سەرۆکی هانابۆبردراو "سەرۆکی مەرجەع" کێیە!؟
دلێر محەمەد نوری
هاوڕێی ڕۆژنامەنووسم سیروان غەریب لە پۆستێکی فەیس بووکدا زۆر بە غەریبی، وەکو کەسێکی دڵسۆز کە تینیوی سەرفرازی و سەرکەوتنی میللەتەکەی لە باشوری کوردستاندا، لە پۆستێکدا نووسیبووی:
"ماوە ١٠ساڵی ڕابردوو سەرۆکی پارتی، نەک سەرۆکی کوردستان نەبووە، بەڵکو سەرۆکایەتی تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانیشی بە باشی بەڕێوە نەبردووە، بە جۆرێک تەنها وەک سەرۆکی تەنها بەشێک لە پارتی دەبینرا، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو نەک تەنها ئەو بەشەی پارتی بگرە تەواوی گەلی کوردستان پێویستی بە کاریگەرییەکانی بوو. بەڵام جووڵەی ئەم ١٠ ساڵەی ڕابردو، تەواوی ئەو ڕاستییانەی دەرخست کە کاریگەری کوڕ و مناڵەکانی لە سەر ئەم سەرۆکە زیاترە لە کایگەری گەلی کوردستان. سیروان غەریب زیاتر دەڕوا و دەڵێت کە: ئێستا زیاتر لە هەموو کات، کاتی ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە مێژووییانەیە. سیروان درێژەی دەداتێ و دەڵێ: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کاک مەسعود بارزانی ئەو هەڵانە ڕاست بکاتەوە و ببێ بە مەرجەعی "هانابۆبردراو"ی تەواوی گەلی کوردستان، نەک تەنها بەشێکی بنەماڵەی بارزانی، کە ئەمە کڕۆکی وتەکانی هاوڕێی ڕۆژنامەنووسم سیروان غەریب بوو!
منیش لە کۆمێنتێکدا بۆ ئەو پۆستەم نووسی کە:
دەست خۆشی لە هاوڕێی ڕۆژنامەنووسم کاک سیروان دەکەم و هەمووان ئەو چاوەڕوانییەمان لە سەرکردەیەکی دیاری کورد هەیە! بەڵام لای من هەنگاوەکان لە خاڵی سفرەوە دەست پێدەکەن.
سەرۆکێک ئەتوانێ ڕۆڵی مەزن ببینێ کە لە ئەلف وبێی دیموکراسی، ئازادی، ئازادی ڕادەربڕین، خیانەتی نشتیمانی، بەها نەتەوەیی و نشتیمانی و میللییەکان، ...هتد، تێگەیشتبێ و کاری بۆ بکا! ئەم سەرۆکە و حیزبەکەی یەک دونیا گرێی سیاسیان دروست کردووە بۆ هەرێم و بۆ بەشەکانی تری کوردستان. نابێ چاوەڕوانی هیچیان لێ بکرێ گەر لەوێوە دەست پێ نەکەن وهەڵەکان ڕاست نەکەنەوە، نوقتە سەری دێڕ.
تیبینی ئەم کۆبوونەوەیەی مەزڵووم عەبدی و سەرۆکی پارتی، ئارەزوومەندانە نیەو هێندەی بە زۆری زلهێزەکانە. کاتێک ئاشتەوایی و تەبایی و یەکگرتوویی نێوان پارچەکانی کوردستان پەیدا دەبێت کە پێویستی نشتیمانیی و نەتەوەیی، ئەوە بخوازێت نەک زۆرملەیێی و بەرژەوەندی زلهێزەکانی دەوروبەر یان وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی دونیا، دیسان نوقته سەری دێڕ!
AM:09:43:18/01/2025
ئهم بابهته 956
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی