ئەم سیفەتە ... نهێنی هەیمەنەو باڵادەستی (جولەكە)یە
پ. د. سەعید عەلی محەمەد
جولەكە سیفەتێكیان هەیە كە دەكرێ بە سیفەتێكی چاك و
پۆزەتیڤ لە قەڵەم بدرێ كە ئەویش بریتیە لە : ( ئارامییەكی درێژ لەپێناو بەدیهێنانی
ئامانجەكان ) دا.
دوای ڕووخانی دووەمین دەوڵەتی جولەكە پێش (2000) ساڵ
لەمەوبەر، ئەوان بەردەوام لە هەوڵ و كۆششی بێ وچاندا بوون بۆ جارێكی تر دروست
كردنەوە و بنیات نانانەوەی سەرلەنوێی ئەو دەوڵەتە ڕووخاوە ! دوو هەزار ساڵ تێپەڕ
بووە بەسەر ڕووخانی دەوڵەتەكەیان بێ ئەوەی هیچ جۆرە بێ هیوایی و ڕەشبینی ڕووخان و
هەرەس هێنانێك ڕوویان تێبكات لە بەدیهێنانی خەونە جوانەكەیان و ئاواتە فیردەوسییەكەیان
كە بریتیە لە :
( دەوڵەتی گەورەی جولەكە لە ناوچەكەدا).
بەدرێژایی ئەم دوو هەزار ساڵە هەموو جۆرە بارودۆخێكی
سەخت و دژوار بەسەر جولەكە هاتووە ، لە زۆر وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهان ژیانیان
بەڕێكردووە ، لەگەڵ زۆرێك لە ئاینەكان و فەلسەفەكان و ئایدیا جیاوازەكاندا
تێكەڵاوبوون و مامەڵەیان كردووە و، وەك هەر مرۆڤێكی تری سەر ئەم زەوییە ڕووبەڕووی
فشارو تاڵاویی و دەردیسەرییەكی زۆر بوونەتەوە!
بەڵام ئەوان سەرەڕای هەموو ئەوانە خەونە گەورەكەی خۆیان
و ئامانجە پیرۆزەكەی خۆیان لەبیر نەچووە!
ئێمە ئەگەر تەنها چوار سەدەی كۆتایی بە نمونە بهێنینەوە ،
دەبینین جولەكە سەرەتا لە ئەوروپا جێگیر بوون ، دواتر لە ئەمریكا ، لەو ماوەی
جێگیربوون و بڵاوبوونەوەیاندا چەندان هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە ، چەندین كاراكتەرو
كەسایەتی گەورەی كاریگەریان بۆلای خۆیان ڕاکێشاوە!
چەندین هەوڵ و كۆششی گەورەیان بەگەڕخستووە بۆ پەیداكردن
و كۆكردنەوەی پارەو سامان و داهاتی و زەبەلاح ، چەندان سەركێشی گەورەیان كردووە تا
ئەوەی بەدیهێنانی خەونەكەیان بەرە بەرە دەستی پێكرد كە ئەویش خۆی لە : (داگیركردنی فەلەستین) دا بینیەوە.
ئەوان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان بە سەخاوەتەوە پارە و
سامانێكی زۆریان بەخشی ، یەكگرتنەوەی بەرەژەوەندییە ستراتیژییەكانیشیان لەگەڵ
خۆرئاوادا لە خاكی فەلەستین و دەوروبەری یارمەتی دەرێكی باش بوو بۆ خێرا
بەدیهێنانی ئەو ئامانجە!
بەڵام ئایا ئەوان ئیتر لێرەدا وەستان و وازیان هێنا ؟!
وەڵام : نەخێر!
بەڵكو ئەوان بەردەوام تا ئەم ساتەوەختەش لە هەوڵ و كۆششی
بێ وچان دان :
-پارەو سامانێكی
زۆر دەبەخشن بۆ دامەزراندنی چەندین دەزگاو
دامەزراوە و كەناڵی میدیایی زەبەلاح بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و شێوە و جۆرەكانییەوە!
-پەیداكردن و كڕینی سەدان
كادیری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ و كاریگەر لەپێناو ڕەواجدان و چەسپاندنی
زیاتری بیرۆكە و حیكایەتی :
( مافی
ئیسرائیل لە فەلەستین).
( ئیسرائیل سەرمەشقی
دیموكراسییەتە لە ڕۆژهەڵاتدا ).
(سوپای ئیسرائیل ناشكێ و
بە ئەخلاقی ترینی سوپای جیهانە).
ئەمە جگە لە كڕین و ڕاكێشانی چەندین سیاسەتمەداری جیهانی
، بەتایبەت ئەوانەی لە دامەزراوە گەورەو هەستیارەكانی بڕیاردا كاردەكەن ، ئەمەش بۆ
ئەوەی شەرعییەتی سیاسیی جێگیر بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن!
بەڵێ ..... جولەكە دوای (2000) هەزار ساڵ لە هەوڵ و
كۆششی بەردەوام توانیان خەونەكەیان بەدیبهێنن ،كە پێش (70) ساڵ لەمەوبەر بوو، بەڵام خۆ ئەوەتانێ ئێستاش بە هەموو شێوەیەك سەرقاڵی
پاراستن و سیاجكردنی خەونەكەیانن كە بەشێكی هەرە زۆری هاتۆتە دی! بەڕادەیەك ئێستا
ئێمە بە چاوی خۆمان باڵادەستی و هەیمەنەی جولەكە لەسەر زەویدا دەبینین ، باڵادەستی
و هەیمەنەی ئیعلامیی، باڵادەستی و هەیمەنەی ئابووریی و دارایی ، باڵادەستی و
هەیمەنەی تەكنۆلۆژیی و سەربازیی!!
ئەمەش بەهۆی ئەو تۆڕە پەیوەندییە توندوتۆڵ و گەورە و
بەرفراوانەی لە سەرتاسەری جیهاندا دروستیان كردووە و، لەپێناویشیدا هەموو سەروەت و
داهات و كات و كۆشش و تەمەنی خۆشیان دەبەخشن!
كەواتە لێرەدا جێی خۆیەتی بڵێین : ئەوەی دوای (2000) ساڵ
بۆ جولەكە هاتۆتەدی ، تەنها بەهیوا و
ئاوات و خەونی گوڵاویی بەدەست نەهاتووە ، بەڵكو بە دان بەخۆداگرتن و ئارامیی و
قوربانیدان و باجی گەورە گەورە بۆیان بەدیهاتووە!
بۆیە لەبەرانبەردا پێویستە لەسەر ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی فەلەستین
و گەلە ستەمدیدەكەی دەزانن، ئەوانەی پرسی فەلەستین و گەلەكەی بە پرسی هەرە گرنگ و
ستراتیژیی جیهانی ئیسلامیی سەیر دەكەن ، ئەوانەی خۆیان بە بەرەی موقاوەمە و
بەرەنگاریی و بەگژداچوونەوەی پیلانەكانی جولەكە و هاوپەیمانەكانی دەزانن....
لانیكەم پەند و وانە و ئامۆژگاری لەم ڕاستییەی سەرەوە وەربگرن ، بۆ ئەوەی جولەكە
لەبواری بەدیهێنانی ئامانج و ئاوات و خەونی سەربەخۆیی و ئازادیدا لەوان سوورترو
خۆڕاگرترو بە ئارام و نەفەس درێژتر نەبێ ، چونكە خەونەكان و ئامانجەكان چەند گەورە
و پیرۆزبن باج و قوربانیەكانیش گەورە و زیاتر دەبن.
PM:03:27:15/11/2024
ئهم بابهته 2052
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی