ئایا سوید ملكه‌چى داواكارییه‌كانى توركیا ده‌بێت؟
شام شەمەی ساڵح
شه‌م ساڵح- رۆژنامه‌نووسى كوردیی- سویدیی
هه‌ریه‌ك له سوید‌و ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانێتى ناتۆ و زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان به‌گشتى و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى، كه‌وتونه‌ته به‌ر شه‌پۆل و ته‌وژمى خواسته تاكڕهوییهكانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا، ئه‌وه‌ش بهدژایهتیكردنى كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد له‌هه‌ر شوێنێك بێت، ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر سویدن، كه دۆستێكى دێرینى كورده، به‌هۆى جه‌نگى روسیا‌و ئۆكرانیاوه ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندامى ناتۆ ، به‌ڵام توركیا رێگره‌و ده‌یه‌وێت بهملكچكردنى سوید بۆ خواسته‌كانى كه ده‌ركردنى سیاسییه كورده‌كانى باكورى كوردستانه، ئینجا ئۆكه‌ى ئه‌و ئه‌ندامێتییه بدات، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و یاریكردنه به چاره‌نوسى گه‌لى كورد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى دوو وڵات‌دا، ده‌چێته چ چوارچێوه‌یه‌كى ئه‌خلاقى سیاسى و ئاكارى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه؟ كامه پێوه‌رى مافى مرۆڤ كه ئه‌و وڵاتانه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن وه‌ڵامێكى واقعى و دروستى بۆ ئه‌م موقایهزهیه هه‌یه.
وڵاتانى جیهان و سوید، بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى توركیا بۆ ده‌ستگیركردنى چالاكوانانى كورد لهباكورى كوردستان، بۆردوومانى ناوچه جیاوازه‌كان لهباكورو باشورى كوردستان، ئاواره‌بوونى ده‌یان هه‌زار خێزان، چۆڵكردنى ده‌یان گوند له‌باشوورى كوردستان، هیچ وڵاتێك قسه‌یه‌كى جددى نیه، به‌پێچه‌وانه‌ى كاتى جه‌نگى دژ به‌داعش، كه هه‌مووان ستایشى كورد‌و پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد و وه‌ك پاڵه‌وانى تێكشكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش وێنایان ده‌كرد، كورد‌و پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك میكانیزمێك بۆ پاراستنى خۆیان و دورخستنه‌وه‌ى ئاشوبهكانى جه‌نگ به‌كار ده‌هێنا.
ئێمه‌یه‌ك كه له‌نزیكه‌وه ئاگامان له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى حكومه‌تى سوید هه‌یه، تووشى نائومێدییه‌كى گه‌وره بوین، به‌وه‌ى له‌پێناو رازیكردنى دڵى ئه‌ردۆگاندا بۆ ئۆكه‌ى كردن له‌سه‌ر ئه‌ندامێتى سوید له‌ناتۆ، كاربه‌ده‌ستانى ستۆكهۆڵم بونه‌ته بینه‌رێكى بێده‌نگى ئه‌و هه‌موو زوڵم و كوشتار‌و كۆمهڵكوژییهى دۆسته نوێكه‌یان له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ ده‌یكات و له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش هێور هێور پشتیوان و دۆسته‌كانى لێ دورده‌خاته‌وه. ناكرێت سیاسه‌تى حكومه‌تى سوید هێند لاواز بێت، هیچ كارتێكى نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر توركیادا به‌كارى بهێنێت و مساوه‌مه‌ى پێ بكات، جگه له‌دۆسیه‌ى كورد، ئه‌مه‌ش به‌دیوێكدا گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ئومێده گه‌وره‌یه‌ى ده‌یان ساڵه كورد له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و پشتیوانى سوید و سویدییه‌كان هه‌ڵى چنیوه.
تورکیا هێرشێکی دڕندانەی پاکتاوی نەتەوەیی دژی کورد بەڕێوە دەبات، ئەمە ڕاستییەکە کە ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌باشورى كوردستان، ئه‌زمونى رۆژئاواى كوردستان و ده‌سه‌ڵاته خۆبهڕێوهبهرییهكهى ، هه‌مووى بۆته ئامانجى هێرش و په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا و رۆژانه له‌رێگه‌ى تۆپ و فڕۆكه‌ى جه‌نگى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكهوانو و هێرشى زه‌مینییه‌وه خاپوور و وێرن ده‌كرێن، گه‌مارۆى سیاسى و ئابورى و دیبلۆماسى به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه كوردییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت، زیندان و گرتووخانه‌كانى پڕبووه له چالاكوانان و ژنان و گه‌نجانى كورد، ئه‌وه‌ش دژ به‌و پره‌نسیپانه‌ى مافى مرۆڤه، كه حكومه‌تى سوید ده‌یان ساڵه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و وه‌ك به‌پێشه‌نگى جێبه‌جێكردن و داكركیكردن لێى ده‌زانێت، به‌ڵام له‌بچوكترین سپه‌یسدا كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خودى وڵاته‌كه‌ى خۆى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پره‌نسیپانه ده‌بێت و ده‌ستده‌خاته ده‌ستى دیكتاتۆرێكى وه‌ك ئهردۆگانهوهو ملكه‌چى داواكارییه‌كانى ده‌بێت.
ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ى ئەم هاوکێشەیە تەنها پەیوەندی بە پراگماتیزمی سیاسیی یان پاراستنى خاك و بەرژەوەندی ئابوورییەوە نییە، بەڵکو به‌دیوێكیشدا پەیوەندی بە بەرپرسیارێتی ڕەوشت و هەڵوێستەوە هەیە لەسەر بنەما سەرەکییەکانی دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ، كه سوید یه‌كێك بوو لهبانگهشهكارانى، بۆیه ملهچكردن بۆ دیکتاتۆرێك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت و پشتكردنه مافه‌كانى گه‌لى كورد، تاى تهرازووهكهى زۆر ناهاوسه‌نگ كردووه، ئه‌وه‌ش به بانگه‌شه‌ى دیموكراسیه‌ت و مافى مرۆچ له‌لایه‌ن سوید لهتایهك و دۆستایهتیكردن و هاوبه‌شیكردنى ئه‌ردۆگان و جێبه‌جێكردنى خواسته‌كانى له‌لایه‌كى تر.
هەرچەندە پارتى كرێكارانى كوردستان،لەلایەن زۆرینه‌وه وەک بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز سەیر دەکرێت، بەڵام لەلایەن تورکیا و هەندێک وڵاتانی دیکەوە بە تیرۆریست ناوده‌برێن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كێیه ئه‌م شوناس و پێناسانه دیارى ده‌كات، كێ وڵاتان و هێزه سیاسییه‌كان به‌سه‌ر به‌ره‌ى تیرۆر‌و به‌ره‌ى دژ به‌تیرۆردا دابه‌ش و پۆلێن ده‌كات؟، كێ دۆسیه‌ى تیرۆرى جیهانى لهدهستدایهو به‌خواستى خۆى ناوى تێ بكات و ناوى لێ ده‌ر بهێنێت، (وه‌ك بانگه‌شه‌ى ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنى به‌ره‌ى ته‌حریرى شام له‌لیستى تیرۆر)، ناكرێت خواست و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك بۆ به‌ده‌ستخستنى مافى چاره‌نووس و بهدیهانى داواكارییه‌كانى، بخرێته پۆلێنى تیرۆره‌وه‌و هاوتاى كرده‌وه‌و په‌لاماره‌كانى گروپه توندرهِوهكانىوهك قاعیده‌و داعش بكرێت.
راستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه هەرچەندە حكومه‌تى سوید هەمیشە داکۆکی لەمافی گەلە چەوساوەکان و بەها دیموکراسیەکان کردووە، چالاكوانان و هێزه كوردییه‌كانیش سودیان لێ وه‌رگرتووه، بەڵام ئێستا دۆخه‌كه كه‌مێك گۆڕاوه‌و سه‌رده‌مه‌كه شه‌ڕى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه، بۆیه لەبەرامبەر ئەم ڕاستییەدا ئێستا سوید پاسیڤیەت و پاراستنى بەرژەوەنییە تایبەتییەکان هەڵدەبژێرێت و بۆ دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌بێته ملكه‌چى خواسته‌كانى ئه‌ردۆغان و پشت ده‌كاته مۆراڵى پاراستى مافى مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت و ئازادیی تاكه‌كه‌سى، نا‌ئومێد كردنى نه‌ته‌وه‌یه‌كى چل ملیۆن كه‌سییه كه سویدیان به وڵاتى دووه‌مى خۆیان و پاڵپشت و پشتیوانێكى ئه‌فسانه‌یی ده‌زانى.
هه‌ر به راستى سیستمى نوێى جیهان، ئێستا به‌جۆرێكه هیچ مۆراڵێكى ئه‌خلاقى بۆ پاراستنى نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان و گه‌له سته‌ملێكراوه‌كان له‌ده‌ست زاڵم و دیكتاتۆره‌كان جێى نابێته‌وه؟ ئایا دیدگاى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى ئێستاى جیهان به‌و جۆره‌یه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئاماده‌ن ده‌ست بخه‌نه ده‌ستى دوژمنه‌كانى دوێنێیان و ده‌ستى دۆسته‌كانى دوێنێ به‌ربده‌ن، ئایا ئه‌و هه‌موو سیاسییه كورده‌ى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان كه‌له سوید ده‌ژین، ئه‌و هه‌موو كورده‌ى له په‌رله‌مانى سوید و په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بوونه‌ته ئه‌ندام، بۆچى ناتوانن بیركردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى سوید له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بگۆڕن و ئه‌لته‌رناتیڤى تر بخه‌نه روو بۆ مامه‌ڵه‌كردنى سوید له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان؟
چى تر كوردبوون نابێت بە تاوان هەژمار بکرێت، کاتی ئەوە هاتووە کە هەڵوێستمان هەبێت و بیسەلمێنین کە کڕنۆش بردن بۆ دیکتاتۆریەت پێشیل کردنی مافەکانی مرۆڤاییەتیە، پێویستمان به داینه‌مۆو رێبه‌رێكه هه‌موو ئه‌و گووتارانه یه‌ك بخات و پێكه‌وه فشار له‌سه‌ر دۆسته‌كانمان دروست بكه‌ین و بڵێین، كورد سوپاس گوزارى دۆستایه‌تیانه، چاومان له‌پشتیوانى ههمیشییتانه، مافى خۆتانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن، به‌ڵام ئێمه‌ش له سێبه‌رى دیموكراسیه‌ت و پاراستنى مافى مرۆڤ نا ئومێد مه‌كه‌ن.
AM:10:55:19/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی