دزی ڕۆژ!
دڵشاد ئەنوەر
ئەمڕۆ ، دەیان تۆنی پەتاتە، کولەکەو خەیار داخلی هەرێم کراوەو هەر هەمووی نایترەیتی زۆر لە ستاندارد بەرزتر بووەو لە عەلوەی کەلار فەحسیان بۆ کراوە ..واتە ئەم بەرهەمانە ئەوانەن کە مرۆڤ توشی سەرەتان دەکەن!
* دووەم: بار لە ئێرانەوە دێ، کۆمپانیای سەر بە یەکێتی لێرە لەسەری دەنوسن ( المنتج المحلی) واتە بەروبوومی ئێرانی دەکەنە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم، بۆ ئەمەش هەر کتابێک لەلایەن کۆمپانیاکەی یەکێتییەوە ٢٥ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێ..
* سێیەم؛ وردو درشتی ئەمەی من باسی دەکەم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، ئەوەی دەڕواتە ڤیستیڤاڵەکانی بازاڕو باسی بەروبوومی ناوخۆیی دەکات هەر هەمووی ئاگادارە… گەر واش نییە، با سکاڵا تۆمار بکات..
* چوارەم: یەکێتی لە بان ڕاستایی نزیک کەلار، واتە چەند کیلۆمەترێک ئەودیوی ساڵح ئاغا، شوێنێکی دابینیکردووەو دەوروبەرەکەی بە کۆنکریت بەرز کردووەتەوە، کاتێک لێ نزیک دەبیتەوە وا دەزانی دەزگایەکی ئەمنییە، کاتێک سەیری ناوەوە دەکەیت پڕە لە باری بە تەنسیقی هاوردە کراوو بە تەنسیق رەوانە کراو..
خۆ هەموو کەلار دەتوانێت لە پردەکەی گردە گۆزینە بپەڕێتەوەو ئەم شوێنە ببینێت..
پێموایە ئەم جۆرە لە ئیدارەدان نەک منی هاوڵاتی لەڕووی نەفسییەوە وێران دەکات و هەست بە هیچ جۆرە ئاسایشێکی خۆراک … ناکەم، تفیش لە وڵات و ئینتیمابوون بۆ وڵات دەکەم..
ئەمە هیچی لەو کارگانەی رژێمەکەی ئەسەد کەمتر نییە کەبوون بەسەرچاوەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن، بۆ خواردنی فاسدو مسرتن چی جیاوازییەکی لە ماددەی هۆشبەر هەیە؟
جیا لەوەش، ناشکرێ یەکجار دزی بگاتە ئەم ڕادە..
PM:06:48:05/01/2025
ئهم بابهته 768
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی