بیرکردنەوە لەگۆڕانکاری
عهبدولرهزاق شهریف
نەوەی نوێ، پێش دەستپێکی گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی،(وەرگرتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم یان گشت وەزارەتەکان)ی کردە مەرج بۆ بەشداری و پێکهێنانی کابینەی ئایندەی هەرێمەکە.
هەموان دەیانزانی کارێکی وەها لەلایەن ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەوە ئەستەمە بەڵام جەوهەری داواکەی "شاسوار عەبدولواحید" ئەوەندەی پەیام و بیرکردنەوەبو لەگۆڕانکاریی ئەوەندە خۆشخەیاڵی و سەرمەستی چونە حوکمداری نەبو !
دوای گەیشتنە بنبەست و کۆتایی کۆبونەوەکان، دیسانەوە نەوەی نوێ، (سەرۆکی حکومەتی تەکنۆکرات لەدەرەوەی پ د ک)ی وەک پەیامێک دابەگوێی "ی ن ک" و هێزەکانیتردا، بەبێ هیچ مەرجێک، دەنگی هەر پانزە کورسیەکەی جوڵانەوەکەی پێ بەخشین . هەرچەندە پێشنیازەکە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی کابینەی حکومەتە نەک وەک هەندێ تێی گەیشتون (بۆ دەرکردنی پارتی یان بەشداریکردنی نەوەی نوێ بێت لەدەسەڵاتدا). بەهەرحاڵێ ئەم داوایەش، هەموان دەزانن وەک ئەوەی پێشوو جێبەجێکردنی کارێکی ئەستەمە! هەمان پەیامی هەوڵ و بیرکردنەوەیە لەگۆڕانکاری شێوازی حوکمڕانی هەرێم، ئەو حکومەتەی خەڵکی کوردستانی گیرۆدی ماڵوێرانی کردوە و هەر پێشنیاز و پرۆژەیەکی ( گۆڕانکاری و چاکسازی )ش لەناویدا، وەک تەنێکی نامۆ، هەرکەس و لایەنێک بیخاتە جەستەیەوە سەری سێ دەیە گەندەڵی و نادادی ئەخوات، فەوتیشی ئەکات و هەرەسی پێدەهێنێت.
دەساڵ پێش ئێستا، کەباسی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و کشانەوەی دەستی سەرۆک لەو دەزگایە چوە ناو پەرلەمان پارتی بەیەکێتیەکانی وتبو : (ئەوە بۆ روخاندنی ئێمەیە و بەدوایدا ئێوەش دەڕوخێن)
ساڵانی زوو، پارتی و یەکێتی ترسیان لە گۆڕانکاری هەبوو ئێستا لەبیرکردنەوەش بۆ گۆڕانکاری ئەترسن.
PM:04:59:19/01/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی