دۆسێی کەرکوک و پارێزگارەکەی

‌ستران عەبدوڵا

یەکێتیی ریوایەت و ڕای خۆی دەڵێ، لە بابەتی کەرکوکەوە تا ڕەوشی هەرێمی کوردستان تا دۆخی عێراق و پەستانی هەرێمی . پارتیش  ڕا و ریوایەتی، گوایە ، خۆی  دەڵێ لەسەر هەمان ئەو دۆسێیانە.

دەمێنێتەوە ڕای گەلەکەمان ، دەمێنێتەوە قەزاوەتی گەل و رای ڕاشکاوی دەستەبژێری .

سەبارەت بە قەزاوەتی گەلەکەمان ئەوا لە هەڵبژاردنی داهاتوو  دەیبیستین و دەیبینین .

ئەمما رای دەستەبژێر دەکرێ ئێستاش بگوترێ، چونکە ئەمان دەتوانن بە پێی پێدراوەکانی بەردەست و کەڵێنی  نێوان لێدوانەکان و هەڵسەنگاندنی مەرجەعیەتی ئەدەبیاتی کوردایەتی و بەرژەوەندییەکانی گەل بیڵێن.

چەوتەکانی سیاسەت بۆ سەرخستنی ئامانجی نا ڕەوایان  دۆست و لایەنگیریان ناوێت، تەنها ئەوەندەیان بەسە بێدەنگی فەرهەنگی زاڵبێت و هیچ قەزاوەتێک لە ئارادا نەبێت.

دەستەبژێری کورد، وەک گەلەکەمان وایە، دوودڵ و ترسنۆک نییە، بەڵام زانیاری و پێدراوی دەوێت.

یەکێتیی ،کە لەسەر هەقە و ڕاستی لایە، دەتوانێ شێری بکاو شەرحی بکات.ئێستا جارانی ناو شاخ و دۆڵەکان نییە کە ڕاستی و رەوایی تیا بزر دەبوو، ئێستا تەختانییە و دەرفەت زۆرە و گوێگری راستیش هەروا.

رەنگە لەبەر ئەمەشە، جەماعەت سەغڵەتن.


AM:10:43:20/07/2024

ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی