هێزی ستراتیژی هه‌بوونی هیوا (Hope)
ئالان عەتوف
جه‌میل زه‌كی - گۆڤاری هارڤارد بزنس
له ئینگلیزییه‌وه - ئالان عه‌توف
نێگه‌تیڤ بوون سه‌رنج ڕاكێشه، و زۆرجاریش یه‌كسان ده‌كرێته‌وه به زیره‌كی، بۆیه مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه زۆرێك له سه‌ركرده‌كان پێویستیان به‌وه‌یه ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كه دۆخ به‌ره‌و باشی ناڕوات. ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته به‌رگریكاره (دیفاعییه) له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت چونكه ڕێ به سه‌ركرده و كۆمپانیا و رێخكراوه‌كان ده‌دات كێشه و هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌شف بكات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م نێگه‌تیڤ بوونه ده‌توانێت ته‌ركیزت به‌ره‌و ته‌سككردنه‌وه ببات و زه‌ره‌ر له توانای داهێنانت بدات، و لێتی قورس بكات بتوانیت ده‌رفه‌ته‌كان ببینیت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی ده‌روونناسیی ره‌فتاری، (هیوا) شووره‌یه‌ك دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م ره‌فتاره (خۆ-له‌ناوبه‌ره). خۆ ئه‌گه‌ر كاریگه‌رانه‌ش به‌كاربهێنرێت، ده‌توانێت هێزێكی گه‌وره بێت بۆ گه‌شه‌ی رێخكراو و كۆمپانیاكان.
(تۆم لێهره‌ر)ی ته‌نزنووس جارێك له جاره‌كان ده‌ڵێت (دایمه پێشبینی خراپترین بكه، هه‌مووان وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن).
لێهره‌ر به موفاره‌قه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ركرده هه‌مان جۆر له‌م ئایدیایانه وه‌ك مزگێنی سه‌یر ده‌كه‌ن. (ئاندرو گرۆڤ)ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (Intel) به‌ناوبانگه به‌وه‌ی كه ستاییشی ئه‌و سه‌ركردانه ده‌كات كه ته‌ركیز ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و دۆخانه‌ی كه له‌وانه‌یه له پیشه‌سازییه‌كه‌یاندا به‌ره‌وه خراپی ده‌ڕوات.
ئه‌مڕۆ له ئیش و له ژیانیشدا، سه‌رنجێكی زۆر ده‌ده‌ین له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌یڵێن. نێگه‌تیڤ بوون سه‌رنج راده‌كێشێت به‌لای خۆیدا: به نموونه هه‌ر ووشه‌یه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له سه‌ردێڕێكی هه‌واڵدا سه‌لمێنراوه كه ژماره‌ی كلیك به رێژه‌ی ٢% به‌رز ده‌كاته‌وه. زۆرجاریش نێگه‌تیڤ بوون وه‌ك زیره‌كی لێكده‌درێته‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، رانانه ره‌خه‌نه‌ییه‌كانی كتێب له ریزبه‌ندی باشتر و زیره‌كانه‌تردا دانراون له‌چاو ئه‌و رانانه‌دا كه ستایشئامێز بوون.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا، كاتێك به‌شداران داوایان لێده‌كرێت كه وه‌ك كه‌سانی (لێوه‌شاوه) خۆیان ده‌ربخه‌ن، هه‌موویان له ئیمه‌یڵه‌كانیاندا به زمانێكی نێگه‌تیڤ و زبر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. به تێفكرین له‌م جۆره ره‌فتارانه، تێریسا ئامابیل، پرۆفیسۆر له كۆلیژی بزنس له زانكۆی هارڤارد، ده‌ڵێت (ته‌نها ره‌شبینی قووڵ و پڕمانا ده‌رده‌كه‌وێت. گه‌شبینی رووكه‌ش و سه‌تحی ده‌رده‌كه‌وێت).
به دڵنیاییه‌وه، گرنگیدان به‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه به‌ره‌و دۆخێكی خراپ بڕوات كۆمپانیاكان ده‌پارێزێت. به گوێره‌ی (پره‌نسیپی ئه‌لارمی ئاگر كوژێنه‌وه) بێت، ئه‌لارمه درۆیینه‌كان كه زۆرجار لێده‌ده‌ن له باڵاخانه‌كاندا بریتیه له (تایبه‌تمه‌ندی)یه‌ك نه‌ك (هه‌ڵه)یه‌كی سیستمی به‌رگریمان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه - له‌وانه‌یه هۆشداری بده‌ن ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێك كه وجودیان نییه به‌ڵام ئه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیستمانه هێند هه‌ستیارن كه ده‌توانن هه‌ڕه‌شه راسته‌قینه‌كان كه‌شف بكه‌ن. له ره‌هه‌ندی زانستی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه‌وه بێت، ئه‌م دیفاعی بوونه زۆر یارمه‌تی مانه‌وه‌مانی داوه.
به‌ڵام ته‌به‌نی كردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته دیفاعییه به به‌رده‌وامی ده‌كرێت ببێته مایه‌ی لاواز بوون. بیری لێ بكه‌ره‌وه چی ڕوو ده‌دات له یارییه وه‌رزشییه‌كاندا: گه‌ر به ترسه‌وه یاری بكه‌یت و ته‌نها ته‌ركیزت له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه نه‌دۆڕێیت، ئه‌وا (هه‌ڵده‌ستیت به به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ته‌ركیزت) كه له به‌رامبه‌ردا توانای داهێنانت كه‌م ده‌كاته‌وه و لێو قورس ده‌كات ده‌رفه‌ته‌كان ببینیت، و له‌وانه‌شه نه‌یبه‌یته‌وه.
بۆیه (هیوا) شووره‌یه‌ك دروستده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره (خۆ-له‌ناوبه‌ره). له‌وانه‌شه ئه‌م ووته‌یه كه‌مێك ئاڵۆز و یه‌كجار گه‌شبینانه بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك به هه‌ڵه له‌م چه‌مكه تێده‌گه‌ن.
(هیوا – Hope) چییه؟
زانستی ره‌فتاریی پیشانی داوه كه (هیوا) له توانایدا هه‌یه ووزه‌به‌خش بێت به‌ره‌و ده‌ره‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كان بۆ كه‌سان و كۆمپانیاكانیش، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
(هیوا – Hope) چالاكتره له (گه‌شبینی – optimism)
كه‌سانی گه‌شبین له‌وباوه‌ڕدان كه داهاتوو باش ده‌بێت. گه‌شبینه‌كان مه‌یلیان هه‌یه بۆ به‌خته‌وه‌ربوون به‌ڵام له‌خۆڕازین، به ئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی سبه‌ینێیه‌كی پرشنگدار ده‌كه‌ن. كه‌سانی هیوادار له‌وباوه‌ڕه‌دان كه (له‌وانه‌یه) شته‌كان به‌ره‌و باشی بڕۆن – به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا باوه‌ڕیان وایه كه له‌و سیاقی نادڵنیاییه‌دا، كرداره‌كانیش گرنگن. به مانایه‌كی تر (هیوادار بوون) به مانای وێناكردنی ده‌ره‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كان نایه‌ت به‌ڵكو بریتیشه له هێزی ئیراده - willpower (واته ئاره‌زووی هێنانه كایه‌ی هیوا له‌پێناو ده‌ره‌نجامه‌كاندا) و هێزی ڕێچكه - waypower (واته كێشانی نه‌خشه‌ی رێچكه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌ره‌نجامانه).
له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی (هیوادار) پلانیان هه‌یه بۆ و كار ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌و داهاتووه‌ی ده‌یانه‌وێت، كاریگه‌رترن له (گه‌شبینه‌كان). له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، قوتابیانی كۆلیژی یاسا كه ئاستی زیاتری (هیوا)یان پیشان دابوو ئه‌دایان باشتر ببوو له‌چاو ئه‌وانه‌دا كه ته‌نها پشتیان به گه‌شبینی به‌ستبوو. له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا، به‌رپرسه باڵا (خاوه‌ن هیواكان)ی چه‌ندین گه‌وره‌كۆمپانیا ئه‌دایه‌كی كاریگه‌رتریان هه‌بووه و چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه تریان پێ بووه له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه‌متر خاوه‌ن هیوا بوون سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زیره‌كتریش بوون.
هیوا سووڕه‌كانی چاكه له ژینگه‌ی كاردا ده‌خولقێنێت
كه‌سانی خاوه‌ن هیوا به رژدی كار ده‌كه‌ن و فراوان بیر ده‌كه‌نه‌وه. مێتا-توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییانه كه له‌سه‌ر ١١٠٠٠ كارمه‌ند ئه‌نجامدراوه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه (هیوا) راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به خۆشگوزه‌رانی و مه‌عنه‌ویاتی پۆزه‌تیڤه‌وه له ژینگه‌ی كاردا. هه‌روه‌ها هیوا سووڕه‌كانی چاكه له‌نێو هاوكاراندا ده‌خولقێنێت. له توێژینه‌وه‌یه‌كی ٢٠٢٤ دا، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه هه‌ستیان به پشتگیریلێكردن كردووه - به تایبه‌تی له‌لایه‌ن مودیره‌كانیانه‌وه - هه‌ستیان به (هێزی ڕێچكه - waypower)ی زیاتر كردووه و ئه‌و هێزه‌یان له‌پێناو چاكه‌دا وه‌گه‌ڕخستووه. به ئه‌نجامدانی ئه‌مه، هه‌ستی پاپه‌به‌ندبوونیان به كۆمپانیاكانیان زیاتر بووه و زوو زووش ده‌ستی هاوكاریان بۆ هاوكارانیان درێژ كردووه.
له زۆر ژینگه‌ی كاردا، ئه‌م سووڕانه‌ی چاكه بوونیان هه‌ر نییه، به تایبه‌تی كاتێك ئه‌م ژینگانه پڕن له كه‌سانی نێگه‌تیڤ (واته پڕن له‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه به دانی زانیاری نێگه‌تیڤ و ئه‌زموونی نێگه‌تیڤ و ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیڤ ده‌توانن زه‌مانی مانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به به‌راورد به‌وانه‌ی پۆزه‌تیڤ یا بێ لایه‌نن). له تاقیگه‌كه‌ی خۆمدا، بۆمان ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵك سێ جار زیاتر غه‌یبه‌تی كه‌سانی ئه‌نانی ده‌كه‌ن وه‌ك له‌وه‌ی باس له كه‌سانی هاوكار بكه‌ن. له ژینگه‌ی كاردا، ئه‌م جۆره غه‌یبه‌ته خه‌ڵك ده‌خاته مه‌وقعی به‌رگرییه‌وه و وایان لێده‌كات نادۆستانه مامه‌ڵه بكه‌ن، و هانیان ده‌دات مه‌عریفه و زانیاری گل بده‌نه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی هاوبه‌شی پێ بكه‌ن. ژینگه‌ی كارێك كه پڕی بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كان بێت له‌وانه‌یه ببێته پێشبینی كردنی كاره‌سات له ده‌ره‌وه‌ڕا به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاره‌سات له‌نێو كارمه‌نده‌كان خۆشیاندا بنێته‌وه.
هیوا مه‌هاره‌تێكه ده‌كرێت فێری ببین
له هه‌ندێ كلتووردا، (هیوا) له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌وه وابێت كه مه‌له به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌وه بكه‌یت، به‌ڵام، مه‌هاره‌تێكیشه كه هه‌ر كه‌سێك یان گروپێك ده‌توانێت له‌ڕێی راهێنان و مه‌شقه‌وه فێری بێت. كلتوورمان كڵێشه‌یه‌كی بۆ ئه‌م چه‌مكه دروستكردووه وه وه‌ك ساویلكه و ئاوارته و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیداریش له‌قه‌ڵه‌می داوه به‌ڵام له راستیدا ده‌شێت ئامرازێكی به‌سوود بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئایدیای داهێنه‌رانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگاكانی پێشكه‌شكردنیان. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سه‌رقاڵی ده‌بن و خه‌یاڵ و ئیراده‌ی كارمه‌نده‌كانیانی له‌گه‌ل هاوڕێك ده‌كه‌ن ده‌توانن پڕ تموحترین ستراتیژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
(هیوا) وه‌ك ستراتیژ
توێژه‌ران زۆركات ته‌ركیزیان له‌سه‌ر دروستكردنی هیوا بووه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه رووبه‌رووی نه‌هامه‌تی بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش قوتابینای نه‌دار و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی موزمینه‌وه ده‌ناڵێنن. به‌ڵام تێڕوانینه‌كانی ئه‌م ووتاره پێمان ده‌ڵێت كه (هیوا) ده‌توانێت هاوكاری كۆمپانیاكانیش بێت، به دیاریكراوی داوا له سه‌ركرده‌ی كۆمپانیاكان ده‌كه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگرنه به‌ر:
١) دانانی ئامانجه‌كان به‌رمه‌بنای به‌ها هاوبه‌شه‌كان:
كاتێ راپرسیم له‌نێو قوتابیانی به‌كالۆریس و تیمه پزیشكییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رانی باڵای كۆمپانیاكان ئه‌نجامده‌دا، له وه‌ڵامه‌كانیاندا به‌شداران هه‌میشه گوزارشتیان له هه‌ستیان كردووه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوتاكانیاندا و بۆ ئه‌نجامدانی كار له پێناو هاوكاری ئه‌وانی تردا – به‌ڵام شكست دێنن د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له ده‌وریانن له ژینگه‌ی كار هه‌مان هه‌ستیان هه‌یه و پێویستیان به هه‌مان شت هه‌یه. جڤاته‌كان زیاتر له‌وه‌ی ده‌یزانن شتی هابه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر (هیوا) پێویستی به ئامانجێك بێت، ئه‌وا هیوا له‌ناو كۆمپانیاكاندا پێویستی به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان هه‌یه. سه‌ركرده‌كان ده‌توانن باس له‌مه بكه‌ن به‌وه‌ی كه بیری كارمه‌نده‌كانیان بهێننه‌وه كه شتانێكی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه. به نموونه: ئه‌ركنامه‌ی كۆمپانیای (پاتاگۆنیا – Patagonia) ساده‌یه به‌ڵام قووڵ و ماناداره و ده‌ڵێت (ئێمه له كارداین بۆ رزگاركردنی هه‌ساره‌ی دایكمان)، ئه‌م ئه‌ركنامه‌یه گوزارشت له‌و به‌هایانه ده‌كات كه له‌نێوان هه‌موو كارمه‌نده‌كاندا سه‌دای هه‌یه.
٢) ڕێگاكان بدۆزه‌ره‌وه به به‌تواناكردنی كارمه‌نده‌كانت
به تایبه‌ت له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كاندا، هه‌بوونی هه‌ستی (هیوا) ده‌شێت ده‌گمه‌ن بێت چونكه كارمه‌ندان زۆرجار كه‌وتوونه‌ته ژێر باری هێزگه‌لێكه‌وه كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه. هیوا له‌م جۆره ژینگه‌ی كارانه‌دا ئه‌و كاته په‌ره ده‌ستێنێت كه كارمه‌ندان پێیان وابێت كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كۆنترۆڵی بژارده‌كانی خۆیان و كرداره‌كانیان بكه‌ن و ده‌توانن كه گۆڕانی مانادار له ژیانیاندا بكه‌ن. ئه‌مه شتێكه كه ئه‌توانی هاوكاریان بكه‌یت له‌باره‌یه‌وه - بۆ نموونه، ده‌توانیت له ڕێگه‌ی به‌خشینی (ئۆتۆنمی)یه‌وه له كاردا توانایان پێ ببه‌خشیت. كۆمپانیای گوگڵ به‌ناوبانگه به (رێسای ٢٠%) واته كارمه‌ند بۆی هه‌یه هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ بۆ خۆی بێت بۆ تاوتوێ كردنی ئایدیاكانی خۆی. به‌خشینی ئه‌م ئۆتۆنۆمییه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه به كاره‌مه‌نده‌كانی بوارێكی زۆر گه‌وره‌تریان پێ ده‌به‌خشێت بۆ دانان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان كه دوو پێكهێنه‌ری سه‌ره‌ك‌ی بیركردنه‌وه‌ی هیوادارانه‌ن و [به نموونه جی مه‌یل له ئه‌نجامی ئه‌م ئۆتۆنۆمیه‌وه دروستبووه - و -].
٣) به بۆنه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانه‌وه، بیكه به جه‌ژن
بێ هیوایی ده‌شێت وه‌ك هه‌ره‌س وابێت. كاتێك پێشبینی خراپتر ده‌كه‌ین، ئه‌وا به گومانیشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین و به دڵته‌نگییه‌وه ئه‌ركه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. كاتێك شته‌كان به ئاقارێكی خراپتردا ده‌ڕۆن، ڕه‌شبینمان زیاد ده‌كات و به‌هێز ده‌بێت. به‌ڵام له ده‌ستی دروستدا هیوا ده‌توانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت. یه‌كێك له ڕێگه‌كان ئه‌وه‌یه كه پێشه‌كه‌وتنه‌كان له یاد نه‌كه‌ین و ئاهه‌نگ بگێڕین كه به‌ده‌ستمان هێنان. وا له كارمه‌ندان بكه‌ین كه ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر (بردنه‌وه‌كانیان) و ئه‌وه‌ی چۆن توانیویانه كۆنترۆڵی ژیان و كاریان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات كه زیاتر هه‌ست به متمانه به‌خۆ بوون و هاندان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر له داهاتوودا.
AM:08:46:03/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی