دەزانن بۆ خەڵکی( حەماە ) ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون ؟

‌پ. د. سەعید عەلی محەمەد

یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان کە مێژوو تۆماری کردووە ئەمەیە کە ئێستا من بەوردی باسی دەکەم و دەیگێڕمەوە:

(( دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتان لە مزگەوتەکاندا ))

بەڵێ ...ئەوەش قەسابخانەکەی شاری( حەماە ) بوو لە ساڵی ١٩٨٢...

ئەو قەسابخانەیەی کە ڕژێمی ئەسەد دژی منداڵ و پیرو پەککەوتەوئافرەت و منداڵی ساواو تەنانەت ئەو کۆرپەلانەش کە هێشتا لە سکی دایکیاندا بوون و نەهاتبوونە دنیاوە ئەنجامی دا....هەروەها بڕینی دەستی ئافرەتان و ، کوشتنی پیاوان بە شێوەی کۆمەڵ کۆمەڵ !!!!

قەسابخانەیەک کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە ... دەزانن بۆ ؟؟

توڕە بوونی ڕژێم لە ئەنجامی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵک و دانیشتوانی ( حەماە) !!

ئینجا قەسابخانەکە دەستی پێکرد....هێزەکانی ئەوکاتی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەسەد گەورەترین قەسابخانەیان ئەنجامدا.... ٢٧ ڕۆژی تەواو درێژەی کێشا !! دەیان تۆپخانە و تانک و زرێپۆش تێیدا بەکار هێنران ....ماڵەکان و مزگەوتەکان و نەخۆشخانەکان و دارو بەرد کرانە ئامانج !!

لەو کاتەدا هەموو شاری ( حەماە ) لە دانیشتوانەکانی داخرا....تانک و زرێپۆش و تۆپخانە گەمارۆی شارەکەیان دا ...هەزارەها سەرباز لەدەوروبەرو دەروازەی شارەکەدا کۆکرانەوەو ئامادە کران...

سوپاکەی ئەسەد دەستی بەبۆردومانی چڕی تۆپخانە کرد بۆ سەر خانووبەرەی هاوڵاتیان و دانیشتوانی بێ تاوانی شاری ( حەماە ) ..

لەگەڵ دەستدرێژیکردنە سەر سەدان ئافرەت و ژن و ، کوشتنی مندڵان و ، پیرو پەککەوتەکان و پیاوانی بەساڵا چوو ، لەڕێی سەربڕینیان بە چەقۆو ، بەستنەوەیان بە زنجیرو ، لێدانیان بەکوتەکی ئاسنین و ، تۆپباران کردنیان و ، سووتاندنی ڕیشی پیاوەکان و بەساڵا چووەکان !!

لەو ڕۆژانەدا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە کەناڵەکان و میدیاکان نەدرا ڕووماڵی ئەو کارەسات و قەسابخانەو کۆمەڵکوژیە بکەن ، بۆ ئەوەی جیهانی دەرەوەو ڕای گشتی وڵاتان ئاگاداری ڕادەی وەحشییەتی تاوانەکە نەبن !!

-----ژنانیان دەکوشتن و فڕێیان دەدانە سەر ڕێگاکان .

-----چاوەکانیان دەردەهێنان..

-----دەستی ژنەکانیان بە زیندوویی دەبڕیەوە ،

-----سکی ژنە سکپڕەکانیان هەڵدەدڕی و کۆرپەلەکانی ناویان دەکووشتن.

----- زۆرێک لە کیژۆڵەکانیان دەفڕاندو دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەریان.

-----زۆرێک لە ژنەکانیان لە ماڵەکانداو بەبەرچاو پیاوەکانیانەوە دەستدرێژیان دەکردە سەریان.

-----دواتر ئافرەتەکانیان دەبردنە مزگەوتەکان و ، بڵندگۆی مزگەوتەکانیان دەکردەوە بۆ ئەوەی خەڵکی شار و دەورو بەرو دانیشتوان گوێیان لە دەنگ و قیژەو هات و هاواری ئافرەتەکان بێت کاتێک دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.

----دوای ئەوەی دەستدرێژیان دەکردە سەریان لاشەی ئافرەتەکانیان بە ڕووتی فڕێ دەدانە نێو چاڵی قوڵ و گەورەوە !!!

-----سەربازەکانی ئەسەد دەچوونە نێو پەناگاکانەوەو کیژۆڵەکانیان دەردەهێنان و ، دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەریان و ،دواتریش خێزان و کەس و کارەکانیان هیچ شتێکیان لەبارەی چارەنووسیانەوە نەدەزانی .

( ٢٧ ) ڕۆژی ڕەش شاری ( حەماە ) تێیدا ژیا....

تاڵترینیان ئەو ڕۆژە بوو کە ( ڕەفعەت ئەسەد ) بەنێو کۆڵانەکانی شاردا دەسوڕایەوە ، دوای ئەوەی کە گەمارۆو قەدەغەی هاتووچۆی کۆتایی پێ هێناو ڕێگەی دا خەڵک لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە...لەو ڕۆژەدا خەڵک چوونە دەرەوە بۆ بەجێگەیاندنی نوێژی بەکۆمەڵی هەینی ...لەو کاتەدا ( ڕەفعەت ئەسەد ) ئەو ڕستەیەی وت کە تا ئێستاش دانیشتوانی شاری ( حەماە ) لە بیریان ناچێتەوە:

( تا ئێشتاش شاری حەماە پیاوی تێدا ماوە ؟؟!! ) ، فەرمانی کرد بەهێزەکانی زۆرترین پیاو کۆبکەنەوە و بیانبەن بۆ گۆڕستانی ( خەزرا )...ئینجا دەستبەجێ لە نێۆ گۆڕەپانەکەدا هەرهەموویان گوللە باران کران کە ژمارەیان ٥٠٠٠ پیاو بوو.

هەندێک لە منداڵان ڕایان کرد و ، خۆیان بەدارەکانەوە هەڵواسی هەتاوەکو چەکدارەکانی ڕژێم نەیانبینن .. بەڵام بەداخەوە .. کاتێک هێزەکان منداڵەکانیان بینین بەدارەکانەوە هیچ بەزەییەکیان بە منداڵێتیاندا نەهاتەوە ... بۆیە هەرهەموویان گوللە باران کردن و ، لاشەکانیشیان بەدارەکانەوە هەڵواسین..

بریندارەکان

بریندارەکانیش ڕزگاریان نەبوو لە سەربازەکانی ئەسەد ..ئەوەبوو هەندێک لە سریەکانی بەرگریی لە نێو نەخۆشخانەی گەورەی شاردا خۆیان مەڵاس دا و ، ئەرکیان تەنها ئەوەبوو هەر بریندارێک بهێنرێتە نێو نەخۆشخانە دەستبەجێ بکوژرێ ..

خەڵکی شاری ( حەماە ) هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو ، هەرهەموویان لەماڵەکانی خۆیانەوە چاوەڕێی مردن و کوشتنی خۆیانیان دەکرد !!

ڕژێمەکەی ئەسەد چەندین کۆمەڵکوژیی و قەسەبخانەی گەورەی ئەنجامدا کەبە هیزرو هۆش و خەیاڵی کەسدا نەهاتووە :

-----زیاتر لە ٦٠ مزگەوت ڕوخێنران.

----- نزیکەی لە ٠/٧٥ ی شارەکە وێران و خاپور کرا.

-----١٥ هەزار کەس بێ سەرو شوێن کران.

----- تەنها لەماوەی ٢٧ ڕۆژدا ٤٠ هەزار کەس کوژران.

ئەمەیە چیرۆکە تاڵەکەی شاری ( حەماە ) کەمێژوو بەم شێوە من گێڕامەوە تۆماری کردووە ...بۆیە دانیشتوانەکانی ئەمڕۆ باوەشیان بۆ چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کردەوەو خۆشحاڵ بوون بە چوونە نێو شارەکەیان و ، دەرپەڕاندنی سوپاو هێزەکانی بەشار ئەسەد


PM:11:56:05/12/2024

ئه‌م بابه‌ته 7244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی