ڕوانگەی پەیڕەوی سەبارەت بەدەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی کاتی پەرلەمان

‌کارزان محەمەد

ڕوانگەی پەیڕەوی سەبارەت بەدەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان(سەرۆکی کاتی پەرلەمان).



بڕیار وایە ئەگەر رۆژی چوارشەممە ١/٢٢ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت، ئەوا بەڕێز محمد سلێمان/ سەرۆکی کاتی پەرلەمان لەنەوەی نوێ دەستلەکاربکێشێتەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان

 بەشی سێیەم- هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی/ ماددەی دووەم:

ئاماژە بە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتی یەکەم...

دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەم لە٢٠٢٤/١٢/٢ و هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دوای ٥۲ ڕۆژ (١٢/٢ بۆ ١/٢٢)
ئەوا بڕیارە لەدرێژەکێشانی هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، محمد سلێمان سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەستلەکاربکێشێتەوە.

پرسیارو سەرنجەکە یاسایی و پەیڕەوییەکە لێرەدایە:

یەکەم/

محمد سلێمان بەکام ماددەی پەیڕەوی دەستلەکاردەکێشێتەوە؟

دووەم/ دەست لەکارکێشانەوەی ئاراستەی کێ دەکات و کێ دەست لەکارکێشانەوەی قبوڵ دەکات؟

سەبارەت بەخاڵی یەکەم:

 پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەسەڵاتی داوە بەسەرۆکی یەکەم دانیشتن بۆ ئیدارەدانی یەکەم دانیشتن، دەبوایە هەر پەیڕەویش ئاماژەی بەو حاڵەتە کردبایە..!؟

سەبارەت بەخاڵی دووەم:

سەرۆکی یەکەم دانیشتن لەناو پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە، بۆیە ناتوانێ دەستلەکارکێشانەوە ئاراستەی پەرلەمان بکات و ئەوانیش ناتوانن قبوڵی دەستلەکارکێشانەوەی بکەن، لەدەسەڵاتی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانیشدانیە، چونکە سەرۆکی دیوان تەنها بۆ دانیشتنی یەکەم بانگهێشتی سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کردووە.

بەپێی ماددەی(١٥) پەیرەوی ناخۆ:

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی لەچوارحاڵەتتدا پۆستەی دەستدەدات(لەکۆمێنتی یەکەم ئاماژەی پێکراوە).

ئەو ماددەیە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دێت کەلەلایەن پەرلەمانتاران متمانە وەردەگرن.

بۆیە ئەو ماددەیە شمولی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یەکەم دانیشتن ناکات.

چارەسەری پەیڕەوی چییە:

لەبڕگەی دووەم - ماددەی(١١) بەشی سێیەمی پەیڕەوی ناوخۆ، بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم، ئاماژە بەبەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو دەکات، بۆیە دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی محمد سلێمان دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئامادەبوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە ببات، بەمەرجێک نابێت محمد سلێمان ئامادەی دانیشتنەکە بێت، چونکە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی (ئامادە)بوو، هەر محمد سلێمانە، چونکە محمد سلێمان نەدەتوانێ استقالە بکات و نەپەرلەمانیش قبوڵی بکات، چونکە لەئەسڵدا پۆستەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی وەرگرتووەو پەیڕەوی ناوخۆش ئاماژەی پێ نەکردووە، چونکە؟وەک عورفی لێهاتووە بەهۆی نەسازانی لایەنەکان یەکەم دانیشتن بەکراوەی بهێڵرێتەوە.

بۆیە نابێ لەحزوری محمد سلێمان/ سەرۆکی کاتی پەرلەمان، دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئیدارەی دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بکات، مەگەر محمد سلێمان ئامادەی دانیشتنەکە نەبێ لەو ڕۆژە.

تێبینی / ئەوەی باسمان کردووە، لایەنە پەیڕەوییەکەو باسی لایەنە سیاسییەکەی ناکەین، چۆن هێزه سیاسییەکان، شەرعیەت بەکۆبوونەوەکە دەدەن.


PM:09:22:20/01/2025

ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی