداران ... هەمووتان بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگار بۆ ئەوەی سەركوتوو و بەختەوەرو خۆشبەخت بن ).

دووەم / زۆر  ڕۆژووگرتن لە مانگی شەعباندا ....پێغەمبەر – دروودی خوای لێ بێ – لە مانگی شەعباندا ڕۆژووی زۆری دەگرت بۆ ئەوەی ئامادەیی وەربگرێ بۆ مانگی ڕەمەزان ، عائیشە دایكی باوەڕداران دەفەرموێ :
( نەمبینیوە پێغەمبەر -- درودی خوای لێ بێ – مانگێك بە تەواوەتی بەڕۆژوو بووبێ مانگی ڕەمەزان نەبێ ، هەروەها نەمبینیوە زۆرترینی مانگێك بەڕۆژوو بێ مانگی شەعبان نەبێ ) .

سێهەم / پاككردنەوەی دڵ و دەروون .. ڕەمەزان مانگی عیبادەت و پەرستشەكانە ، پێویستە دڵ پاك بكرێتەوە لە ئافەت و دەردوو نەخۆشییەكان ، وەک : حەسەد و ئیرەیی و ڕق و قین و نەخۆشیە دەروونیە ناپەسەندەكان ، پێغەمبەر – درودی خوای لێ بێ – دەفەرموێ : ( شەوی ناوەڕاستی مانگی شەعبان ، پەروەردگار لە هەموو مرۆڤێكی موسڵمان خۆش دەبێ ، جگە لە كەسێك نەبێ  هاوەڵ بۆ پەروەردگار بڕیار بدات ، یان ناكۆكی و ڕق و قینێكی لە دڵدا بێ ).

چوارەم / فێربوون و شارەزابوون لە یاساكانی ڕۆژووگرتن و عیبادەت كردن....
پێویستە بڕوادار شارەزای یاساكانی ڕۆژووگرتن و زەكات دان و ئەركە ئایینی و پەرستشەكانی تر بێت بۆ ئەوەی بەڕێك و پێك ترین شیوە و بەو شێوەی داوا كراوە ئەنجامیان بدات.

پێنجەم / خۆڕاهێنان لەسەر نوێژكردن و قورئان خوێندن بە شەودا ... چونكە پێشینان و پیاوە ساڵحەكان لە ڕابردوودا بە نوێژكردن و قورئان زۆر خوێندنەوە بە شەودا خۆیان بۆ ڕەمەزان ئامادە دەكرد .

شەشەم / دانانی پلانێكی تایبەت بەخۆت بۆ عیبادەت كردن .... وەك : دانانی خشتەیەكی ڕۆژانە بۆ نوێژەكان و زیكرەكان و خوێندنەوەی قورئان و سەدەقە و چاكەكردن و یارمەتی دانی هەژاران ، هەروەها زۆر سەرقاڵ نەبوون بە مۆبایلەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەپێناو زیاتر تەرخانكردنی كاتەكان بۆ پەرستش و ئەنجامدانی ئەركە ئاینیە پیرۆزەكان!

حەوتەم / ڕۆژووگرتنەوەی ڕۆژووی ڕۆژە فەوتاوەكان .... واتە : ئەگەر بڕوادارێك ڕۆژووی ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزانی ڕابردووی لەسەر بوو ، باشتر وایە پێش چوونە نێو مانگی نوێی ڕەمەزانەوە ، ئەو ڕۆژووانە بگێڕێتەوە! عائیشە ڕەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێت:
(من هەندێ جار ڕۆژووی ڕەمەزانم لەسەر بوو ، نەمدەتوانی ڕۆژووەکە بگرمەوە تەنها لە مانگی شەعباندا نەبێ ).

هەشتەم / پاڕانەوە و داواكردن بە گەیشتن بە مانگی ڕەمەزان ... هاوەڵانی پێغەمبەر -- خوایان لێ ڕازی بێ – شەش مانگی ڕەبەق داوایان دەكرد و دەپاڕانەوە پەروەردگار بیانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان ، یەكێك لە هاوەڵان دەفەرموێ : ( هاوەڵان شەش مانگی تەواو دەپاڕانەوە بگەنە مانگی ڕەمەزان ، دواتریش شەش مانگی تر دەپاڕانەوە پەروەردگار ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانیان لێ وەربگرێ ).

نۆیەم / ئامادەیی وەرگرتنی لاشە و كەمكردنەوەی نەریتە خراپەكان ... وەك : كەمكردنەوەی خواردن و بەكارهێنانی كافایین ، بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە سەرئێشە لە كاتی ڕۆژووگرتندا ... تەندروستكردن و ڕێكخستنی نەریتەكانی خواردن بۆ خۆپاراستن لە ماندووبوون و كەمكردنەوەی فشارەكان لە كاتەكانی ڕۆژدا.

دەیەم / سەدەقەكردن و زۆر یارمەتیدانی هەژارو نەدارەكان.... پێغەمبەر – دروودی خوای لەسەر بێ – دەفەرموێ : ( باشترین سەدەقە و چاكە ، سەدەقە و چاكەیە لە مانگی ڕەمەزاندا ).

ئامادەكردنی سەبەتەی خواردن ، یان پێویستی و شتومەكی خواردن بۆ خێزانە هەژارەكان ، یان بەشداریكردن لە ئامادەكردنی خواردنی تایبەت بە بەربانگ كردنەوە لەكاتی ئێواراندا بۆ ڕۆژووەوانان.


PM:10:32:18/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی