دەمەوێ بڵێم؛ دوو دز، لە نێو یەک شەرواڵدا…

‌دڵشاد ئەنوەر

شۆک!

* ئەم شوێن برینەی بە سەر جەستەی ئەم گەنجەوەیە، لێی نەدراوەو ئازار نەدراوە.. ئەمە گەنجێکی کرێکارەو لە عەلوەی کەلار ئیش دەکات، گەنجێکی کرێکارەو لە خزمانی لەکەو رۆژانە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بە کۆڵ بار دەکات و دادەگرێ..

ئەم گەنجە، هەموو جەستەی بووەتە زام، سەردانی دکتۆری کردووە، بەوپێیەی زامی  جەستەی تا دێت زیاد دەکات.. دکتۆر لێی پرسیووە؛ ئەم برینەی سەر جەستەت ئاسەواری شتی پیس و شتی کیمیاییە، تۆ چی ئیشێک دەکەیت؟

گەنجەکە وتوویەتی، لە عەلوە ئیش دەکەم و بەروبوومی کشتوکاڵێ بار دەکەم…

* لەمڕۆژانەدا میدیایە حزبی ڕەوانەی عەلوە کراوە، گوایە دڵنیایی بداتە خەڵکی بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی، کابرای ئەبو عەلوە وتویەتی؛ باسی چی دەکەن، من بە بار خەیارم بۆ دێ، شەو دێم بۆ سەیری بارەکەم..

دەبینم، خەیارەکانم تڵپەیان دێت، دەتەقن ئەوەندە کیمیاییان پێوەیە..

کۆتایی؛
میدیای پارتی زۆر لەسەر ئەم بابەتە دەڵێ)

یەکێتی چەند بەرپرسیارە، مەسرور بارزانیش ئەوەندە، هەرگیز لەسەردەمی نێچیردا ئەمە نەبوو.. هەرگیز ئەم زەعیفیەی وەزیر لەکاتی نێچیردا نەدەبینرا… بڕۆن بەراوردی ئەم کابینەو کابینەی نێچیر بکەن…

واتە دەمەوێ بڵێم؛ دوو دز، لە نێو یەک شەرواڵدا…

May be an image of 1 person


AM:10:33:09/01/2025

ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی